له ڕۆژی ٩ی ڕه‌مه‌زانی ساڵی٢١٢ کۆچی بەرانبەر بە
ساڵی٨٢٧ز دورگەی “سیسیلیا” لای عەرەب ناسراوە بە “سقلیە” له‌نێوان
ده‌ریای ناوه‌ڕاستدایه و له ته‌نیشت ووڵاتی ئیتاڵیایه و سه‌ر به‌و
ووڵاتەیە، ئه‌و دوورگەیە فه‌تح ده‌كرێت له‌لایه‌ن پیاوێكی به‌ڕێزی
كورده‌وه كه یه‌كێكه له سه‌ركرده قاره‌مانه‌كان نا‌توانیت ناوێكی
دیاریكراوی لێ بنێیت له‌به‌ر گه‌وره‌یی ئه‌م پیاوه، چونكه
كه‌سایه‌تییه‌كی كه‌م وێنه‌یه.
به‌ڵام به داخه‌وه زۆر له ئێمه کورد ناوی ئه‌م پیاوه
به‌ڕێزه‌مان له‌بیر كردووه، ئە‌م سەرکردە کوردە له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا
سیسیلیای ئازاد كردوه بە سەرکردایەتی خۆی بە فەرمانی دەوڵەتی
“ئه‌غله‌بییه‌كان” یان “غالبی كوڕی ئه‌غله‌ب” كه ئه‌و كاته له
ناوچه‌كانی مه‌غریبداده‌سه‌ڵاتیان هه‌بووه، ئە‌م کوردە سەربەرزە ناوی”
ئه‌سه‌دی كوڕی فوراتی كوڕی سینان”ە له ناوچه‌ی حاران له
دایكبووه، پاشان باوكی به‌هۆی خه‌بات وكۆششه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك
موجاهید به‌ره‌و قه‌یره‌وان ده‌ڕوات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه له جەنگی
خاچدروشمان بپارێزن ، ئەسەد هەمیشە شانازی كردووه به‌ناوی خۆیه‌وه
ئه‌یوت من ناوه‌كه‌م ناوی به‌هێزترین گیانداری دارستانه وه فورات
باشترین جۆری ئاوه و سینانیش باشترین شمشێرە.
ئه‌م كوڕه گه‌نجه له ته‌مه‌نی ١٠ ساڵییه‌وه ده‌چێته
لای كه‌سێك به‌ناوی علی كوڕی زیاد ئه‌م پیاوه پێشتر لێکۆڵینەوەی
مه‌زاهبی “ئەحنافەکان” ده‌كرد وه دواتر كه لای “علی كوری زیاد”ه
په‌روه‌رده ده‌بێت و مەزهەبی مالیكی پێ ده‌ڵێته‌وه كتێبێكی ئیمامی مالیك
هه‌یه پێی ده‌وترێت”مٶطآ” ئه‌و كتێبه‌ی پێ ده‌ڵێته‌وه ..
ئە‌م مجاهیدە له زه‌مانی ئیمامی مالیكدا ژیاوه كه
ده‌بیستێت ئیمامی مالیك ماوه له ته‌مه‌نی ٢٦ساڵێدا هه‌ڵده‌ستێت ده‌ڕوات
بۆ لای ئیمامی مالیك و له خزمه‌تیداده‌بێت خۆی دەڵێت؛ مادام کە ئیمامی
مالیك له مه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره ده‌ژی و ماوە بۆ نەچمە لای خۆی و ده‌رس
بخوێنم لای ئەو دەمێنێتەوە لە مەدینە..
ئیمامی مالیك قوتابیەکانی كردبوو به ٣ به‌شه‌وه ئه‌و
كۆمه‌ڵه‌ی كه له مه‌دینه‌یی بوون جیا کرابونەوە و كۆمه‌ڵی ئه‌فه‌ریقا
یاخود میصر به جیا بوون و ئه‌وه‌ی كه مابوونه‌وه كۆمه‌ڵێكی تر بوون
لە ناوچە جیاجیاکانەوە هاتوبوون، ئه‌سه‌دیش له كۆمه‌ڵی میصر و ئه‌فریقادا
داینابوو، به‌ڵام هه‌میشه پرسیاری ده‌كرد له ئیمامی مالیك ئیمامی
مالیكیش له بوارەکانی فتوا وفەرمودەدا و له ئوصولی فیقهدا شاره‌زا
بووه، به‌ڵام ئیمامی مالیك سروشتی وابووه كه‌م ئاخافتنی دەکردو زۆر بە
دەگمەن قسەی دەکرد وەڵامی خەڵکی ئەدایەوە، چونكه قوتابی زۆری هه‌بووه
نه‌یدەتوانی وه‌ڵامی ئه‌و هه‌موو قوتابی و خەڵکە بداته‌وه ئه‌گه‌ربێت و
قسه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو قوتابیەکانیی بكردایه كات به‌شی نادەكرد- بۆیه
ئه‌سه‌دی كوڕی سینان تێر ناخوات به زانستی ئیمامی مالیك، ناچار ده‌ڕوات
به‌ره‌و به‌غداد له ته‌مه‌نی ٢٧ ساڵیشدایه.. به‌ڕاستی كه‌سێكی به
توانا بووه لەو ته‌مه‌نه‌دا به دوای زانست‌دا ده‌گه‌ڕێت لای ئیمامی
مالیك تیر نابێت وەك خۆی دەڵێت هەمیشە تینوبووە بۆ زانست…
ده‌چێته ناوچه‌كانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌دره‌سه‌ی
ئه‌بو حه‌نیفه بخوێنێت ده‌چێته ئه‌وێ دوو كه‌س دەناسێت لە زانا
ناودارەکان یه‌كێك له‌وانه “ئەبو یوسف”ە و ئه‌وه‌ی تریان “محمدی كوڕی
حه‌سه‌ن”ە كه هه‌ردووكیان مه‌زهه‌بی ئیمام حه‌نیفه ده‌ڵێنه‌وه له
شاری به‌غدادا…
ئه‌م دوو زانا پایە بەرزە مه‌جالییسیان گه‌وره بووه به
هه‌زاران كه‌س دانیشتون له مه‌جلیسی ئه‌م زانا به‌ڕێزانه‌دا ئه‌میش حه‌ز
ده‌كات له نزیكه‌وه گوێی لێبێت، چونكه مایكرۆفۆنیش نه‌بووه تا
ده‌نگه‌كه به‌رز بكاته‌وه، بۆیه كاتێك كه ده‌چێته لای محمدی كوڕی
حه‌سه‌ن( ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ) ئه‌سه‌دی كوڕی سینان پێی ده‌ڵێت؛ من
پیاوێكی غه‌ریبم و پاره‌شم كه‌مه و گوێشم له‌تۆوه نابێت له‌و دووره‌وه
وه پێم بڵێ من چی بكه‌م؟ من به شوێن زانست‌دا ده‌گه‌ڕێم..
محمدی كوڕی حه‌سه‌ن پێی ده‌ڵێت؛ ڕۆژم بۆ عێراقییه‌كان
داناوه و له‌مه‌ولا شه‌و بۆ تۆ ته‌رخات ده‌كه‌م، به‌ڕاستی شتێكی
گه‌وره‌یه به ڕۆژ ده‌رس له‌لای محمدی كوڕی حه‌سه‌ن و ئەبو یوسف
ده‌خوێنێت، پاشان شه‌ویش دێته‌وه لای محمدی كوڕی حه‌سه‌ن زانستی شەرعی و
زانستەکانی تر ده‌خوێنێت ،تەنانەت جاری وا بووە ئەوندە هیلاك ده‌بێت
ئه‌سه‌دی كوڕی سینان ئاو ده‌كه‌ن به سه‌ریدا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسێته‌وه
تا خەبەری بێتەوە وه خۆشی پێی خۆشە، چونكە جەخت له‌سه‌ر ئه‌وه‌دەکات كه
زانستەکان وه‌رگرێت بۆیه هه‌وڵ ده‌دات كه له خزمه‌تی ئه‌م پیاوه‌دا
زانستەکان وه‌ربگرێت، له خزمه‌تی محمدی كوڕی حه‌سه‌ن ده‌مێنێته‌وه و
زانستی زۆر وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام له‌م سەروبەندەدا هه‌واڵێكی زۆر ناخۆش
دێت بۆ ئه‌سه‌دی كوڕی فورات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ده‌بیستێت كه ئیمامی
مالیك وه‌فاتی كردووه..!
پاش ئه‌وه بیر ده‌كاته‌وه زانایەکی ئاوا گه‌وره
وله‌خواترس كه هه‌موو جیهانی ئیسلامی تاکو ئێستاش لەسەر مەزهەبی ئەو
پیاوە ناودارو پەسندەن، ئەسەدیش خۆشەویستی مالیکی لە دڵدایە و بۆیەده‌ڵێت؛
تا له‌ژیاندا بوو ئه‌و پیاوه وانەی زۆرم لێ وه‌رنه‌گرت ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆلای ئه‌و قوتابییانه‌ی كه لای ئیمامی مالیك وانەیان خوێندووه بۆ
ئه‌وه‌ی زانستی ئیمامی مالیك وه‌رگرێته‌وه، ده‌چێته‌و بۆ مه‌دینه
كه‌سێكی وای ده‌ست ناكه‌وێت كه ده‌رسی پێ بڵێته‌وه، به‌ڵام هه‌واڵی
ئه‌ده‌نێ كە له میسر كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك هه‌یه قوتابی ئیمامی مالیك بوون و
ئێستا فیقهی مالیكی ده‌ڵێنه‌وه له میسر، ئه‌ویش ناچار بەرە میسر
ده‌ڕوات ده‌چێته خزمه‌تی دوو كه‌س لە زانیانی مالیکی بەناوی “ابن وه‌هب” و
“ابن قاسم” ئەسەدیش زانستی زۆری وەرگرتوە لە مه‌سائیلی فیقهی
حه‌نه‌فیدا كه ده‌چێته‌وه بۆ ئه‌وێ هەر‌چی مه‌سائیلێكی ئیختلافی لای
ابن وه‌هب باس ده‌كات ئەویش حه‌ز ناكات زۆر بكه‌وێته ناو فقیهی
ئیختلافییه‌وه بۆیه هیچ شتێكی بۆ باس ناكات، به‌ڵام ابن قاسم هه‌موو
ئیختلافاته‌كانی نێوانی مالیكی و حه‌نه‌فیدا باس ده‌كات ..
كتێبێك دەنوسێت ئە‌م پیاوه به‌ڕێزه كورده به‌ناوی
“المدونة” هەر‌چی له ده‌می ئیمامی مالیكه‌وه وترابێت نوسیویه‌ته‌وه
له‌م كتێبه‌دا یاخود به‌ناونیشانی “الاسدی” له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی ناوی
ئەسده به‌ناوی ئه‌وه ناونراوه هەموو فیقهی ئیمامی مالیكه
ده‌ینوسێته‌وه، پاشان له‌دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و كتێبه ده‌نوسێته‌وه له
ماوەدا ده‌چێت بۆ ئه‌ندلوس بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وره زانستیەکەی ته‌واو بكات
وپاشان له ته‌مه‌نی ٣٦ ساڵیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قه‌یره‌وان وله‌و
كاته‌دا به‌م شێوه‌یه زانست وه‌رگرتووه له عێراق پاشان چۆته مه‌ككه و
مه‌دینه پاشان بۆ دیمه‌شق دواتر ده‌وره زانستیەکەی له میسردا بووه
ئینجا به‌ره‌و قه‌یره‌وان چووه و پاشان به‌ره‌و ئه‌نده‌لوس چووه وئیتر
ده‌وره زانستیەکەی ته‌واوکردوە، زانست به‌و شێوه‌یه‌وه‌رگیراوه، به‌ڵام
ئێستا ئه‌م هه‌موو كتێبه زۆره و ئینته‌رنێت هەیە ئاسانکاری کراوە،
به‌ڵام خه‌ڵكی وا هه‌یه تازه پرسیار ده‌كات ئایا ده‌ستنوێژی چۆن
ده‌شكێت یان چۆن ده‌ستنوێژ بگرێت له‌م پرسیارانه …
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه‌ی قه‌یره‌وان ئه‌غله‌بییه‌كان
فەرمانڕەوای ده‌كه‌ن كه ناوچه‌ی موریتانیا و جه‌زائیر و مه‌غریب و
ئه‌نده‌لوس له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتیان دایه وه هه‌موو ئه‌و ناوچانه مالیكی
مه‌زهه‌بن وه ئەمیش ده‌ست ده‌كات به ووتنه‌وه‌ی مه‌زهه‌بی ئیمامی
مالیكی و له‌ناو خه‌ڵكیدا زۆر خۆشه‌ویسته و زۆر گوێی بۆ ده‌گیرێت بۆ
ئه‌و پیاوه به‌ڕێزه وه چەندجاریش بووه به قازی له قه‌ریره‌وان و
ئه‌نده‌لوس و میسر وله ناوچه‌كانی دیمه‌شقدا، پاشان له‌ساڵی ٢١٨کۆچیدا
له ته‌مه‌نی ٧٦ ساڵیدا واز له هه‌موو كار وباری خۆی دەهێنێت و ئنجا
شمشێر و درعی جیهادی هه‌ڵده‌گرێت و به‌ره‌و جیهاد ده‌كه‌وێته ڕێ..
ئەسەدی کوری سینان بڕیاریكی زۆر گه‌وره ده‌دات ئەویش
فه‌تحی دوورگەی سیسیلیایە لە ووڵاتی ئیتاڵیا ، بیزه‌نتیه‌كان
فەرمانڕەوایان ده‌كرد هۆكای شه‌ڕه‌كه‌ش كه له نێوانی موسوڵمانه‌كان و
بێزه‌نتییه‌كاندایە دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی كه كۆمه‌ڵێك دیل موسوڵمانان لای
ئه‌وانه نایان ده‌نه‌وه، ئازاری موسڵمانان زۆر ئەدەن پاشای ئەو ناوچەو
جێگایه ناوی “به‌ڵاطه‌یه” وه زیاد الله ئەغله‌بی بڕیار ده‌دات
به‌وه‌ی كه بچێت فه‌تحی ئه‌و جێگایه بكات ١٠٠٠٠ كه‌س كۆده‌كاته‌وه له
ساڵی ٢١٨ی کۆچیدا ڕوه‌و سیسلییا ده‌كه‌وێته ڕێ و شه‌ڕێكی قورس
ڕووده‌دات سوپای دوژمن ده‌شكێنێت کە سوپای دوژمن دەجار ئەوندەی موسڵمانان
دەبێت بە سەرکردایەتی ئەسەدە .!
ئه‌م سوپا كه‌مه ده‌توانێت ئه‌و سوپای زۆری ئه‌وان
بشكێنێت به‌ڵام هەمیشە سوپای موسوڵمانان به كه‌می و زۆری سه‌رنه‌كه‌وتون
به ئیمان سه‌ركه‌وتون خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت كۆمه‌ڵێكی كه‌م
سه‌ركه‌وتوون به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێكی زۆردا به‌ئیزی خوای گه‌وره کم من فئه
قلیله غلبت فئه کثیره باذن الله..
هەموو كاتێك موسوڵمانان جیهادیان كرد له پێناوی خوای
گه‌وره‌دا بوو كه‌می و زۆری كێشه نابێت به‌لایانه‌وه خوای گەورە سەری
خستون، بەڵام ئەگەر له پێناوی هه‌وه‌س و ئاره‌زودا بوو ده‌بێت به ترازوی
مادیه‌ت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنن بۆیه له جەنگی بەڵاطه توانیان
سه‌ربكه‌ون بە ئیمانیان بەسەر بێزەنتیەکاندا، زۆریش له موسوڵمانان
شه‌هیدبوون له‌دوژمنیش زۆر ته‌فرو تونا بوون زۆریان لێکوژرا.
”بەڵاط” پاشای ئەو جێگایە بوو خۆی ڕا ده‌كات بۆ ئیتاڵیا
وه خزم وكه‌س و كاره‌كه‌ی ده‌یكوژن ده‌ڵێن؛ تۆ له ژێر ده‌ستی ١٠٠٠٠
كه‌سدا هەڵهاتویت کە خۆت خاوەنی ١٠٠٠٠٠ سوپابویت ،دوای ئه‌وه روو دەکەنە
” به‌رلموو” زۆرێکی تر لە ناوچەکانی سیسیلیا ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌و
جێگایانەی کە ئازاد کراوە وه هه‌رچه‌نده ئه‌و دەمرێت له‌وێ
له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌ك ڕووده‌كاته موسوڵمانان پێ ده‌چێت نه‌خۆشی
كۆلێرا بوبێت یان سیل بوبێت.. ئه‌سه‌دی كوڕی فوراتی كوڕی سینان له‌وێدا
دەمرێت بە هۆکاری ئەو نەخۆشیە..
٢٧٠ساڵ ئه‌م جێگایه خه‌لافه‌تی ئیسلامی تێدا ده‌بێت
له‌دوای ئه‌وه له‌ڕێی نۆرمانه ئیتاڵییه‌كانه‌وه له ساڵی ٤٨٤ی کۆچی
دا ئه‌و دورگەیە ده‌گەیرێته‌وه لای نۆرمانە ئیتالیایەکان، به‌ڵام له‌دوای
ئه‌وه‌ی كه ده‌گەڕێته‌وه، هه‌رچی زانایەك له‌و ناوچه‌یه‌وه سه‌ری
هه‌ڵداوه ئێستایش هەموو دنیا شانازی بە بنەمای بیردۆز دۆزرەوەکانیان
دەکەن و دەڕۆن لەوانە کە خەڵکی سیسیلیایە زانایەکی وه‌كو ئیدریسی جوگرافی
ناسێکی جیهانیە وئیمامی ئه‌سته‌خه‌ری پزیشکێکی بەناوبانگ بووە كه
ئه‌مانه هه‌مووی خه‌ڵكی ئه‌و جێگایه‌ن، بۆیه له‌دوای ٢٠٠ ساڵ ئه‌مه‌نده
موعجیب بوون به شارستانیەتی ئیسلامی… نۆرمانه‌كان كه پاره‌یان ده‌ركرد
له سه‌ر پارەی بیزه‌نتی ئه‌م ئایه‌ته‌یان نوسییه‌وه كه دەفەرموێت ((هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَى وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُشْرِكُونَ)) واتا..(
هه‌ر ئه‌و خوایه پێغه‌مه‌به‌رکه‌ی خۆی ره‌وانه کردووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ
هیدایه‌ت و ڕێنمونی و ئاینی حه‌ق و راستیدا، تا سه‌ری بخات به‌سه‌ر هه‌موو
ئاین و به‌رنامه‌کاندا، هه‌رچه‌نده موشریك و هاوه‌ڵپه‌رستان پێیان ناخۆش
بێت.)!
وه هه‌تا ئێستا بچۆره‌وه ئه‌و دوورگەیە هیچ شتێك
له‌سیمای ئیسلامی ئه‌و دوورگەیە نه‌گۆڕاوه خوای گه‌وره بیكات به
خاتری ناوه جوانه‌كانی خۆی جارێكی تر موسوڵمانان بتوانن رزگاری
بكه‌نه‌وه.
پرۆفایل
ناو: أبو عبد الله أسد بن الفرات بن سنان.. ناسراوە بە قاضي القيروان
ساڵی لە دایك بوون: ١٤٢ك/٧٥٩ز لەحاران
دەرچونی لە ژیان: ٢١٣ك/٨٢٨ز لە قەسریانە نێژراوە لە دوورگەی سیسیلیا
پلەی خۆێندن: زنکۆی مەدینە لای ئیمامی مالیك
بڕوانامە: خاوەنی دوو بڕوا نامەیە.. مالیکی و جیهادی
پیشە: قاضی
سوپاس بۆ کاک هەرێز بۆ نوسینەوەی..