11/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
عێراق له هه‌ناوی پرسیاره خه‌مناكه‌كاندا
له ده‌روازه‌ی پرسیاره‌كانه‌وه :
له لێدوانێكی هه‌میشه‌یی دووفاقییاندا سه‌رجه‌م سه‌ركرده عێراقییه‌كان به كورد‌و عه‌ره‌ب‌و پێكهاته‌و مه‌زهه‌ب‌و مه‌رجه‌ع‌و دیموكراتخوازو سۆشیال دیموكرات‌و تیره‌و كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌شه‌وه به‌رده‌وام باسی عێراقێكی یه‌كگرتوو یه‌كپارچه‌و یه‌ك ده‌ستوورو پێكه‌وه‌ژیانی هاوبه‌شی ده‌كه‌ن، سه‌یر له‌وه‌شدایه به‌ئاشكراو له‌به‌رچاوی رای گشتی زۆر له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌لانه سوورن كه‌چی له‌باری واقیعدا ساده‌ترین هاوڵاتی ئه‌مڕۆی عێراق هه‌ست به ناڕێكی‌و ناته‌واویی وته‌ی سه‌ركرده عێراقیه‌كان ده‌كات.
ئایا عێراقیه‌كان به‌كرده‌وه له‌یه‌ك ده‌وڵه‌تی ته‌واو یه‌كپارچه‌دا ده‌ژین؟ ئایا ده‌ستوورێكه كه‌له زاخۆوه تا (فاو) حوكمی پێبكرێت له‌عێراقدا، ئه‌ی ئایا سوپایه‌كی یه‌كگرتووی پێكهاتوو له‌سه‌رجه‌م گه‌ل‌و نه‌ته‌وه‌و كه‌مینه‌كان بۆ عێراقی ئه‌مڕۆ هه‌یه كه هه‌موان به پێی بڕو قه‌باره‌ی خۆی رۆڵیان له دامه‌زراندن‌و له خزمه‌تكردنیدا هه‌بێت؟
ئه‌ی ئایا عێراق له ژێر سایه‌ی رژێمێكی یه‌كخراوی فیدراڵی دایه؟
ئه‌ی بۆچی لێره‌و له‌وێ (به‌تایبه‌تی له باشووری شیعه‌نشین) و له(باكوری كوردنشینه‌وه) ختووكه‌ی هه‌ست‌و نه‌ستی عه‌ره‌به سوننه‌كان ده‌درێت به دابه‌شكردنی عێراق بۆ سێ هه‌رێمی گه‌وره‌ی فیدراڵی‌و دیاره به‌دابه‌شكردنی عێراق بۆ سێ هه‌رێمی گه‌وره‌ی فیدراڵی‌و دیاره به دوایدا بۆ سێ ده‌وڵه‌تیتر له ناوچه‌كه‌دا؟!
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسیارانه‌دا هه‌ندێك له برا چاوره‌شه عه‌ره‌به‌كانیش له ئێمه‌ی كورد ده‌پرسن (لماژا لم یعلن اڵاخوه اڵاكراد دولتهم المستقله)؟ هه‌ندێكی تریشیان ده‌پرسن (هل تقسیم العراق أصبح چروره لقوه العراق أم چعفه) (ئایا دابه‌شكردنی عێراق بووه به پێویستی به‌هێزبوونی عێراق، یان لاوازبوونی)؟!
له ده‌لاقه‌ی وه‌ڵامه‌كانه‌وه
ئه‌م پرسیارانه‌ی پێشوو زیاتر له‌چینی رووناكبیران‌و رۆژنامه‌نووسان‌و چاودێرانی سیاسیه‌وه ده‌وروژێنرێت، به‌ڵام له‌ده‌لاقه‌ی وه‌ڵامه‌كانی شه‌قامه‌وه‌و له‌هه‌ناوی خه‌ڵكی ساده‌و عه‌وامی عێراقه‌وه، پرسیار له باره‌ی ژیانی رۆژانه‌و خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك ئاو‌و كاره‌باو دیارده‌ی بێكاری، به‌رده‌وامی ئاڵۆزی‌و بارودۆخی نائارام‌و ته‌قینه‌وه ناوبه‌ناوه‌كانی پایته‌خت‌و شاره سه‌ره‌كیه‌كانی تره‌وه ده‌كرێت، خه‌ڵكی عێراق له‌به‌ر ژینی ناڕه‌حه‌تی نێو ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوور كه به‌پێی رێژه‌ی بودجه‌كه‌ش، پتر له‌سه‌دا هه‌شتای وڵات پێكدێنن، نایانپه‌رژێته سه‌ر ئه‌وه‌ی داخۆ بۆچی سوپای عێراق له‌سه‌ر سنووری سووریاوه سووكایه‌تی پێكراو، بووه‌ته قوربانی ده‌ستی سه‌ركرده پایه‌به‌رزی شیعه مه‌زهه‌به‌كانی نزیك له وڵاتانی خاوه‌ن هه‌ژموونی ده‌وروبه‌ر.
خه‌ڵكی عێراق نایپه‌رژێته سه‌ر لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی ئه‌و سه‌ركرده‌و به‌رپرسه باڵایانه‌ی حیزب‌و حكومه‌ت كه به‌نرخێكی كه‌م ده‌نگ‌و ویژدان‌و متمانه‌یان له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردندا لێزه‌وتكردوون..
بۆیه هه‌ر له‌م ده‌لاقه‌یه‌شه‌وه ده‌توانم بڵێم ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رپرسه شكست خواردووه عێراقیانه تۆزقاڵێك رێزی ده‌نگ‌و سه‌نگ‌و قه‌واره‌ی گه‌له سته‌مدیده‌كه‌یان بزانیایه، ئه‌وا سه‌ره‌تا هۆكاره‌كانی به‌زین‌و تێشكانی خۆیان له زبڵدانی گه‌نده‌ڵییه‌كانه‌وه راده‌گه‌یاندو به‌شێوه‌یه‌كی شه‌رمه‌زارانه‌ش ده‌ستیان له‌كارده‌كێشایه‌وه‌و دانیان به‌و هه‌موو شكستانه‌شیان دابهێنایه كه تا ئه‌مڕۆ له‌بواری به‌دیهێنانی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی مرۆڤی ئه‌م وڵاته‌یاندا وێڕای نائومێدی‌و مه‌رگه‌سات‌و شه‌ڕی تایه‌فه‌گه‌ری‌و ده‌مارگیریی حیزبایه‌تیش هیچی وایان پێشكه‌شی رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌یان نه‌كردووه، دانیان به‌و لێكترازان‌و لێكدابڕانی لیست‌و فراكسیۆن‌و گرووپه بچووكه هه‌لپه‌رسته‌كانی نێو لیسته‌كانیاندا بووایه كه چۆن زووبه‌زوو، یان ناوبه‌ناو سه‌نگه‌ری (قائیمه‌چێتی)و لیست هه‌ڵوه‌شاندن ده‌گوازنه‌وه، ئه‌گه‌ر ئاگایانی سیاسی سه‌رنجێكی ورد له‌مڕووه‌وه‌و له‌رۆژی (7/3/2010)ه‌وه كه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی به به‌شداری لیسته جیاوازه‌كانی عێراقی تیادا سازكراو ئه‌نجامدا، تاكو ئه‌مڕۆ هه‌ر خودی ئه‌و لیست‌و فراكسیۆنه گه‌وره سه‌ره‌كییانه به هۆی تێكگیران‌و ئاڵۆزبوونی به‌رژه‌وه‌ندییه حیزبی‌و ئابوورییه‌كانیانه‌وه چۆن به‌شبه‌ش بوون‌و چه‌ند كه‌رت بوون‌و جگه له‌وه سه‌نگه‌ر له‌یه‌كترگرتنی سیاسیش رووی تێكردوون، هه‌رچه‌نده جیابوونه‌وه‌ی چه‌ند گرووپ‌و لایه‌نێكیتر له نێو یه‌ك لیستی هاوبه‌ندیی (ئیئتیلاف)دا به پاساوی به‌رژه‌وه‌ندیه كاتیه‌كان یان لادان له‌به‌رنامه‌ی راگه‌یه‌نراوی كاتی هه‌ڵبژاردن، بۆ خۆیان لێكبدنه‌وه، به‌ڵام دان به‌و راستیه‌دا نانێن كه نیازه شاراوو نادیاره بنچینه‌ییه‌كه‌یان له بنج‌و بناواندا ئه‌وه‌بوو كه ئه‌و (قائیمه) و لیسته گه‌ورانه‌ی ئیئتیلافه‌كان بكه‌ن به پردێكی پته‌و بۆ په‌ڕینه‌وه به‌ره‌و كه‌ناری سه‌ركه‌وتن‌و له‌بن باڵی زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریشدا گه‌رای ده‌سته‌گه‌ری‌و ته‌كه‌تولبازیدا بنێن‌و دوای دڵنیابوون له پۆست‌و پایه‌و نه‌سریه‌و مووچه‌و بودجه‌یان، به خۆیان‌و گه‌راكانیانه‌وه له ژێر چادری ئیئتیلافه‌كه بێته‌ده‌ره‌وه‌و كلك له‌گه‌ڵ ئیئتیلاف‌و پێكهاته‌یه‌كیتردا باده‌ن، ئه‌مه‌ش بێگوێدانه هه‌ست‌و نه‌ستی جه‌ماوه‌ری ده‌نگده‌ر، ته‌نانه‌ت بێگوێدانه شكۆ‌و ئاكاری به‌رزی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیشیان، گرنگ ئه‌وه‌یه له‌پردی په‌ڕینه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رو چه‌تری ئیئتیلافیشه‌وه چه‌ند كۆمپانیا‌و پڕۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان له پۆسته‌كانیانه‌وه بۆ خۆیان لاده‌ن‌و سه‌رمایه‌یه‌كی گه‌وره كه‌ڵه‌كه بكه‌ن، ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌و په‌رله‌مانتارو ته‌كه‌توله بچووكانه‌یانه‌وه داماڵینی كاژی (توێژاڵی) هاوبه‌ندیی‌و به‌رنامه‌سازی‌و پابه‌ندنه‌بوون به‌ده‌ستوورو ته‌نانه‌ت به‌ئه‌جێندای دۆسێی نزیكی هه‌ڵبژاردنشیانه‌وه مشتومڕێكی گه‌وره‌ی له‌ناوه‌نده میللی‌و سیاسییه‌كانی خۆیاندا ناوه‌ته‌وه‌و بووه به‌حاڵه‌تێكی دیار‌و جێگیر له‌سه‌ر ره‌وتی نادروستی هه‌ڵسوڕانیان.
ئاسه‌واری ئه‌م دیارده‌یه‌ی دوایش كه تۆزێك درێژه‌مان پێدا بۆ نێو هه‌موو كه‌لێن‌و قوژبنێكی خه‌ڵكی هه‌ژارو به‌ش مه‌ینه‌ت په‌لی هاویشتووه چونكه ئه‌و جۆره به‌رپرسه نامه‌سئول‌و هه‌ست به‌لێپرسراوێتی نه‌كردووانه هه‌رگیز له‌خه‌می رۆژانه‌ی نه‌وه‌ی نوێی وڵاته‌كه‌یاندا نین كه رێژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بێكارییان تیادا تۆمار كراو‌و ساڵانه چه‌ندین هه‌زار كوڕ‌و كچی لاوی ده‌رچووی زانكۆ‌و په‌یمانگاو خوێندنی باڵا ژماره‌یان زیاتر ده‌بێت و به دوای كارێكی شیاودا وێڵن‌و ده‌ستیان ناكه‌وێت، وه‌ك هه‌موان هه‌ست به‌و حاڵه‌ته ئازاربه‌خشه ده‌كه‌ن كه ئه‌مڕۆ مه‌ینه‌تی لاوان به ده‌ست بێكارییه‌وه بووه‌ته بارێكی قورس نه‌ك هه‌ر له‌سه‌رشانی خۆیان به‌ڵكو له‌سه‌رشانی كه‌سوكارو كۆمه‌ڵگه‌ش به‌گشتی، لێره‌دا لاوان بۆ به‌رده‌وامی ئاواته‌كانیان، یان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆشاییه‌ی ژیانیان په‌نا بۆ چه‌ند رێگه چاره‌یه‌كی شیاوی یان نه‌شیاو ده‌به‌ن.
1: به‌شێكی دیاریان له هه‌ڵگرانی بڕوانامه به‌رزه‌كان بیر له كۆچی هه‌نده‌ران‌و گه‌شت بۆ وڵاتانی كه‌نداو، یان ده‌وروبه‌ر ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و وزه‌و توانا فیكری‌و جه‌سته‌ییه جوانه‌یان به نرخێكی كه‌م پێشكه‌ش به پڕۆژه گه‌وره‌كانی ئه‌م وڵاتانه ده‌كه‌ن كه‌دواتر هه‌ر به‌رهه‌می ئه‌و پڕۆژه‌و كۆمپانیایانه‌ش بۆ وڵاتی ئێمه هاورده ده‌كرێته‌وه‌و ته‌حه‌ككوم له باری ئابووری‌و ته‌ندروستیشیان ده‌كه‌نه‌وه.
2: هه‌ندێكیتر له لاوانی بێكارو ده‌رچووی خوێندنه هه‌مه‌جۆره‌كان په‌نا بۆ كاری سه‌ربه‌ست‌و ناسراو به كه‌رتی گشتی ده‌به‌ن كه زۆرجار ئه‌و كارانه له‌گه‌ڵ خواست‌و پیشه‌و ئامانجی هه‌ڵپه‌سێرراویدا ناگونجێت، بۆنموونه‌ش چه‌نده لاوی ژیر‌و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی بوارێكی زانستی یان كارگێڕی ناچاره بۆ به‌ده‌ستهێنانی بژێوی ژیانی كاری به‌رده‌ستی‌و خزمه‌تكاریی نێو چێشتخانه‌یه‌ك یان ئوتێلێك بكات‌و ماوه‌یه‌كی زۆری ژیانی رۆژانه‌ش له ده‌وامی ئه‌و شوێنانه لێبگیرێت، به‌م پێیه دوای چه‌ند ساڵێك له‌مجۆره كاره ئاست نزمانه‌دا وای لێدێت پیشه‌و پسپۆڕیی بنه‌ڕه‌تی خۆی له‌بیربچێته‌وه، چونكه رۆژانه له‌و بواره‌دا كاری نه‌كردووه.
3: هه‌رچه‌نده به‌پێی نه‌خشه‌و پلانی كابینه‌ی حكومه‌ت بڕیار ده‌درێت چه‌ند هه‌زار ده‌رچوویه‌ك دابمه‌زرێت، به‌ڵام رێژه‌یه‌كی هێجگار كه‌مه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و له‌شكره گه‌وره‌یه‌ی ده‌رچوانی خوێندنی باڵا‌و خوێندنی پیشه‌یی ئاماده‌یی له عێراقدا، راسته رێگه چاره‌یه‌كیتر گیراوه‌ته‌به‌ر سه‌باره‌ت به پێدانی قه‌رز بۆ پڕۆژه‌ی بچووك كه ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌رچوویه‌ك به پێی مه‌رج‌و رێنماییه‌كانی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار پڕۆژه‌یه‌كی پیشه‌سازی یان كشتوكاڵی بچووك بنیات بنێیت، ئه‌مه‌ش تا ئه‌مڕۆ نه‌خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكاریه‌وه‌ی كه به‌راستی‌و له واقیعدا ده‌ردێكی تیمار كردبێت.
4: هه‌رچه‌نده ئه‌مه دوایین دیارده‌ی پڕكردنه‌وه‌ی بێكاریی لادانی نییه، به‌ڵام له راستیدا دیارده‌یه‌كی ئازاربه‌خشه‌و زیان به‌هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌ویش په‌نابردنی هه‌ندێك له‌گه‌نجانه له ماوه‌ی بێكارییاندا بۆ كاری نادروست‌و ناڕه‌وای وه‌ك بارزگانیكردن به چه‌ند كه‌ره‌سته‌و شت‌و مه‌ك‌و ماده‌یه‌كی جێی گومان‌و زیانبه‌خش، یان تێوه‌گلانیان له هه‌نێك تۆڕی سیخوڕی‌و به‌رژه‌وه‌ندیی نادروستی حیزبایه‌تی‌و ته‌نانه‌ت بارزگانی به مادده بێهۆشكه‌ره‌كان‌و دیارده‌ی له‌شفرۆشی ئافره‌تان‌و به‌دوایدا كه‌وتنه‌به‌ر لێپرسینه‌وه‌ی یاساییه‌كان‌و دروستبوونی قه‌یران له‌ناوه‌نده خێزانی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان دا