10/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی داوا له‌شورای حزبه‌كه‌ی ده‌كات له‌حكومه‌تی ئایینده‌دا به‌شداری نه‌كات و له‌م حكومه‌ته كاربه‌ڕێكه‌ره‌ش بكشێته‌وه
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی داوا له‌شورای ناوه‌ندی حزبه‌كه‌ی ده‌كات بریار بدات وه‌زاره‌تیان پێ بدرێت یان نه‌درێت به‌شداری له‌حكومه‌تی ئایینده‌دا نه‌كات.
كامیل مه‌حمود ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك داوا ده‌كات حزبه‌كان هه‌ڵوێست له‌به‌رامبه‌ر یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان وه‌ربگرن وبزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیش وه‌زیری ئه‌وقاف له‌حكومه‌تی كار به‌ڕێكه‌ر بكشێنێته‌وه..
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌په‌یجه‌كه‌ی خۆیدا نووسیویه‌تی:
كاتی ئه‌وه هاتووه حزبه‌كان هه‌ڵوێست له‌به‌رامبه‌ر یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان بنوێنن كه‌شه‌ری ئه‌وان له‌سه‌ر پۆست و جۆری وه‌زاره‌ت بووه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌تدا.. بۆ حزبه‌كه‌ی خۆیشم واته بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی پێشنیار ده‌كه‌م كه له‌دانیشتنی ئه‌م نزیكانه‌ی شورای ناوه‌ندیدا وه‌ك هه‌ڵوێستێكی ناره‌زایه‌تی:
1- وه‌زیری ئه‌وقاف بكێشنه‌وه‌و بزووتنه‌وه له‌وه زیاتر شه‌رعیه‌ت به‌م حكومه‌ته كار به‌ڕێكه‌ره نه‌دات كه‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌شداریمان له‌حكومه‌تدا هه‌ڵه‌بوو..
2- شورای بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی رایبگه‌یه‌نێت كه له‌حكومه‌تی ئایینده‌دا وه‌زراتمان پێ بدرێت یان نه‌درێت به‌شداری له‌و حكومه‌ته‌دا ناكه‌ین چونكه عه‌قڵیه‌تی ئه‌و دوو حزبه وه‌ك خۆیه‌تی شه‌ری قۆرخكاری پۆست و وه‌زاره‌ت ئه‌كه‌ن نه‌ك كارنامه‌ی حكومه‌ت.. له‌وه‌ش خراپتر گۆڕانیش به‌هه‌مان عه‌قڵیه‌ته‌وه مامه‌ڵه شه‌ڕی وه‌زاه‌ره‌ته‌كان ده‌كات كه خه‌ڵك چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان ده‌كرد عه‌قڵیه‌ته‌كه بگۆڕن...