15/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بانگهێشتى سێ زیندانى ئه‌هلى سوننه‌ت بۆ دادگاى كه‌ره‌ج
سێ زیندانى ئه‌هلى سوننه‌ت به ناوه‌كانى ئه‌نوه‌ر خزرى، كامه‌ران شێخه و خۆسره‌و به‌شاره‌ت كه زیاتر له ٤ ساڵه له زیندانى ره‌جایى شارى كه‌ره‌ج ده‌ستبه‌سه‌رن، له دادگاى شۆرشى كه‌ره‌ج دادگایى كران. به پێى زانيارييه‌كان ئه‌و سێ زیندانییه سوننییه رۆژى یه‌كشه‌مه بۆ دادگاى شۆرشى كه‌ره‌ج بانگهێشت كران. به پێى وته‌ى سه‌رچاوه‌ێكى ئاگادار، ئه‌و سێ زیندانییه له دادگادا خراونه‌ته ژێر فشاره‌وه تاكوو دان بنێن به تاوانى كرده‌وه دژبه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى كۆمارى ئيسلامى ئيران و په‌یوه‌ندى به گرووپه سه‌له‌فییه‌كانه‌وه، تۆمه‌تێكه وه‌زاره‌تى ئیتلاعات هه‌وڵ ئه‌دات پشترِاستى بكاته‌وه. جێگه‌ى باسه كه ئه‌و زیندانییانه له دادگا سوور بوون له‌سه‌ر بێ تاوانى خۆیان بۆیه كۆبوونه‌وه‌ى دادگا بۆ كاتێكی‌تر دوا خرا.