ئه‌م پیاوه کەسێکە له‌م سه‌ری دونیا بۆ ئه‌وسه‌ری دونیا خه‌ڵكی
ده‌یناسێت، زانایەك نییه كتێبه‌كه‌ی نه‌خوێندبێت ،كه‌سێك نییه
له‌سه‌رئه‌م زه‌وییه‌دا ناوی ئه‌م پیاوه‌ی نه‌بیستبێت له موسوڵمانان
تەنانەت بێجگە مسوڵمانانیش، ئه‌وه‌نده پیاوێكی ناودارو زانایەکی
به‌ڕێزه، لەڕاستیدا موعجیزه‌یه‌كه و خه‌ڵكانێك ئه‌ڵێن؛ ئه‌مه ئه‌گه‌ر
هاوەڵ بوایه دەبوە موعجیزه‌یه‌ك له موعجیزه‌كان وه ئایه‌تێك
له‌ئایه‌ته‌كان، لە ڕاستیدا ئایه‌تێكه له ئایه‌ته‌كان و موعجیزه‌یه‌كه
له موعجیزه‌كانی خوای گه‌وره له‌سه‌ر زه‌ویدا..
ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه هیچ كه‌سێك نه‌یتوانیوه شان بدات له‌شانی بۆ
كتێبه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده كتێبێكی ڕاستی نوسیوه..ئه‌توانم بڵێم؛ له دوای
قورئان دووه‌م كتێبه له‌سه‌ر زه‌ویدا، قورئان ووتەی پەروەردگارە و ڕاست
ترین كتێبه بۆیە بەدوایدا ئەم کتێبە هەژمار دەکرێت بە دوەم کتێب لە
ئیسلامدادادەنرێت.
"ئیمامی ئه‌حمه‌د" له وه‌صفیدا ده‌فه‌رموێت: تا ئێستا پیاوی وا له
خوراساندا نه‌هاتووه ،ئەویش ئیمامی بوخارییه ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت..
"ئیمامی موسلیم" كه قوتابی ده‌فه‌رموێت (اشهد انه لیس احد مثلك ) واته
شایه‌تی ئه‌ده‌م ئه‌ی بوخاری كه هاوشێوه‌ی تۆ نییه له‌سه‌ر زه‌ویدا وه
هاوشێوه‌ی تۆش نه‌بووه و ناشبێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌یە باسی لێوه ده‌كات
و ئه‌م شاهیدیەی بۆ ئه‌دات كه ئیمامی موسلیم خۆی قوتابی بوخاری بووە،
ئیمامی ئه‌حمه‌دیش مامۆستای ئیمامی بوخاری بووه، قوتابی و مامۆستا چۆن
وه‌صفی ئه‌م پیاوه‌یان كردووه..
"ئیمامی ابن خزیمه" -ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت- كه به ئیمامی ئیمامەکان
ناسراوه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌یی ودرەەخشانیتان بۆ ده‌ربكه‌وێت قوتابی
بوخارییه له وه‌صفیدا ده‌فه‌رموێت (ما تحت ادیم السما‌ء اعلم بحدیث رسول
الله ) واتا كه‌سێك نییه هاوشێوه‌ی ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه شاره‌زا بێت له
فەرمودەی پێغه‌مبه‌ری نازدار (صلی علیە وسلم)..
" ئیمامی زه‌هه‌بی" ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ده‌فه‌رموێت (وكان شیخ الاسلام
،كان امام الحفضاء، كان رأس فی الزكاة، كان رأس فی العلم ،كان رأس فی ورع
وتقوا وفی المناقب لعجب ) واته ئه‌و شه‌یخی ئیسلام بووه، پیاوێك بووه
ئیمامی حافزه‌كان بووه، ئه‌م پیاوه له لوتكه‌ی زیره‌كیدا بووه، له
لوتكه‌ی زانستیشدا بووه وه له لوتكه ته‌قوا و بەندایەتی و زوهددا بووه
، باس كردنی ژیانی ئه‌م پیاوه سه‌رسوڕهێنه‌ره و موعجیزه‌یه‌كی
گه‌وره‌یه له‌سه‌ر زه‌ویدا وخاوەنی وەرعیکی بێ‌شومار بووە..
"ابن حجری عەسقەلانی" ده‌فه‌رموێت؛ (انه البحر لا ساحله له )واته ئه‌مه
ده‌ریایه كه‌ناری نییه، هیچ كه‌سێك ناتوانی له كه‌ناری ئه‌م زەریایەدا
ئارام بگرێت و هیچ كه‌نارێكی تیادا نادۆزێته‌وه، چونكه پیاوێكی
ئه‌وه‌نده موته‌به‌حیره له زانست‌دا..
ئه‌وکەسە بوخاریە؛ ناوی محمدی كوڕی ئیسماعیلی بوخارییه كه نازناوی
به‌ناوی شاره‌كه‌یه‌وه ناونراوە، خه‌ڵكی بوخاره‌و سه‌مه‌رقه‌ند بووه،
كه ئه‌و کاتە له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی فارس‌دا بووه بە ناوچه‌كانی خوراسان
ناسراوبووە، ئیمامی بوخاری برایه‌كی هەبووه ناوی "ئەحمەد" بووه ..
هه‌روه‌ها له‌ساڵی (١٧٤) هیجریدا له‌دایك بووه له (٢٥٦) هیجری وه‌فاتی
كردووه واته (٦٢) ساڵ ژیاوه ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه واتا له و رۆژەدا لە
دایك بووە کە ڕێکەوتی فه‌تحی مه‌ككه‌دا دەکات، کەزانی لەدایك بوونی خۆی
لەو رۆژەدایە و بیستی ڕه‌مه‌زان ده‌كات وه کە بیستی ڕه‌مه‌زاندا له
فه‌تحی مه‌ككه‌دایە قه‌رارێكی زۆر سەرسوڕمان ئەدات ئەویش سونه‌تی
پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی للە علیە وسلم) كۆبكاته‌وه.. واتاهەموو فەرمودەکانی
پێغه‌مبه‌ری خوایه (صلی للە علیە وسلم) كۆی بكاته‌وه، لە دوتوێی
کتێبێک‌دا بینوسێتەوە مەرجی ئەوەی دانا بۆ خۆی دەبێت هەموو فەرمودە ڕاستەکان
بنوسێتەوە..
پاشان له بیستی ڕه‌مه‌زاندایه لەو ڕێکەوتەدایە کە بوخاری لە دایك بووە
ابن حجری عەسقلانی قه‌رار ده‌دات كه فتح الباری بنوسێت كه به‌شه‌رحی
بوخارییه ڕه‌حمه‌تی خوا له هه‌موویان بێت.!
باوكی ئیمامی بوخاری ناوی ئیسماعیله یه‌كێكه له زانا پایە بەرزو
جه‌لیله‌كان، یه‌كێكه له زانای فەرمودەوانی باوەڕپێکراو له ناوچه‌كه‌ی
خۆیدا زانایەکی زۆر به‌ناوبانگ و خۆشه‌ویست بووه له‌ناو خه‌ڵكدا، ئه‌م
پیاوه له‌کۆتایی ته‌مه‌نیدا وه‌صیت ده‌كات بۆ منداڵه‌كانی ده‌ڵێ گوێ له‌م
ووشانه بگرن بزانن چی ئه‌ڵێم؛ له سه‌روه‌ت وسامانی مندا یه‌ك درهه‌م
حه‌رامی تێدا نییه..! كه هاتبێت به شوبهه‌یش..ئه‌م بنەماڵه به‌م
شێوه‌یه ئه‌م كوڕه‌یان په‌روه‌رده كردووه به‌م شێوه‌یه ئیمامی بوخاری
په‌روه‌رده كراوه..
ئیمامی زه‌هه‌بی له كتێبه نایابه‌كه‌یدا(سیر اعلام النبلا‌ء)
ده‌فه‌رموێت: ئیمامی بوخاری له‌ته‌مه‌نی دوو ساڵی تا ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵی
كوێر ده‌بێت ئیتر له‌وتەمەنەوە له‌ناچاری كوێر بوونی خۆیدا ئه‌م كوڕەی
دەخرێتە لای کەسێك بۆ قورئان لەبەر کردن، بەڵام لە ته‌مه‌نی پێنج ساڵیدا
ورده ورده چاوی ئه‌بینێت به‌ڵام بینینه‌كه‌ی زۆر كه‌مه تاكو له‌گه‌ڵ
مندڵاندا یاری ده‌كات پێی ده‌ڵێن؛ جنۆكه بۆدێت و ئه‌تخوات ئه‌و قسانه‌ی
كه منداڵان ئه‌یكه‌ن له‌گه‌ڕه‌كدازۆر پێ دەترسێت، ئیمامی بوخاریش له‌گه‌ڵ
منداڵه‌كاندا ئه‌و قسه‌یه هەڵدەگرێت لە مێشکیدا خول دەخوات زۆر له جنۆكه
ئه‌ترسێت، ڕۆژێك منداڵان ئه‌ڵێن؛ گوایه بیستومانه ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێ
جنۆكە نه‌یبینێت ئه‌بێ ڕیخی ئاژەڵ یاخود پشقل بخاته چاویه‌وه، ئه‌م
منداڵه له‌سه‌رەتای ته‌مه‌نییه‌وه ئەو كاره ئه‌نجام ده‌دات و بۆیه چاوی
له‌ده‌ست ده‌دات، دایكی زۆر ده‌گری، له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا ئه‌م كوڕه
به‌ڕێزه هه‌موو قورئان له‌به‌ر ده‌كات هه‌تا ئه‌ڵێن پێش حه‌وت ساڵێش
هه‌موو قورئانی له‌به‌ر بووه!..
له پاشاندا دایكی ئه‌وه‌نده ده‌گری،ئیمامی زه‌هه‌بی ده‌فه‌رموێت شه‌وێك
"پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم" -علیه السلام- دێته خه‌وی دایكی و دەفەرموێت
ئه‌وه‌نده مه‌گری ئه‌وا خوای گه‌وره چاوی كوڕه‌كه‌تی چاك كرده‌وه؛
ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له موعجیزه‌كان كه ئیمامی بوخاری ده‌ستی كه‌وتووه،
به‌م شێوه‌یه چاوی چاك ده‌بێته‌وه.
له ته‌مه‌نی شانزه ساڵیدا كتێبی نوسیووه و له‌ته‌مه‌نی بیست وسی ساڵیدا
ئه‌یه‌وێت قه‌رارێك بدات كه هه‌رچی فەرمودەی پێغه‌مبه‌ره (صلی للە علیە
وسلم) كۆی بكاته‌وه، بەڵام ئه‌وه‌ی فەرمودەی صحیحه..
ئەوسەردەمە کێشەیەکی گه‌وره نێردراوه‌ته‌وه له‌نێو جیهانی ئیسلامی‌دا به
موعته‌زیله و به جهمیە و به شیعه وبه موورجیئه‌وە تا وای لێهاتبووه
خه‌ڵكی نه‌یده‌زانی كام فەرمودە وه‌ربگرێت ، مەرجی وەرگرتنی فەرمودە
كامانەن، بۆیه ئیمامی بوخاری مەرجی زۆر قورس دا ئه‌نێ كه ئه‌مه
یه‌كێكه له جورئه‌تی ئه‌و ئیمامه به‌ڕێزه كه هیچ كه‌سێك جورئه‌تی
وه‌كو ئه‌وه نه‌بووه، ئیمامی بوخاری ته‌نانه‌ت فەرمودەی وه‌رنه‌گرتووه
له‌كه‌سێك كه عه‌مامه‌ی به‌سه‌ره‌وه نه‌بووه، فەرمودەی له كه‌سێك
وه‌رنه‌گرتووه كه ڕیشی تاشیبێ، له كه‌سێك كه له‌بازاڕدا نانی خورادبێ
یان به‌ڕێوه نانی خواردبێ، سبحان الله ئه‌م پیاوه مەرجی وا قورسی داناوه
كه مەرجی بوخاری قورسترین مەرج بووه له زانستی فەرمودەوانیدا.
بوخاری له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا كه ده‌چێته بەر خوێندن هه‌موو منداڵان
ده‌نوسن دەفتەرێکیان"كوراسه‌یه‌كیان" پێیه و قه‌ڵه‌مییان پێیه، به‌ڵام
ئه‌م چونكه به هه‌تیوی گه‌وره بووه کوێرە و ئه‌و شتانه‌ی نه‌بووه
ته‌نها گوێ ده‌گرێت، منداڵه‌كان گاڵته‌ی پێ ده‌كه‌ن وئه‌ڵێن هیچ نازانی
وهیچ نانوسی، ئه‌ویش پێیان ده‌ڵێ؛ دەفتەرەکانتان ده‌ربێنن ئیمامی بوخاری
هه‌ر پانزه هه‌زار فەرمودەکەیان بۆ ئه‌ڵێته‌وه كه تا ئه‌و كاته پانزه
هه‌زار فەرمودەیان خوێندووه، ئیتر ئه‌وان سه‌ریان ئه‌سوڕئەمێنێت دوای
ئه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كێشیان كردبێ ده‌چوون بۆ لای ئه‌و تاکو بۆیان ڕاست
بکاتەوە ئه‌مه له ته‌مه‌نی دە ساڵێدایه، پاشان مامۆستاكه‌ی ناتوانێت
وانەی پێ بڵێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر "نابیغه‌یه" واتا لە تەمەنی خۆی زۆر
زیاتر دەزانێت بۆیە ناچار ده‌یبه‌ن بۆلای زانایەکی تر كه وانەی پێ بڵێ.
له‌دوای ئه‌وه ئه‌و زانا به‌ڕێزه وانەی پێئەڵێت ئه‌م دائه‌نێت كه له
ته‌مەنی ده‌ساڵیدا پاشان بوخاری واتە به‌و كه‌سانه دەڵێتەوە کە تەمەنیان
بیست ساڵ و سی ساڵن، پاشان وانەی تایبه‌تی لای چەند زانایەکی تر دەخوێنێت
بوخاری...
بوخاری له ته‌مه‌نی شانزه ساڵیدا كتێبی "ابن مباره‌ك" له‌به‌ر ده‌كات،
هەروەها كتێبی "وه‌كیع" له‌به‌ر ده‌كات وه‌كیع مامۆستای "ئیمامی شافیعی"
بووه ، هه‌روه‌ها شاره‌زا ده‌بێت له مه‌زاهیبی "ئه‌هلی ره‌ی" و "ئه‌هلی
کوفە" له رای جیاوازی ئه‌و مه‌زاهیبانه ..
ئه‌وه‌نده خۆشه‌ویست ده‌بێت له‌ناو شاری بوخارادا له‌ناوخه‌ڵكیدا دەیان
وەستاند و خه‌ڵكی لێی كۆ ئه‌بوونه‌وه گوێیان له‌ووتەکانی ئه‌م پیاوه
به‌ڕێزه ده‌گرت..
بۆ ئه‌و قه‌راره‌ی کە دابوی فەرمودەکانی پێغه‌مبه‌ر(صلی للە علیە وسلم)
كۆبكاته‌وه ده‌گه‌ڕێت به وڵاتاندا ،ئه‌چێته وڵاتی عێراق و مەدینه‌ی
پێغه‌مبه‌ر علیه الصلاةو السلام و ده‌چێته مه‌ككه پاشان ده‌چێته میسر
وئێران و كوردستان به دوای فەرمودەکانی پێغه‌مبه‌ر(صلی للە علیە وسلم) له
ده‌وڵه‌تی دیناوه‌ری وه له‌لای ابن صلاح شاره‌زوری و ده‌چێته لیبیا و
دەگەڕێتەوە بۆ ئه‌فغانستان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی فەرمودە، ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه
ناوبانگێكی باش ده‌رده‌كات له‌وه‌ی كه خه‌ڵكی ئیتر ده‌یناسن كه زانایەکی
گه‌وره‌یه وه له‌م ته‌مه‌نه منداڵه‌یشیدا ده‌گه‌ڕێ به شوێن فەرمودەی
ڕاستی پێغه‌مبه‌ردا(صلی للە علیە وسلم) .. ئه‌م هه‌موو مه‌رجه قورسانه‌شی
داناوه بۆ فەرمودە وه‌گرتن..
رێ دەکەوێتە بەغداد.. كاتێك كه ده‌چێته بۆ به‌غداد زانایانی ئەوێ
ده‌بیستن كه ئیمامی بوخاری هاتووه ئەویش خۆی ده‌كات به یه‌كێك له
مزگه‌وته‌كانی به غداددا نوێژ ده‌كات له پاشاندا ده زانای گه‌وره‌ی شاری
به‌غداد هه‌ڵئه‌ستن و ئه‌ڵێن؛ با بزانین ئه‌م بوخارییه كێیه ئه‌وه‌نده
باسی ئه‌كه‌ن، هه‌ریه‌ك له‌م زانایانە بە سەدان هەزار فەرمودەیان لەبەر
بووە به هه‌موو ئیسناد‌و راویەکانیەوە ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ڕیوایه‌تی كردووه و
به هه‌موو ئه‌مانیه‌وه زانیویه‌تی ، هه‌ریه‌كیان لەو دەزانایە دە
فەرومودە هەڵدەگرێت له‌گه‌ڵ خۆیدا دەستنیشانی دەکەن بۆ یەکتری...
ئه‌م ده فەرمودەیە هه‌مووی تێك وپێك ئه‌ده‌ن به‌سه‌ر یه كتردا جێگای
هەموو راوی و ئیسناده‌كانیان وا لێ كردووه کە هیچ کەس بۆی نەدۆزرێتەوە
مەتنەکانیش دەگۆڕن، پاشان كه چوونه لای ئیمامی بوخاری هه‌ریه‌كه‌یان دە
فەرمودەکەی پێ ئه‌ڵێن؛ كه‌سیش لەو زانایانە خۆی پێ ناناسێنی، یه‌كێكیان
هه‌ڵ ئه‌ستێ ئه‌ڵێ بۆ نمونه ئه‌م فەرمودەیە له‌و كه‌سه بۆ ئه‌و كه‌سه
وەرگیراوە شێوەی مەتنەکەی بەم شێوەیەیە، دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌ر سه‌د
فەرمودەکەی بۆ ئه‌گێڕنه‌وه ،ئیمامی بوخاری ئه‌فه‌رموێ - ڕه‌حمه‌تی خوای
لێبێت- ئه‌و فەرمودانەی كه باستان کرد له‌و كه‌سه‌و له‌و كه‌سه
هه‌ڵه‌یه!!
به‌ڵكو له‌م كه‌سه‌و له‌و كه‌سه یان به م شێوه‌یه وبه‌و شێوه‌یه یه
سبحان الله له گەورەی ئه‌م پیاوه هەر هەمویان بۆ ڕاست دەکاتەوە دەیخاتەوە
سەر بنەڕەتی فەرمودەکەو راویەکانیان...
ئیمامی ابن حجری عسقلانی له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا فه‌تح الباری
ده‌فه‌رموێت: هه‌موو زانایانی به‌غداد گەردن کەچ و "خاضع" بوون له‌به‌ر
ده‌ستێدا، قسه‌یان بۆ نه‌كرا، ئیمامی بوخاری له خزمه‌تی (٢٨٧) زانا وانەی
فەرمودەوانی خوێندوه یه‌كێك له‌و مامۆستا به‌ڕێزانه‌ی ئیمامی ئه‌حمه‌د
بووه ،عه‌لی كوڕی مه‌دینه‌یی بووه ، ته‌له‌به‌كانیشی ئیمامی موسلیم و
ئییمامی ترمزی و ئیمامی رازی و ابن خزه‌یمه بووه.. ئه‌م پیاوه
به‌ڕێزانه بوون
شتێكی زۆر سه‌یر له سیره‌ی اعلاء النبلا‌ء ی ئیمامی زه‌هه‌بیدا هاتووه
ده‌ڵێت: ئیمامی بوخاری له خزمه‌تی (١٤٠٠) زانا فەرمودەی خوێندوە وەرگرتوە
له باسی ئیماندا لێی وه‌رنه‌گرتوون له یه‌كێكیان مەگەر هه‌موویان
ووتویانه "ئیمان کردار‌و گوفتارە و زیادو کەم دەکات" ئێستاش به‌داخه‌وه
مه‌دخه‌لییه‌كان كه ده‌ڵێن ئێمه شوێن كه‌وته‌ی سوننەت و جه‌ماعه‌ین وه
له بوخارییه‌وه شت وه‌رئه‌گرن چۆن نازانن ئه‌و ووتەیی ئیمامی بوخاری
نابینن كه وه‌ك مورجیئه ته‌صه‌روفات ئه‌كه‌ن! په‌نا به خوا..
کەسیکی وەك عەبدولەطیف كه یه‌كێكه له پێشه‌نگه‌كه‌یان كه له
چاوپێكه‌وتنێكیدا ئه‌ڵێ؛ "ئێمه دوعای خێر بۆ ئومه‌راكانمان ئه‌كه‌ین
چونكه ئومه‌راكانمان کاربەدەستی دنیای ئێمه‌یان به ده‌سته له‌قسه‌یه‌كدا
به یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌ڵێت ئه‌مانه گومڕان و ئه‌ڵێ زۆربه‌ی زۆریان بۆ
ئاگرن وه به حیزبه ئیسلامییه‌كانەوە!!"
ئا ئه‌م قسان سه‌د له سه‌د كوفره خه‌ڵكیش پێی وایه زۆر زیره‌كه ئه‌م پیاوه من ئه‌وانه به داماو ئه‌زانم ..
ئه‌م بیدعه چیا‌نه یاخود بڵێن ئه‌م مه‌دخه‌لییانه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ریان
نه‌وه‌ستی خه‌ڵكی توشی هه‌ڵه ده‌كه‌ن.. له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ئه‌ڵێ
ئومه‌راكان ئیشی دنیایی ئێمه ئه‌به‌ن به‌ڕێوه و زاناکانیش کاروباری
قیامەتی و دینیمان ئه‌به‌ن به‌ڕێوه ،ئه‌م ووتەیە هه‌ر وەك چۆن ئیمامی
عه‌لی ده‌فه‌رموێت: ووتەکە لە ڕاستیدا حەقە بەڵام ناوخنەکەی باطڵ و
چەواشەکاریە ئه‌م قسه‌یه چه‌ن ڕه‌ونه‌ق داربیت به‌ڵام له‌ڕاستیدا لە
ئێستادا كوفره..
ئیش‌و كاری ئێمه به ده‌ست خوای موته‌عاله هه‌مووی دنیاییشمان و
قیامه‌تیشمان نه به‌ده‌ست زانایەو نە کاربەدەست هەمووی خوای گەورە دیبات
بەڕێوە، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه‌یه بكه‌ی به ده‌یان به‌ڵگه‌ی ئایه‌ت
له‌به‌رده‌ستدایه ،كه خوای متعال ده‌فه‌رموێت:(( قُلْ إِنَّ صَلاتِي
وَنُسُكِي وَمَحْيَايَ وَمَمَاتِي لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ))
ئاخر چۆن دەوترێت کاروباری قیامەتی و دونیای به ده‌ست ئومه‌رایه وزانایە
،جا ئه‌گه‌ر وا بوایه خۆ نه یه‌كێتی و نه پارتی پێیان خۆش نیە ئێمه
باسی دینداری بكه‌ین نه هیچ كه‌سێكیش پێی خۆشه به‌و مه‌نهه‌جه باسی
لێوه بكه‌ین ...
خۆ ئه‌گەر به‌قسه‌ی مەدخلیەکان بێ ئه‌بێ ئێمه دانیشین ،ئیشی دونیاییان
به‌دەست عەلمانیە!!.. ئه‌وه قسه‌یه‌كی بێ مانایه وه موسڵمان ده‌بێت لێی
په‌شیمان بێته‌وه له‌سه‌ری ،ئیشی قیامه‌ت ڕاسته عوله‌مایان شه‌رحیان
كردووه بۆ ئێمه ، بەڵام ئێمه ئه‌خوێنینه‌وه وه ئیشی قیامه‌تی و ئوموری
ئێمه به ده‌ست خوای گه‌وره‌یه هه‌موو شتێكمان به ده‌ستی خوای
گه‌وه‌ره‌یه ،په‌نا به خوا ئه‌گرم له‌و قسه‌یه‌ی كه عبدالطیف ئه‌یكات
كه خۆشی به سه‌له‌فی ئه‌زانێت كه حاشا سه‌له‌فی نییه و مه‌د‌خه‌لییه و
وه مورجیئه‌یشه..
ئیمامی بوخاریش ده‌فه‌رموێت من له (١٤٠٠)زانا زانستم وه‌رگرتووه ئیمامی
زه‌هه‌بی له سیر اعلاء النبلا‌ء دا ده‌ڵێت، كه هه‌موویان ووتویانه ئیمان
کردار‌و گوفتار ،به‌ڵام ئه‌م مه‌دخه‌لییانه په‌نا به خوای گه‌وره ده‌ڵێن
ئیمان به‌س گوفتارە ،خوای گه‌وره هیدایه‌تیان بدات وه سه‌ر له‌و خه‌ڵكه
نەشێوێنن وه به صۆفی ئه‌ڵێن بیدعه چی، كه‌چی ئه‌مانه كه‌وتونه‌ته ناو
شیركیشه‌وه په‌نا به خوای گه‌وره، ربیع بن هادی المدخلی كه شوێن
كه‌وته‌ی ئه‌ون به ده‌یان كتێبی له‌سه‌ر نوسراوه كه خۆی چه‌ند جار
كه‌وتۆته شیرك و گومڕاییەوە ، وه‌كو شێخ جبرین ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت كه
فتواكه‌ی له‌سه‌ردا دەفەرموێت جاهیلە رەبیع بن مەدخلی هیچی لێوەرناگیرێت بە
جاهیل ناوزەدی کردوە.
ئیمامی بوخاری شه‌شسه‌د هه‌زار فەرمودەی له‌به‌ر بووه به مه‌تن و به
ڕاویه‌كانی و به‌سه‌نه‌ده‌كانییه‌وه، هه‌روه‌ها له‌ناو ئه‌م شه‌ش سه‌د
هه‌زاره‌دا ئیمامی بوخاری تەنها(٢٦٠٢) فەرمودەی هه‌ڵبژاردووه به صه‌حیحی
داناوە بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیای بێت ئه‌م كتێبه‌ی هیچ شتێكی تێنه‌كات له صحیح
زیاتر بۆیه كتێبەکەی بە ناوی صحیحی بوخاریەوە هاتووه ..
پاشان (٥٠٠٠) هه‌زار فەرمودە دووباره‌بونه‌ته‌وه له شێوه‌ی مه‌تندا به‌ڵام سه‌نە‌ده‌كانیان جیاوازه..
(٣٠٨) تری دووباره بۆته‌وه به‌مه (٨٠٠٠) هه‌زار فەرمودەی صحیح هه‌یه
له‌صحیحی بوخاریدا ، له ناو (٦٠٠٠٠٠) شه‌شسه‌د هه‌زار فەرمودەدا
ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردووه ، ته‌نها چه‌ند فەرمودەیەك نه‌بێت موعه‌له‌قه
خۆشی ئیشاره‌تی پێداوه..
تاماوەیەك لە مەوبەر وا پێم دەبرد کە ئیمامی بوخاریش ده‌بێت هه‌ڵه بكات
چونكه مرۆڤە.. گومانی تێدا نییه كه مرۆڤ ده‌بێ هه‌ڵه بكات ،به‌ڵام هیچ
گومانی تێدا نییه كه فەرمودەکانی ئیمامی بوخاری هه‌مووی صه‌حیحه، هه‌تا
ئیمام "حه‌سه‌نی مه‌قدیسی" كه یه‌كێكه له زانا به‌رزه‌كانی حه‌دیس
ده‌فه‌رموێت؛ ئه‌و سه‌نه‌دانه‌ی كه له صحیحی بوخاریدا هاتووه هیچ شك
وگومانی تێدا نییه چونكه بوخاری ئه‌وه‌نده به وردی هێناوێتی ..
پاشان ته‌عنیان گرت لە (١١٠) فەرمودەی بوخاری كه ووتیان گوایە فەرمودەو
ڕاوییه‌کان لاوازن، بەڵام دوای ده‌ركه‌وت كه فەرمودەکانی كه لای ئیمامی
بوخارییه هەمووی راستن تەعن گرەکان هەڵەن، به‌ڵام ئیمامی زه‌هه‌بی
ده‌فه‌رموێت؛ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه ویستیان ئه‌و فەرمودانەی بوخاری لاواز تێ
بخه‌ن و خه‌ڵكێكی تر به‌كاری هێنایه‌وه كۆمه‌ڵێك له‌وانه‌ی كه ناویان
هاتووه كه یه‌كێك له‌وانه "واقیدی" بووه كه به‌ناوی بوخارییه‌وه
فەرمودەی لاوازیان خستۆته ناو كتێبه‌كه‌وه ..
دوایی وتویانه ئه‌مه له‌ناو بوخاریدا لاوازی تێدایه، كه حاشا بوخاری
هه‌موو فەرمودەکانی صحیح بووه وه هه‌ڵه‌ی تێدانه‌بووه، پاشان
ده‌فه‌رموێت هیچ كاتێك فەرمودەیەکی نه‌نوسیوه‌ته‌وه له‌و كتێبه‌ی خۆیدا
كه ده‌ست نوێژی نه‌گرتبێت وه نوێژی ئیستیخاره‌ی نه‌كردبێت..
ئه‌و كتێبه هه‌روا به ئاسانی نه‌گه‌یشتووه به ده‌ستی ئێمه ،شه‌رحی
صحیحی بوخاری زیاد له (١٣١) كتێب له‌سه‌ر كتێبی ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه
دەر‌چووه كه یه‌كێك له‌وانه فتح الباریی وه شەرحی صحیحی بوخاری كه ابن
حجری عسقلانی كردوویه‌تی ..
كه یه‌كێك له‌و كتێبانه كه بریتییه له فتح الباری له ناو ئه‌و ١٣١
كتێبه حسابی بۆ كراوه كه فه‌تح باری خۆی زیاد له ١٥ بەرگە ئه‌مه چاپی
تازه‌یه‌تی به‌ڵام كۆنه‌كه‌ی ئه‌صڵ كه ئیمامی ابن حجر عسقلانی نوسیویه‌تی
شه‌رحی ئه‌م حه‌وت هه‌زار فەرمودەیەی كردووه خۆی ئه‌دا له ١٣٨ بەرگ
دوای ئه‌وه ورده ورده كورت كراوه‌ته‌وه ئێستا بووه به 15 بەرگ یان 16
بەرگ..
پاشان چوون بۆلای ئیمامی " شەوكانی" ووتیان بۆ ڕاڤەی كتێبی صحیحی بوخاری
ناكه‌ی لە وەڵامدا ووتی؛ له‌به‌رئه‌وه‌ی ابن حجری عسقلانی كردویه‌تی و فتح
الباری كردووه بۆیه له‌دوای ئه‌وه كه‌س ناتوانێ راڤەی بكات بۆیه ئه‌وه
كیفایه‌تمانه و به‌سمانه، ئیمامی بوخاری ئه‌وه‌نده خۆشه‌ویست بووه
له‌ناو خه‌ڵكیدا كه گه‌ڕایه‌وه بۆ سه‌مه‌رقه‌ند و ناوچه‌كانی بوخارا
خه‌ڵك ئه‌هاته ده‌ره‌وه به زانا و گەورە پیاوان و به ژن و پیاوه‌وه
هه‌موو خه‌ڵكی شاره‌كه ڕووبه‌ڕوی ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه ده‌بونه‌وه به‌س
بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و پیری بچن چوار كیلۆ مه‌تر له شاره‌كه‌ی خۆیان
ئه‌هاتنه ده‌ره‌وه ئه‌یانزانی ئیمامی بوخاری ده‌چێته‌وه بۆ ئه‌وێ ..
له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌وه‌نده بێ پاره بوو دایكی نه‌فه‌قه‌ی پێدەبەخشی لە
ژیانیدا زۆر پیاوێكی شه‌رمن بوو هەندێك جار دەگێڕنەوە كه‌ئه‌و زانایانەی
وانەی لایان خوێندوە وەك "ئاده‌می كوڕی یاس" ده‌فه‌رموێت سێ ڕۆژ نه‌مبینی
كه چوم سه‌یر ده‌كه‌م ده‌ستی گرتووه به سكییه‌وه وه له‌گه‌ڵ ئەوه‌شدا
ده‌سکێ گیای كۆكردبۆوه ئه‌یخوارد كه پاره‌كه‌ی دایكی پی نه‌گه‌یشتبوو..!
خوێنەری بەرێز..
ئەو زانستە ئاوا گه‌یشتووه بە ئیمامی بوخاری ئا به‌و شێوه‌یه ئه‌و زانستی
وه‌رگرتووه، بەڵام ئێستا ئه‌و هه‌موو ژیانه له‌به‌ر ده‌ستی ئێمەدایە ئەو
هەموو کاتە، پاشان ئه‌نته‌رنێته و ئه‌و هه‌موو كتێبه له‌ناو
ئینه‌ته‌رنێتدا هه‌یه ئا به‌م شێوه‌یه خوای گه‌وره شته‌كانی بۆ ئاسان
كردوین ، ئه‌ی چۆن له قیامه‌تدا ڕومان دێت له‌به‌رده‌م خوای گه‌وره‌دا
بڵێین خوایه بانگەوازمان نەکردوە بۆ ئاینەکەت..
زۆر گرنگه مرۆڤی موسوڵمان هه‌وڵ بدات ، هه‌روه‌ها ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه
ئه‌وه‌نده قورئانی خۆش ده‌ویست "شه‌غه‌ف" بوبو به قورئانه‌وه واته چۆن
خوای گه‌وره ده‌فه‌رومێت له سوره‌تی یوسوفدا (قَدْ شَغَفَهَا حُبًّا)
واته شه‌غەف له مه‌سه‌له‌ی عیشق‌و دڵداری ئه‌م شتانه زۆر به‌رزتره،
ئیمامی بوخاری له ڕه‌مه‌زاندا هه‌موو ڕۆژێ قورئانی خه‌تم كردووه وه هه‌ر
سێ ڕۆژ جارێكیش قورئانی خه‌تم كردوەتەوە، شه‌وی وا بووه كه به‌رەو پیر
بوون ڕۆیشتووه ١٥ جار هه‌ڵستاوه فتیله‌كه‌ی داگیرساندووه فەرمودەی
پێغه‌مبه‌ری خوای نوسیوه‌ته‌وه ،ده‌فه‌رومێت غولامێكی له‌گه‌ڵدا بوو پێی
ووت بۆچی هه‌ڵم ناستێنی ووتی تۆ گه‌نجی پێویست به ئیسراحه‌تی زیاتر هه‌یه
با ناڕەحەتت نەکەم..
بوخاری له کۆتایی ته‌مه‌نیدا ده‌گه‌ڕێـته‌وه بۆ بوخارا خه‌ڵكێك زۆر به
پیریه‌وه دێن خه‌ڵكێکی زۆر خۆش ده‌وێت وئه‌و وه‌خته والی ئه‌و جێگایه
كه‌سێكه به‌ناوی "خالیدی كوڕی هه‌زری" كه ده‌بینێت ئه‌و خه‌ڵك هه‌مووی
به‌و شێوه‌یه ڕوو ده‌كه‌نه ئیمامی بوخاری توشی غیره‌یه‌ك ده‌بێت و زۆری
پێ ناخۆش ده‌بێت ئه‌یه‌وێ له شان ومه‌قامی ئیمامی بوخاری كه‌م بكاته‌وه
بۆیه پێی ده‌ڵێت؛ وه‌ره بۆ ماڵی ئێمه منداڵه‌كانم فێری خویندەواری بکە،
به شێوه‌یكی ناشرین ووتی و دەیویست له شانوشه‌وكه‌تی ئه‌م پیاوە كه‌م
بکاتەوە، هه‌ر كه‌سێك به ئیخلاص كاری كرد ئەو کەسە صه‌د له صه‌د
ئیشه‌كه‌ی بۆ خوای گه‌وره بووه وه خوای گه‌ورش هه‌ر كه‌سێكی خۆش بوێت
ناوی له‌ناو خه‌ڵكیدا بڵاو ده‌كاته‌وه وا دەکات کە خەڵکی خۆشی بووێت،
دڵه‌كان له به‌ینی په‌نجه‌ی خوای گه‌وره‌دایه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر
كه‌سێك له ده‌سه‌ڵات نزیك ببێته‌وه سوك ده‌بێت ڕسوا ده‌بێت هیچ زانایەك
نه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌م زەویدا له ده‌سه‌ڵات دار‌و خه‌لیفه نزیك
بوبێته‌وه ئیلا شان وشه‌وكه‌تی نزم بۆته‌وه ئه‌مەی کە باسم کرد لەسەردەمی
دەسەڵاتی موسوڵمان بووە، ئەی ئەگەر عه‌لمانییه‌كان بێت ئەوا هەر ڕسوا
دەبیت..
زانایانی به‌ڕێز و زانای چاك ئه‌و کەسانن كه پایە بەرز بوون هەمیشە
به‌رز و پیرۆز بوون دوور بوون له ده‌سه‌ڵاته‌وه، كاتێك كه وای پێ
ده‌ڵێت؛ ئنجا ئیمامی بوخاری به جورئه‌تێكه‌وه پێی ده‌فه‌رموێت: به‌ڕاستی
عیلم زه‌لیل نابێت ناچێتە به‌رده‌رگای هیچ كه‌سێك ئه‌گه‌ر زانستت ئه‌وێ یان
ئه‌بێ بێی بۆ مزگه‌وت یاخود بۆ ما‌ڵه‌كه‌م ، ئه‌مه قسه‌ی "ئیمامی
مالیكه" كه كاتێك "هارونه ڕه‌شیدە" بانگی ده‌كات ئه‌ڵێت: با مالیك بێت
بۆ به‌غداد بۆ ئه‌وه‌ی عیلم له‌وێ فێری خه‌ڵك بكات ئیمامی مالیكیش ئه‌م
قسه‌یه‌ی پێ ده‌فه‌رموێت خه‌ڵك ده‌بێ بچێت بۆلای عیلم نه‌ك عیلم بچێت بۆلای
خه‌ڵكی.
هەموو زانایەك كه گه‌یشتون به‌م زانستە شەرعیانە هه‌روا به ئاسانی
نه‌هاتووه به ده‌ستیانه‌وه هەر كه‌سێك كه بیەوێ فێر ببێت پێویستە
ده‌بێت شه‌ونخونی بكات هیچ كه‌سێك به تێر وته‌سه‌لی ئه‌م عیلمه‌ی پێ ناگات
ئەگەر خۆی ماندوو نەکات...
دوای ئه‌وه‌ی كه ئیمامی بوخاری وای پێ وت؛ ده‌ری ده‌كاته ده‌ره‌وه وئەو
كه‌سانه‌ی كه دیفاعیشیان لێ كردووه ده‌ری كردونه‌تە ده‌ره‌وه له
پاشاندا ئیمامی بوخاری دوعای لێ ده‌كات، زۆرێك له مه‌دخه‌لییه‌كان ئێستا
ئه‌ڵێن گوایه زۆرێك له پێشەوایانی ئەم ئیسلامە دوعایان كردووه بۆ
ده‌سه‌ڵاتداره‌كان... ئیمامی ئه‌حمه‌د چۆن دوعای كرد له موعته‌صیم كه له
ناوی به‌رێ خوای گه‌وره‌ش له‌ناوی برد ئه‌میش دوعا ئه‌كات كه ڕه‌زیل و
ڕسوای كات خوای گه‌وره ڕه‌زیل و ڕسوای ئه‌كات له‌دوای مانگێك ئه‌چێته
زیندانەوه هه‌ر له زیندانەکەیشیدا ده‌مرێت.
ئه‌مانه ئه‌به‌و شێوه‌یه به‌رخودیان كردووه له گه‌ڵ
ده‌سه‌ڵاتداره‌كاندا وه كۆتایی بەوە پێ‌دێنم قسه‌یه‌كی ئیمامی "شاطبی"
كه ده‌فه‌رموێت : خوای گه‌وره وه‌عدی داوه به پاراستنی قورئان هه‌ر چۆن
وای داناوه پاراستنی قورئان بكرێت هه‌ر واش دایناوه كه پاراستنی
سوننه‌ت بكرێت به‌م پیاوانه به بوخاری به موسلیم به ترمزی به ئیمامی
ئه‌حمه‌د به ابن عباس وه ئیمامی حاكم وه ئیمامی نیسائی وه ئه‌بی داود
ئه‌م پیاوانه هه‌وموویان پارێزەری سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر بوون عله الصلاة
والسلام پاشان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌قلدیان كرده‌وه وه‌ك ئەحمه‌د شاكر و
ئیمامی ئه‌لبانی وه ئه‌مانه‌ش یه‌كێك بوون له‌ئایه‌كانی خوای گه‌وره بۆ
ئه‌وه‌ی كه سوننه‌تی خوای گه‌وره بمێنێته‌وه.
سوپاس بۆ کاک هەرێز بۆ نوسینەوەی..