پارتی: پێنجشەممە دواکۆبوونەوە لەگەڵ لایەن براوەکانی هەڵبژاردن ده‌كه‌ین
15/04/2014 نوسەر: bzavpress

پارتی: پێنجشەممە دواکۆبوونەوە لەگەڵ لایەن براوەکانی هەڵبژاردن ده‌كه‌ین


سەرچاوەیەک له‌پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یانددوو: لە چوارچێوەی گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی کابینەی هەشتەمی حکوومەتی هەرێم، بڕیارە پێنجشەممە 17/4 پارتی دیموکراتی کوردستان گەڕێکی دیکەی دانوستان لەگەڵ لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەست پێ بکاتەوە، بەڵام وەک سەرچاوەکە ڕایگەیاندووه‌: ئەمە دوادانوستانی پارتیه لەگەڵ لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەت.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە پارتی دیموکراتی کوردستان کە نەیویستئاشكرابكرێت ڕاگەیاند : پاش کۆبوونەوە و دانوستان لەگەڵ لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، تا ئاستێکی باش لێکتێگەیشتن لەنێوان لایەنەکاندا هەبووە، وەهایش بڕیارە بۆ ئەوەی چی دی پێکهێنانی کابینەی نوێ دوانەکەوێت و نەکەوێتە پاش هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاکانەوە، دووسبەی پێنجشەممە، پارتی دیموکراتی کوردستان بە جیا لەگەڵ لایەنەکانی دەرچووی هەڵبژاردن دەست بە گفتوگۆ بکاتەوە و وەهایش چاوەڕوان دەکرێت کە ئەم گەڕی کۆبوونەوەیە دواکۆبوونەوەی پارتی بێت بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ.