13/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
خه‌نده‌قه‌كه‌ی نێوان هه‌رێم و خۆرئاوای كوردستان 15 كیلۆمه‌تری ماوه ته‌واو ببێت
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌و خه‌نده‌قه‌ی كه بڕیاره تا نزیكی گوندی ئهلۆكا لێ بدرێت، ته‌نیا ١٥ كیلۆمه‌تری ماوه، ئامێره‌كان خهندهقێكی سێ مه‌تر قووڵ و دوو مه‌تر به‌رین هه‌ڵده‌كۆڵن، هێزی پێشمه‌رگه و هێزی پاسه‌وانی سنوری عێراقیش له كاتی هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌ق ناوچه‌كه ده‌پارێزن.
محه‌مه‌د حه‌سه‌ن فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كه وتی: حكومه‌تی فیدراڵی عێراق بڕیاری داوه له سه‌رانسه‌ری سنوری خۆی له‌گه‌ڵ سوریا كه ٦٠٤ كیلۆمه‌تره، خه‌نده‌قێك لێبدرێ تا ئێستا ٥٩٠ كلیۆمه‌تری خه‌نده‌قه‌كه ته‌واو بووه ته‌نیا ١٥ كیلۆمه‌تره‌ی ماوه.
به‌رپرسه‌كه‌ی هێزی پێشمه‌رگه وتیشی: ئه‌و خه‌نده‌قه وه‌ك دیواری چین و دیواری به‌رلین نییه، كاتێك رێوشوێنی پێویستی ئه‌منی گیرانه به‌ر ئه‌وا پڕكردنه‌وه‌ی زۆر ئاسانه، ئه‌و كاناڵه وه‌كو ئه‌وه نییه كه چه‌ند كه‌س و لایه‌نێك ده‌ڵێن بۆ رێگری كردن له هاتوچۆی په‌نابه‌رانی سوریا ئاماده كراوه، به‌پێچه‌وانه‌وه بۆ هاتوچۆی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌روازه‌ی سنوری خابوور كراوه‌یه.
حه‌سه‌ن له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا وتی: به‌هۆی نه‌بوونی كۆنترۆڵ له سه‌ر سنوره‌كان له لایه‌ن سوریاوه، گروپه چه‌كداره‌كان زۆر به ئاسانی دێنه نێو سنوره‌كانی عێراق.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له ماوه‌ی سێ مانگدا زیاتر له ٩٠٥ كه‌س كه ویستوویانه به قاچاخ بێنه نێو خاكی عێراقه‌وه ده‌ستگیر كراون.
وتیشی: له كاتی لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه‌دا بۆمان ده‌ركه‌وتووه كه به‌شێكی زۆریان بۆ ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی هاتوونه‌ته عێراق.
له نێوانیانیشدا بازرگانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هه‌یه، ده‌ست به سه‌ر بڕێكی یه‌كجار زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی جۆراوجۆردا گیراوه، بێگۆمان ئه‌مه بۆ بازرگانانی چه‌ك كێشه نییه چونكه ئه‌وان ته‌نیا سه‌یری پاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن، سنوریش ته‌نیا له یه‌ك لاوه كۆنترۆڵ ناكرێ، وه‌كو ده‌زانن له سوریا هێزی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایشی سه‌ر سنور نییه، ئێمه له چوارچێوه‌ی بڕیاره‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ‌دا سنوره‌كانی خۆمان ده‌پارێزین."