11/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئایه ئیسلام چیه ؟
وه‌ڵام/ (الإسْلام): له‌زمانى عه‌ره‌بدا ملكه‌چى وخۆبهدهستهوهدان ده‌گه‌یه‌نێت
به‌ڵام له شه‌رعدا دوو حاڵه‌تى هه‌یه : ـ
حاڵه‌تى یه‌كه‌م : ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ (إِیْمَان)دا پێكه‌وه باس نه‌كرێت ، ئه‌وه له‌و كاته‌دا مه‌به‌ست پێى هه‌مو ئاینى ئیسلامه ، به بنه‌ما ولق وپۆپهكانیەوه(بِأُصُولِهِ وَفُرُوعِهِ)..
وه‌كو: فه‌رموده‌كه‌ى خواى گه‌وره : (إِنَّ ٱلدِّينَ عِندَ ٱللَّهِ ٱلۡإِسۡلَٰمُ) (آل عمران: ١٩)
واته: بێگومان ئاینى وه‌رگیراو لاى خواى گه‌وره ته‌نها ئیسلامه ..
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمێ: (وَمَن يَبۡتَغِ غَيۡرَ ٱلۡإِسۡلَٰمِ دِينٗا فَلَن يُقۡبَلَ مِنۡهُ وَهُوَ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ مِنَ ٱلۡخَٰسِرِينَ) (آل عمران: ٨٥)
واته: وه هه‌ركه‌سێك بێجگه له ئیسلام په‌یڕه‌وى ئاینێكى تر بكات ئه‌وه هه‌رگیز لێى وه‌رناگیرێت ، وله دواڕۆژیشدا له دۆڕاو وزهرهرمهندانه .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمێ: (يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱدۡخُلُواْ فِي ٱلسِّلۡمِ كَآفَّةٗ وَلَا تَتَّبِعُواْ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيۡطَٰنِ ۚ إِنَّهُۥ لَكُمۡ عَدُوّٞ مُّبِينٞ) (البقرة: ٢٠٨) واته: ئه‌ى ئه‌وانه‌ى كه باوه‌ڕتان هێناوه هه‌ر ههمـوتان بێنه ژێر سایه‌ى ئاینى پیرۆزى ئـیسلامهوه ، وبه ته‌واوه‌تى په‌یڕه‌وى لێبكه‌ن ، وشوێنى هه‌نگاوه‌كانى شه‌یتان مه‌كه‌ون ، چونكه به‌ڕاستى ئه‌و دوژمنى ئاشكراى ئێوه‌یه.
هه‌روه‌ها له فه‌رموده‌كه‌ى عه‌مرى كوڕى عهبهسهدا هاتوه (خواى لێ رازى بێت) كه‌وا پیاوێك پرسیارى له پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیە وسلم) كرد ، وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ئیسلام چیه؟ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیە وسلم) فه‌رموى: ((أَنْ يُسْلِمَ قَلْبُكَ لِلَّهِ عَـزَّ وَجلَّ وَأَنْ يسْلَمَ المُـسْـلِمُونَ مِنْ لِسَانِكَ وَيَدِكَ ))
واته: ئه‌وه‌یه كه‌وا دڵت به‌ته‌واوه‌تى ملكه‌چ وتهسلیمى خواى گه‌وره ببێت ، وموسوڵمانان له زمان وده‌ستت سه‌لامه‌ت وبێوهى بن . وتى: ئه‌ى چى ئیسلامهتیهك چاكتره ؟ فه‌رموى: (( الإِیْمَان )) واته: باوه‌ڕهێنان . وتى: ئه‌ى ئیمان چیه ؟ فه‌رموى: (( تُؤْمِنَ بِاللهِ وَمَلاَئِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ وَالبَعْثِ بَعْدَ المَوْت ))
واته: باوه‌ڕ بێنیت به‌خوا وبه فریشته‌كان وبه كتێبه ئاسمانێكان وبه پێغه‌مبه‌ران وبه زیندو بونه‌وه‌ى پاش مردنیش .
[رَوَاهُ أحْمَد(4/114) وَالطَبَرَانِيُّ فِي الكَبِيْر ، كَمَا فِي مَجْمَع الزَّوَائِد لِلْهَيْثَمِي(1/64) وَقَالَ: وَرِجَالهُ ثقَات ، أُنْظُرْ مَعَارِج القَبُول بِتَحْقِيْق عُمَر بن مَحْمُود(2/596) ].
حاڵه‌تى دوه‌م : ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ (إِیْمَان)دا پێكه‌وه باس بكرێت ، ئه‌وه له‌و كاته‌دا مه‌به‌ست پێى هه‌مو كردار وگوفتاره ئاشكراكانه .
وه‌كو: فه‌رموده‌كه‌ى خواى گه‌وره : (قَالَتِ ٱلۡأَعۡرَابُ ءَامَنَّا ۖ قُل لَّمۡ تُؤۡمِنُواْ وَلَٰكِن قُولُوٓاْ أَسۡلَمۡنَا وَلَمَّا يَدۡخُلِ ٱلۡإِيمَٰنُ فِي قُلُوبِكُمۡ ۖ ..) (الحجرات: ١٤) واته: هه‌ندێك له عه‌ره‌به بیابان نشینه‌كان وتیان: ئێمه باوه‌ڕمان هێناوه ، تۆش ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر پێیان بڵىَ: نه‌خێر ، باوه‌ڕتان نه‌هێناوه ، به‌ڵكو بڵێن: موسوڵمان بوین ، هێشتا به‌ته‌واوه‌تى باوه‌ڕ نه‌چوه‌ته ناو دڵه‌كانتانه‌وه وجێگیرنهبوه ..
هه‌روه‌ها فه‌رموده‌كه‌ى عومه‌ر ، كه له‌مه‌وپاش باسى ده‌كه‌ین (خواى لێ رازى بێت) كه به فه‌رموده‌كه‌ى جیبریل ناسراوه .
پوختەی بیر‌و باوەڕو فەرموودە _ بەبەڵگەی قورئان و فەرموودە