13/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بۆ یه‌که‌مجار له مێژووی تورکیا سه‌رۆکی زانکۆیه‌ک به باڵا پۆشی ده‌وام ده‌کات
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی پێشوودا له‌سه‌ر داوای چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێک ڕێگه‌درا له فه‌رمانگه ره‌مسیه‌كانی توركیا ژنان حیجاب و جلوبه‌رگی باڵاپۆش له‌به‌ر بكه‌ن،سه‌رۆکی زانکۆی دیجله به باڵاپۆشییه‌وه ده‌وامی کرد.
سایتی ئاژانسی هه‌واڵی جیهان بڵاویکرده‌وه: بۆ یه‌که‌مجار له مێژووی تورکیادا دکتۆره عائیشه گیول سه‌رۆکی زانکۆی دیجله له شاری ئامه‌دی باکوری کوردستان بڕیاریدا حیجاب بپۆشێت به‌مه‌ش ئه‌و خانمه ده‌بێت به‌یه‌که‌م ژنی باڵاپۆشی مێژووی توركیا که پۆستی سه‌رۆکی زانکۆی هه‌بێت.
هاوكات سه‌بری ئایجون، سکرتێری گشتیی زانکۆی دیجله ڕایگه‌یاندووه که سه‌رۆکی زانکۆکه‌یان ده‌مێكه خوازیاری ئه‌وه بووه حیجاب بپۆشێت و به باڵاپۆشی ه بێته زانکۆ، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ندێک یاساوه که پۆشینی حیجابیان له فه‌رمانگه ره‌سمییه‌كان قه‌ده‌غه‌کردبوو، نه‌یده‌توانی ئه‌و كاره بکات.
سه‌بری ئایجون ده‌شڵیت: " که سه‌رۆکی زانکۆکه‌مانم بینی، چوومه ژووره‌وه بۆلای و چه‌ند وێنه‌یه‌كمان گرت و ئه‌ویش له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاویکرده‌وه‌و ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی دڵخۆشیی هه‌زاران که‌س ."