11/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
به داخستنی به‌شی كوردی-سۆرانی له ته‌له‌فزیۆنی TRT6 ئه‌ردۆگان په‌یامی دژایه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ گولهنیهكان گه‌یانده لوتكه.
بار‌و دۆخی سیاسی له توركیای ئێستادا به جۆرێك ناسك بۆته‌وه كه ڕه‌نگه له ساده‌ترین ده‌رفه‌ت و مهنفهزدا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره به خۆیه‌وه ببینێت.ئه‌مجاره دژایه‌تی و ململانێیه‌كان وه‌ك جاران ته‌قلیدی نین كه پارته عه‌لمانیه‌كانی وه‌ك چه‌هه‌په و مه‌هه‌په دژایه‌تی پڕۆژه و كاره‌كانی ئاكه‌په‌ی حوكمڕان و ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك وه‌زیران بكه‌ن.به‌ڵكو ئه‌مڕۆ مه‌یدانه‌كه كۆمه‌ڵێك برای كۆكردۆته‌وه كه تا دوێنێ پێكه‌وه پۆسته‌ره‌كانی هه‌ڵبژاردنیان هه‌ڵده‌واسی و به‌یه‌كیشه‌وه ئاوازی سه‌ركه‌وتنیان ده‌چڕی.ئه‌و مه‌یدانه‌ش ئێستا ئه‌ردۆگان و ئاك پارتی و گولهنیهكان به ڕابه‌رایه‌تی فهتحوڵلاَ گوله‌ن كۆكردۆته‌وه..ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كانی ئه‌و وولاَته له كۆتایی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.كه به هه‌ڵبژاردنێكی چاره‌نوسساز داده‌نرێت بۆ هه‌موو هێزه سیاسیه‌كانی به كوردانی ئه‌و وولاَتهشهوه.
چۆن ململانێكه دروست بوو؟
له كۆتاییه‌كانی ساڵی ڕابردوو ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان پڕۆژه‌ی چاكسازی و دژه گه‌نده‌ڵی ده‌ست پێكرد،له‌و نێوه‌نده‌شدا به‌شێك له وه‌زیرانی وولاَتهكهی كه‌وتنه ناو ئه‌و زۆنه‌ی كه پێی ده‌وترێت زۆنی گه‌نده‌ڵی و سه‌ره‌نجام ناچار به‌ده‌ست له كاركێشانه‌وه كران،كه به‌شێك له‌و وه‌زیرانه‌ش له گولهنیهكانهوه نزیك بوون.دواتر ئه‌دۆگان هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژمونی گولهنیهكانی دا به‌و پێیه‌ی چوبونه نێو سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی بڕیار و میدیاوه له توركیا، بۆ ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تا هه‌وڵی داخستنی به‌شێك له خوێندنگه‌كانی سه‌ر به‌و گروپه‌ی دا كه به‌هه‌زاران خوێندنگه‌یان له‌و وڵاته‌دا هه‌یه و سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی داهاتیشیانه،بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پڕۆژه یاسایه‌كی تایبه‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و قوتابخانانه په‌سه‌ند كرا و 1ی ئه‌یلولی ساڵی 2015 ش وه‌ك دوا واده بۆ داخستنی سه‌رجه‌م ئه‌و ناوه‌ندانه دیاریكرا.له هه‌رێمی كوردستانیشدا ئه‌و خوێندنگایانه بونیان هه‌یه.ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئهرۆدگانیش له كاتێكدایه كه بۆ زیاتر له سه‌ده‌یه‌كه،گولهنیهكان كه له نێو توركیادا جه‌ماوه‌رێكی زۆریان هه‌یه، هاوپه‌یمانێكی به‌هێزی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان بون كه ئه‌ردۆگان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، به‌ڵام ئێستا ئه‌و په‌یوه‌ندیه به‌ره‌و ئاڵۆزی ده‌چێت.
داخستنی به‌شی كوردی-سۆرانی له ته‌له‌فزیۆنی TRT6 و لوتكه‌ی دووبه‌ره‌كی..
دواتر ئه‌ردۆگان به‌شێكی زۆر له‌و به‌رپرسه میدیایانه‌ی دورخسته‌وه كه سه‌ر به گروپه‌كه‌ی گوله‌ن بون و گرێبه‌ستیشی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ڕاگه‌یاندنی سه‌ر به گوله‌ن A2 نوێ نه‌كرده‌وه، كه هه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه‌ش به‌شی سۆرانی كه‌ناڵی ته‌ره‌ته شه‌شیان به‌ڕێوه ده‌برد، كه ئێستا به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌وه به‌شی سۆرانی كه‌ناڵه‌كه ڕاگیراوه، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند خوێندكاریكی ده‌رچوی خوێندنگه‌كانی گروپه‌كه‌ی گوله‌ن له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و به‌شه‌یان به‌ڕێوه ده‌برد.
گولهنیهكان:ئه‌ردۆگان دیكتاتۆره..
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له ناوه‌راستی مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو،سه‌رادنی باكوری كوردستانی كرد‌و له ئامه‌دی قهلاَی كوردانه‌وه،جارێكی تر دووپاتی ئه‌وه‌ی كرده‌وه كه پڕۆسه‌ی ئاشتی لهولاَتهكهی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماف بۆ كوردانی ولاَت به‌رده‌وام ده‌بێت،هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه چیتر نایه‌وێت فرمێسكی چاوی دایكان ببینێت چ تورك بن یاخود كورد.هه‌روه‌ك هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ڕێگایه‌شی به‌سه‌خت له‌قه‌ڵمدا و پێی وابوو دژایه‌تی زۆر ده‌كرێت.
له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا گروپه‌كه‌ی گوله‌ن دژایه‌تی ئاشكرای زۆرێك له سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆگان ده‌كه‌ن و به دیكتاتۆر ناوی ده‌به‌ن، له نێو ئه‌و سیاسهتانهشدا كرانه‌وه‌ی ئه‌ردۆگان به‌رامبه‌ر به كورد كه به توندی له لایه‌ن گولونیهكانهوه ڕهتكرایهوهو بۆ ئه‌مه‌ش ئۆپۆزسیۆنی علهمانی توركیا پشتگیری گولونیهكان ده‌كه‌ن، هاوكات هه‌ردوو لا له هه‌وڵی لێدان و په‌كخستنی كۆمپانیا و پرۆژه ئابوریه‌كانی یه‌كدی ده‌ده‌ن له توركیادا، گولهنیهكان به پاڵپشتی سوپای وولاَت ئۆپه‌راسیۆنی دژه گه‌نده‌ڵیان ئه‌نجامدا كه تێیدا چه‌ند به‌رپرسێكی (هاڵك بانك) یان ده‌ستگیر كرد كه سه‌ر به ئه‌ردۆگانن، هاوكات له ڕوی سیاسیشه‌وه گولهنیهكان هه‌وڵیاندا ژماره‌یه‌كی زۆر له په‌رله‌مانتارانی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان له په‌رله‌مان بهێننه ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵه‌یان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، ته‌نها 9 په‌رله‌مانتاری پارته‌كه ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه.
ئایا كاسێته دهنگیهكه ئاكه‌په تووشی په‌تا ده‌كات..
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا میدیاكانی توركیان تۆمارێكی ده‌نگیان بلاَو كرده‌وه كه گوایه بریتیه له دوو په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له نێوان ئه‌ردۆگان و كوره‌كه‌ی وه هه‌روه‌ها له نێوان كوره‌كه‌ی ئه‌ردۆگان و هاوڕێه‌كی پێشوی زانكۆی،كه له په‌یوه‌ندی یه‌كه‌میاندا ئه‌ردۆگان داوا له كوڕه‌كه‌ی ده‌كات كه پاره‌كانی بشارێته‌وه،له په‌یوه‌ندی دووه‌میشیاندا بیلال ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان داوا له هاوڕێیه‌كی خۆی ده‌كات ژماره‌یه‌ك دورگه‌ی له نزیك ده‌ریاچه‌ی ئیجه بۆ بكڕێت كه نرخه‌كه‌ی بریتیه له 35 ملیۆن دۆلار.له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا ئردۆگان سه‌رجه‌م تۆماره ده‌نگیه‌كانی به مۆنتاژ كرا‌و و ناڕاست له قه‌ڵه‌مداوه و هه‌روه‌ك به هۆكارێكیش له قه‌ڵه‌می ده‌دات كه گولهنیهكان به هاوكاری هێزه عه‌لمانیه‌كان،له‌وڕێگه‌یه‌وه ده‌یانه‌وێت له دهسلاَت دووری بخه‌نه‌وه.بهلاَم جاشوا ماربێتی ئه‌مریكی، شاره‌زای بواری ده‌نگی پێی وایه تۆماره‌كان ڕاست و دروستن.له گریمانه‌ی دروستی ئه‌و تۆماره دهنگیانهدا ئایا ئایندهی ئه‌ردۆگان و پارته‌كه‌ی به كوێ ده‌گات؟
كێشه‌ی ئه‌ردۆگان و گولهنیهكان و كاریگه‌ری له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی ئاشتی توركیا..
ئاك پارتی له توركیا له ئێستادا خۆی به پارتی یه‌كه‌م و سه‌ره‌كی ده‌بینێت كه به كرداری ده‌یه‌وێت پڕۆسه‌ی ئاشتی ئاگربه‌ستی سوپای توركیا و گه‌ریلا له‌و ولاَتهدا درێژه پێبدات،بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تا ئێستا ناوه كوردیه‌كان بۆ ئه‌و شوێنانه گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه پێشتر توركێنراو بوو،ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه خوێند به زمانی كوردی و نووسین له شوێنه گشتیه‌كان به كوردی و چه‌ندانی تر له ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌ردۆگانن،بهلاَم ئایا به نه‌مانی ئه‌ردۆگان و ئاك پارتی دۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا ده‌مێنێته‌وه؟ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراتی بۆ سایتی ده‌یلی نیوز ڕایگه‌یاندوه ئه‌وان له‌شه‌ری گولهنیهكان و ئه‌ردۆگاندا هیچ لایه‌ك هه‌ڵنابژێرن،هه‌روه‌ك پێشی وابوو كه ده‌كرێت پڕۆسه‌ی ئاشتی و پرسی كوردی وولاَتهكه بێ ئه‌ردۆگان و ئاك پارتی درێژه‌ی پێبدرێت،هه‌روه‌ك پێی وابوو كه له‌مه‌ودوا ئه‌ردۆگان ناتوانێت وولاَته به‌ڕێوه ببات و به گه‌نده‌ڵ ناوبرد.
ململانێكه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان..
هه‌موو ئه‌م دۆخه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیش هه‌یه، به‌و پێیه‌ی هه‌م پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و هه‌م گروپه‌كه‌ی گوله‌ن له هه‌رێمدا ئاماده‌گیه‌كی زۆری سیاسی و ئابوری و پهروهدهییان هه‌یه.
له ڕووی سیاسیه‌وه و له دوو جانبی سه‌ره‌كیه‌وه كاریگه‌ری ده‌بێت:
یه‌كه‌م/له‌مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و پارتی دیموكرراتی كوردستان به ئه‌ردۆگانه‌وه،كه به په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز داده‌نرێت كه ڕۆژانه هه‌رێمی كوردستان نه‌وت له ڕێگه‌ی بۆریه نه‌وته‌كانه‌وه ئاڕاسته‌ی ئه‌م وولاَته ده‌كات و پهیوهندیهكهش زیاتر به په‌یوه‌ندی سه‌ركرده‌كانی هه‌ردولا داده‌نرێت،ئایا به لاچونی ئاك پارتی له حوكم هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و كوێ هه‌نگاو ده‌نێت.
دووه‌م/هه‌ر شكستێك بۆ ئه‌ردۆگان و ئاك پارتی ڕه‌نگه شكست و گورزێكی كوشنده بێت بۆ هێزه سیاسیه ئیسلامیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت یه‌كگرتووی ئیسلامی،كه به‌شێك له سیاسیه‌كانی ئه‌م حیزبه خۆیان به شوێنكه‌وته‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئاك پارتی له قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن،هه‌روه‌ك له هه‌مانكاتدا به پشتیوانێكی سه‌ره‌كی خوێندنگاكانی كۆمه‌ڵی خزمه‌تی سه‌ر به گولهنیهكان داده‌نرێن كه له هه‌رێمی كوردستاندان.
ئاك پارتی به بێ گولهنیهكان له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قورسدایه..
هه‌رچه‌نده به‌شێك له ڕاپرسی ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌كانی توركیا،ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه جارێكی تر ئاك پارتی زۆرینه‌ی ده‌نگی هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانیه‌كانی كۆتایی ئه‌م مانگه به‌ده‌ست ده‌هێنێت،بهلاَم به بڕوای زۆرێك له چاودێران ئه‌مجاره به بێ بوونی پشتیوانی گولهنیهكان ئه‌ردۆگان و حیزبه‌كه‌ی له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قورس‌دا ده‌بن.