11/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
نووسینگه‌ی سیستانى: مه‌رجه‌عی شیعه به خولی سێیه‌می مالكی رازی نیه
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی مه‌رجه‌عی شیعه ئایه‌توللا عه‌لی سیستانی رایگه‌یاند كه مالكی زۆر له‌و نامه‌یه‌ی محه‌مه‌د ره‌زای كوری ئایه‌توللا سیستانی تۆڕه‌یه كه سه‌باره‌ت به رۆڵ و ئه‌دای مالكی له ماوه‌كانی رابردوو راده‌ستی نێوبراو كراوه.
سه‌رچاوه‌كه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیداگوتی، مالكی زۆر له‌و نامه‌یه تۆڕه بووه كه به‌ریَِگه‌ی چه‌ند كه‌سێكه‌وه له محه‌مه‌د ره‌زای كوڕی سیستانی پێگه‌یشتووه‌و تێدا ده‌ڵێت كه ئایه‌توللا سیستانی له رۆڵ و ئه‌دای حكومه‌تی مالكی ناڕازییه، بۆیه رازی نابێت بۆ خولی سێیه‌م سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران بكات.
سه‌رچاوه‌كه گوتی مالكی و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی گومانیان هه‌یه ئه‌و نامه‌یه له‌لایه‌ن ئایه‌توللا سیستانیه‌وه نێردرابێت و له‌و بڕوایه‌دان كه محه‌مه‌د ره‌زای كوڕی ئایه‌توللا سیستانی خۆی ئه‌و نامه‌یه‌ی ناردووه و هه‌وڵ ده‌دات سیستانی رازی بكات دژی خولی سێیه‌می سه‌رۆكایه‌تی مالكی بێت.