14/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كرێكارێك لە هەولێر گیانی لە دەست دا
ئەمشەو كاتژمێر ٣٠-١٠خولەك تەرمی كرێكارێك گەیاندرایە نەخۆشخانەی رۆژهەڵاتی هەولێر و پۆلیسی هەولێریش دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ دەكاتەوە.
رائید كاروان شێخ عەبدولكەریم وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ یەكشەممە 13/4/2014 بە بزاڤ پرێسی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ تەرمی كرێكارێك گەیەندراوەتە نەخۆشخانە كە لە كاتی كاركردن لە كارخانەیەك گیانی لە دەست داوە.
رائید كاروان دەڵێت: بە وتەی هاوڕێكانی، ئەم كرێكارە بە ناوی (عماد فەلاح ساڵح) تەمەنی نزیكەی ٢٥ تا ٣٠ ساڵ دەبێت و عەرەبە، لە كاتی كاركردن لە كارگەیەكی (كسارەی بەرد) لە گوندی قەشقە دەكەوێتە ناو كەسارەكە و بە هۆیەوە گیانی لە دە ست دا.
بە گوێرەی زانیارییەكان، دۆسیەی لیكۆڵینەوەش له لایان پۆلیسەوه كراوەتەوە.