12/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
جێگیری سه‌رۆكی سه‌له‌فیه‌كانی میسر: به‌رژوه‌ندی له‌گه‌ڵ"الاخوان المسلمون"دا نییه و به‌شداری ده‌نگدانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌ین
جێگیری سه‌رۆكی سه‌له‌فیه‌كانی میسر له لیدوانێكیدا له یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی میسر له دوا نوێژی هه‌یینی 11/04/2104رایگه‌یاند به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رژوه‌ندی له‌گه‌ڵ"الاخوان المسلمون"دا نییه ته‌نیا له دوای ئه‌وه ده‌بێ به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌و و دانیشتنیان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
یاسر برهامی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند سه‌له‌ف خوێن رشتن و كوشتن قبوڵ ناكات و له‌گه‌ڵیاندا نییه.. برهامی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه ده‌بێ یاسا به‌سه‌ریاندا جێ به جێ بكرێت.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه سه‌له‌فیه‌كانی میسر و حیزبی نوور هه‌ردووك به‌شداری ده‌نگدان ده‌كه‌ن بوَ سه‌روَكایه‌تی تا ئارامگری میسر جێگیر بێت.
جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه گرژیه‌كی تووند له نێوان سه‌له‌فیه‌كانی میسر و "اخوان المسلمون دا" هه‌یه وه حزبی نووری سه‌له‌فیش رۆلێكی گرنگی گێڕا بۆخستنی مورسی...!!