16/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
عەلمانیەت ودووڕیانی لێكجیابونەوە
باسی پێنجه‌م
عه‌لمانیه‌ت له‌ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا
هونه‌ر له ئه‌وروپا له‌و ماوه جاهلیه‌ی كڵێسا، هونه‌رێ!كی ئایینی بوو به‌و واتایه‌ی له خزمه‌تی ئایندا ئاراسته ئه‌كرا هه‌موو ئه‌و لادانانه‌ی كه‌له عه‌قیده‌ی كڵێسایدا هه‌بوو هونه‌ر هه‌ڵ!گری بوو هه‌مووی بووبه‌نرخاندن و پیا هه‌ڵدانی خودا بوو كه‌كڵێسا كردبۆیه خودا، ئه‌ویش عیسای كوڕی مه‌ریه‌م بوو (سه‌لامی خودای له‌سه‌ر بێت) یابووشكوَمه‌ند كردنی سێئونقومه‌كه‌بوو : باوك و كوڕوو ڕوحول قودس، له‌گه‌ڵ مه‌ریه‌می پاكداوێن و كوَمه‌ڵێك له پیاوه پیرۆزه‌كان جا ئه‌و هونه‌ره به‌شیعر یابه‌په‌خشان یا وێنه كێشان و په‌یكه‌ر سازكردن بوایه، هونه‌ری ئه‌وروپیی له هه‌موو قوَناغه‌كانیدا سه‌ر قاڵی په‌رستراوێك بووه، له‌وكاه‌ی كه‌له جاهلیه‌تی ئیغریقیدا كوَمه‌ڵێك خودای جوَراو جوَر هه‌بوون و هونه‌ری ئیغریقیان له ئه‌فسانه‌كان و شان‌و نواندنه‌كاندا به‌ره‌و ئه‌و خودایانه ئاراسته ده‌كرد به‌لاَم كاتێك ئه‌وروپا گواستیه‌وه به‌ره‌و مه‌سیحییه‌ت هونه‌ر گرنگی به‌و خودایه ده‌دا كه‌كڵێسا وێنای كردبوو ئه‌و ده‌مه‌ش كه‌ئه‌وروپا بڕوای نه‌ما به‌خوداكه‌ی كڵێسا‌و سروشتی كرده‌خودا، هونه‌ر ڕووی كرده په‌رستراوه تازه‌كه به‌تایبه‌تی له‌قوَناغی ڕۆمانیسدا دواتریش كاتێك په‌رستراوه‌كه‌بووه(مرۆ) هونه‌ر هه‌مووی ڕوویكره لێكوَڵینه‌وه‌ی مرۆ له هه‌موو لایه‌نه‌كانیه‌وه له‌مڕووشدا په‌رستراوه‌كان بوونه‌ته پشێوی و ئه‌و پشێوییه‌ش به‌هه‌مان شێوه له‌هونه‌ری ئه‌وروپیی هاوچه‌رخدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه گه‌رهاوڕابین له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچونه‌دا كه‌ده‌ڵێت( ئه‌ده‌ب وێنه‌ی ژین و ڕه‌نگدانه‌وه ڕوونه‌كه‌یه‌تی) خه‌یاڵت بووكوێده‌چێت به‌ڕه‌نگدانه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك وه‌كو وێنه‌كانی ژینی ئه‌وروپای سه‌ر سامی شڵه‌ژاوی دژبه‌یه؟! ڕوونیشه ئێمه والێكوَڵینه‌وه له‌باره‌ی ئه‌ده‌به‌وه ناكه‌ین كه‌بۆخۆی ئه‌ده‌به، به‌ڵكو له‌و ڕووانگه‌یه‌وه لێی ده‌ڕووانین كه‌چوار چێوه‌یه‌كی گشتی هه‌یه بووبابه‌ته‌كه‌و په‌یوه‌ندیه‌تی به‌ئاینه‌وه، هه‌روه‌ك ئێمه پابه‌ندین به‌و قه‌باره‌یه‌ی كه‌نابێت ئه‌ده‌ب له‌لایه‌نه‌كانی ژینی مرۆدا تێبپه‌ڕێنێت ئێستاش به‌پێی ڕزبه‌ندیه مێژووییه‌كه‌یان له‌خستنه ڕووی ئه‌و مه‌شخه‌لاَنه‌دا كه‌بوونه ڕێڕووشنكه‌ره‌وه‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری هاوچه‌رخ به‌ره‌و عه‌لمانیه‌ت، دێینه سه‌ر باسی قوتابخانه ئه‌ده‌بیه ڕۆژئاواییه‌كان:
یه‌كه‌م: سه‌رده‌می ڕێنیسانسی ئه‌وروپیی(كلاسیكیه‌تی تازه‌گه‌ر)
ناوه‌ڕووكی سه‌ر ده‌می ڕێنیسانس ڕاپه‌ڕینی ئه‌وروپیی به‌و بزوتنه‌وه‌یه لكێنراوه كه‌له ئیتالیادا سه‌ری هه‌ڵدا، كه‌ناوه‌ندی ژیاری ئیسلامیی دووه‌م بوو له‌ئه‌وروپادا، ئامانجی زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ده‌به‌ئیغریقیه كوَنه‌بوو كه‌ناوی(ئه‌ده‌به مروَییه‌كان)ی به‌سه‌ردا دابڕا تاكو له‌نوسینه‌كانی پیاوانی كڵێسای لاهوتی جیا بكرێنه‌وه سه‌یریشه كه‌زانكوَكان له جیهانی ئیسلامییدا ئه‌م ناوه‌یان هێناوه‌و بێ‌ئاگا له‌وه‌ی كه‌ئیسلام ئه‌و دژیه‌كیه‌ی تێدانیه له‌نێوان ئه‌وه‌ی خوداییه‌و ئه‌وه‌ی مروَییه له‌م بواره‌دا بێگومان ئه‌وروپای نوقم بوو له‌خه‌وی سه‌ره‌تاییه‌كاندا،به‌ڕووناكی ژیاری ئیسلامیی كه‌وته حاڵه‌تی ناكاوه‌وه‌و پێی سه‌ر سام بوو له‌هه‌مان كاتدا هه‌ستی به‌و بارودۆخه تاڵه‌ی ژێر فشاری كڵێسا كردبوو كه‌په‌لاماری فیكر‌و هه‌ست و ئاكاره‌كانی دابوو هه‌ستكردن به‌مروَییه‌كه‌شی له‌ده‌ستدابوو،ئه‌م وریا بوونه‌وه له‌ناكاوه ده‌روونی كه‌سی ئه‌وروپی خسته نێو ته‌له‌زگه‌یه‌كی بێزاركه‌ره‌وه چونكی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌له هه‌ناویدا بوو، به‌ریه‌ككه‌وتن له‌گه‌ڵ دووپاڵنه‌رو ڕێگری به‌هێزدا ڕوویاندا،یه‌كه‌میان پاڵنه‌ری چێژوه‌رگرتن له‌ڕووناكی ئیسلام و چونه نێ, ژیاره‌كه‌یه‌وه كه‌هاوسه‌نگیه‌كی بێوێنه‌ی له‌نێوان دنیا و دوواڕۆژدا ڕاگیركردبوو گرنگی به‌هه‌ردوولایه‌نی ڕوحی و لاشه ده‌داو له‌ژێرسێبه‌ریدا مروَیبوونه‌كه‌یان بووئه‌وه‌ی گوزارشت له‌خودی خوَی بكات ده‌كه‌وێته ڕێ‌و ڕووله هه‌موو كوَته‌كانی ڕه‌هبانیه‌ت و زیاده‌ڕووییه‌كانی كڵێسا،دووه‌میشیان ڕێگیری ده‌مارگیرییه‌كی ڕقاوی و داخ له‌دڵ به‌رامبه‌ر ئیسلام و ژیاره‌كه‌یدا كه‌جه‌نگه خاچپه‌رستیه‌كان قوڵیان كردبووه‌و گه‌یشتبووه ئه‌و په‌ڕی سنوور،دیاره ڕێگره‌كه له‌پاڵنه‌ره‌كه به‌هێزتربوو وایكر ئه‌وروپا له گه‌ڕان به‌دوای ئامرازێكدا بووئه‌وه‌ی ڕزگاربوونی له‌ده‌سته چه‌په‌ڵه‌كانی ده‌سه‌لاَتی كه‌هه‌نوتی سه‌ركێش بووبڕه‌خسێنێت و له‌و دژبه‌یه‌كیه ده‌روونیه ده‌ری بێنێت بێ ئه‌وه‌ی ده‌مارگیری و دوژمنایه‌تیه‌كه‌ی بووئیسلام واز لێبهێنێت، ئه‌و ئامرازه‌ش(دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕابردوو)نه‌بێت زیندووكردنه‌وه‌ی كلتوره بتپه‌رستیه ئیفریقیه‌كه‌ی و په‌یوه‌ه‌ستبوون پێیه‌وه هیچی ترنه‌بوو به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ست بوو به‌لایه‌نه‌كانی ئاره‌زوه ئاژه‌ڵیه‌كانه‌وه! ئه‌م ڕه‌وته‌ش به‌سروشتی حاڵ كڵێسای بێزار ده‌كرد گه‌رچی پێی باشتر بوو له‌و ئه‌گه‌ره‌ی كه‌شوێن ئیسلام بكه‌وێت بۆیه هه‌وڵی دا كه‌شه‌پوَله‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودا بڕوات و به‌سه‌ر بارودۆخه‌كه‌دا زاڵ بێت تاكو بیروباوه‌ڕوو وێنا كردنه‌كانی هه‌روا بمێننه‌وه‌و ببنه موَركی ئه‌ده‌ب و ئاراسته‌ی بكه‌ن و جێپه‌نجه‌كانی له هونه‌ره داتاشراوه‌كان و كێشراوه‌كاندا ده‌ربكه‌ون به‌لاَم هوَكاره‌كانی ئازادبوون و ده‌رچون به‌هێزتربوون و له‌ڕێگره‌كانی و چه‌رخی ڕێنیسانس توانی هه‌نگاوی گه‌وره‌و بووێرانه بنێت بووگه‌یشتن به عه‌لمانیه‌تی ته‌واو له ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا كه‌ئه‌ده‌ب و هونه‌ری هاوچه‌رخ له‌سه‌ر عه‌لمانیه‌ت بنیات نراوه ده‌توانین هه‌ندێ له‌ڕووكاره‌كانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا بخه‌ینه‌ڕوو كه‌پشت به‌لێكوَڵینه‌وه‌و شیكاری هه‌ندێك له‌هزرڤانه ئه‌وروپییه‌كان ده‌به‌ستین، له‌گرنگترین ئه‌و ڕووكارانه‌ش ئه‌مانه‌ن
1ـ زیندووكردنه‌وه‌ی كلتوری بتپه‌رستی ئیغریقی: ئه‌مه هه‌نگاوی یه‌كه‌م بوو بووده‌ست به‌ردان له ده‌سه‌لاَتی كڵێسا‌و كۆتایی هێنانی فیكر‌و نه‌ریته‌كانی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست، له‌ڕێی زیندووكردنه‌وه‌ی ئادابی ئیغریقه‌وه،ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندانی ڕێنیسینسانس توانیان خوَیان بگه‌یه‌ننه جیهانێكی تر له‌ده‌ره‌وه‌ی جیهانه باو ناسراوه‌كه‌ی خوَیان و هیچ شوێنه‌وارێكی لاهوتیاتی پێوه‌نه‌بێت له‌سه‌ره‌تادا له‌كونێكی بچوكی كاره‌كه‌یان جێبه‌جێكرد به‌لاَم به‌رده‌وام بوو تاكوبینای كڵێسا‌و نه‌ریته‌كانیان له‌بناغه‌وه ده‌رهێناو فیكری ئه‌وروپیان به‌چه‌ند چه‌مكێكی تازه‌و پێوانه گه‌لێكی جوداوازه‌وه ده‌خوێنده‌وه كه‌پێشتر به‌و شێوه‌یه نه‌بوو به‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ڕێنیسانسی فیكری عه‌قڵگه‌رایدا پێشبڕكێیان ده‌كرد ئه‌و گوَڕانكاریه‌ش فیكری هاوچه‌رخ به‌گه‌وره‌ترین شانازی چه‌رخی ڕێنیسانسی ده‌زانێت، (برنتن) ده‌ڵێت(تائه‌و كاته‌ی له واقیعدا سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست چه‌ند سه‌ده‌یه‌كی ئایینی بوون هه‌روه‌ك تائه‌و كاته‌ی كه‌سه‌رده‌می ڕێنیسانس، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌وڵدان بوو بووگه‌ڕانه‌وه بووبتپه‌رستی نائایینی گه‌رنه‌ڵێن به‌ره‌و زیندقی چون بوو ئه‌وه بێگومان هونه‌ری سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست به‌كڵێساوه به‌سترابووه‌وه هه‌رچی هونه‌ری سه‌رده‌می ڕێنیسانس بوو ئازادییه‌كی بوو هیمی به‌خوه بینیبوو، په‌یكه‌رتاش و وێنه‌كێشه‌كان له‌چڵه پوَپه‌ی سه‌رده‌می ڕێنیسانسدا لاسای ڕیًبازی كلاسیكیان ده‌كرده‌وه هه‌روه‌ك لاسای هه‌مووشتێكی كلاسیكی تریان ده‌كرده‌وه، هونه‌رمه‌ند له‌سه‌ره‌تادا سه‌ر كردایه‌تی شتێكی ده‌كرد له‌جوَری ژین ده‌چو، دڕنده‌یه‌كی خراپه‌كاری چاو نه‌ترس به‌لاَم شتێكی زوَر گرنگ بوو ئێستاش پێویسته هه‌ر سه‌ركردایه‌تی ئه‌و جوَره شته بكات، بێگومان هونه‌رمه‌ندانی چه‌رخی ڕێنیسانسكه‌زوَربه‌ی ژینی هونه‌ری خوَیان بووڕوونكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕه مه‌سیحیه‌كان ته‌رخان كردبوو بووئه‌وه‌ی له‌هه‌موو دیاریده‌كانیدا لای خه‌ڵكی ڕوون بێت، به‌رده‌وام بوون به‌هه‌ستان به‌و كارانه‌ی كه‌له‌پێشه‌نگه پێشونه‌كانی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاسته‌وه بۆیان مابۆیه‌وه ئه‌مه‌و هونه‌ر له‌سه‌ده‌كانی هاوچه‌رخدا گوَڕا بوو هونه‌رێكی علمانی هه‌تاكو خه‌ریك بوو هونه‌ری ئایینی خوَی ده‌شارده‌وه یاله‌وه‌ش زیاتر له‌پله‌ی دووه‌مدابووه هونه‌رێكی ئه‌نجامگیری لاساییكه‌ره‌وه، بێگومان نوسه‌ره خه‌یاڵیه‌كان ئه‌و هونه‌رمه‌نده نزیكانه‌بوون له‌دڵی بارودۆخه‌كاندا ده‌ژین (به‌ترارك)و(رابله)و(شكسپیر)و(سێرڤانس)و وێنه‌كێش و په‌یكه‌رتاش و موَسیقاره‌كانی كه به‌رده‌وام ناویان ده‌زانین له‌جوَری ئه‌و پیاوانه‌بوون كه‌بانگه‌وازی ڕێگه‌یه‌كی ناوه‌ندیان ده‌كرد له‌نێوانمه‌سیحییه‌تی ته‌قلیدی كه‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست به‌جێیان هێشتبوو،له‌گه‌ڵ عه‌لمانیه‌تی هاوچه‌رخدا كه‌وا ده‌رده‌كه‌وت ڕه‌گی جادوو گه‌ری و نهێنی له گه‌ردووندا ده‌ركێشاوه!!ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه له‌هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی هه‌ستپێكراوی زوَردابوون له‌دژی مه‌سیحییه‌تی ته‌قلیدی له‌ماوه‌ی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا پاڵپشتێكیان نكولێكردوو وایان لێهات كه‌نه‌یان ده‌توانی به‌دوای پاڵپشتێكی تردا بگه‌ڕێن ڕازی بوون و قه‌بووڵكردنی هه‌رشتێك كه‌یوَنانه پێشونه‌كان و ڕۆمانیه‌كان به‌جێیان هێشتبوو له‌لایه‌ن ئه‌م زانایانه‌وه ته‌نیا پیاوانی ئه‌ندێشه مه‌ندی نه‌گرتوَته‌وه وه‌كو هه‌مووكه‌سێك كه‌شاره‌زای هه‌موو ئه‌و شتانه‌بوون كه‌په‌یوه‌ندیان هه‌یه به‌عه‌قڵه‌وه ئه‌م هونه‌ر مه‌ندانه گه‌ڕانه‌وه بۆلای یوَنانی و ڕۆمانیه‌كان،له‌وه‌شدا وه‌كو ئه‌ندازیارانی بیناسازی وابوون كه‌سه‌له‌نوێ بابه‌ت و شێوازه‌كانی ئه‌وانیان گه‌ڕانده‌وه
2ـ گرنگی دان به ژینی دنیا و بوونی مرۆ تێیدا : ئه‌م گرنگیه وه‌كو په‌رچه‌كدارێك له جه‌ختكردنه‌وه‌ی كڵێسا له‌سه‌ر ژینی دوواڕۆژو كورت هه‌ڵهێنانی هه‌موو چالاكیه‌كی فیكری و هونه‌ری له‌بواری قسه‌كردن له‌سێخودای قه‌شه‌كان و فریشته‌و معجیزات و چه‌پاندنی هه‌ست و سوَزه مروَییه‌كاندا سه‌ریهه‌ڵدا هه‌موو ئه‌وانه كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه لاهوتیه‌كه‌ی كڵێسادا بوونایه دژی ده‌وه‌ستایه‌وه لێره‌یشه‌وه بزتنه‌وه‌كه هه‌مووی ناوی (مرۆگه‌رایی) به‌سه‌ردا دابڕا(دانتی) یش له‌م بواره‌دا وه‌كو ئه‌وه‌ی (ماكیاڤیللی) پێی هه‌ستابوو له‌بواری سیاسه‌تدا هه‌مان ڕێچكه‌ی گرت و دووباره‌ی كرده‌وه به‌ده‌رچونێكی ڕاشكاوانه دژی كڵێسا وه‌ستایه‌وه و نه‌ریت و پێوانه‌كانی هه‌ڵ,ه‌شانده‌وه له‌ویشه‌وه ئه‌ده‌بی ئه‌وروپیی به‌ره به‌ره مرۆی خسته جێگه‌ی (خودا) گرنگی دان به‌و مرۆه‌ی دانتی و هاوه‌ڵه‌كانی خه‌ڵكیان لێ ئاگادار كرده‌وه ده‌روازه‌یه‌ك بوو بووهه‌وڵی به‌خودا كردنی مرۆ و واوێنا كردنی كه‌خودایه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه، كه‌هه‌وڵێك بوو له‌سه‌ده‌ی نوَزده‌دا ده‌ستی پێكردوو له‌سه‌ر ده‌ستی( سارته‌ر) و لایه‌نگرانی له‌سه‌ده‌ی بیستدا ته‌واو كرا‌و له‌هه‌وڵی به‌خودا كردنی سروشتدا كه‌چه‌رخی ڕۆشنگه‌ری بانگه‌شه‌ی بووده‌كرد تێپه‌ڕی(داونز) ده‌ڵێت(دانتی و هاوڕی َهاو چه‌رخه‌كه‌ی كه‌وێنه‌گرو وێنه‌ساز (جیوَتوَ) بوو له‌سه‌ر سه‌ری ئه‌و ماوه تازه‌یه‌دا وه‌ستابوون كه‌له په‌ره‌گرتنی فیكری مروَیدا ڕوویدا چونكی هه‌ردووكیشیان هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌بوون به‌ڕاستگوَترین گوزارشت له‌باره‌ی ئه‌و شته تازه‌یه‌ی كه‌له‌وانه‌یه له‌ده‌روونی زوَریبَك له‌هاوچه‌ر خه‌كانیاندا هاتوچوَی بووبێت و نه‌یانتوانیبی َ به‌ئاشكرا وه‌كو ئێمه ده‌ری ببڕن باسیان لێوه كردووه ئه‌و شته تازه‌یه‌ش بریتیه له(مرۆگه‌رایی)كه‌گرنگی دانه به‌كارو باره‌كانی مرۆ له ژینی دنیا دا هه‌روه‌ها ده‌توانین له‌و مه‌ترسیه‌ی كه‌ئه‌م تازه‌یه‌ی ململانێی كوَنه‌كه ده‌كات تێبگه‌ین گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین به‌و بیروباوه‌ڕانه‌ی كه‌له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌باره‌ی ژین و گه‌ردوونه‌وه زاڵبوون به‌سه‌ر خه‌ڵكداو پوخته‌ی‌كه‌شیان ئه‌وه‌بوو كه‌ژینی دنیا ڕێخوَشكه‌ردن نیه بووپێشوازی ژینێكی تر بێگومان ئه‌م بیروباوه‌ڕه له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا باڵی به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا كێشابوو كه‌نه‌وه دوای نه‌وه له‌ژێر بیری كڵێسا‌و ده‌سه‌لاَته دڵڕه‌قه‌كه‌یدا له‌هه‌موو بواره‌كانی چالاكیه مروَییه‌كان و هه‌موو دام و ده‌زگا كوَمه‌لاَیه‌تیه‌كاندا ڕه‌نگی دابۆیه‌وه له‌و كاته‌شدا زانستی زاناكان هه‌مووی به‌ده‌وری بنه‌ما ئاینه‌كان و بیروباوه‌ڕه‌كانی كڵێسادا ده‌خولایه‌وه، پاشان دوای ئه‌وه سه‌رده‌می ڕۆشنگه‌ری دێ!ت و یه‌كه‌مین گوَڕانی تازه‌ده‌بێت كه به‌سه‌ر خه‌ڵكی و تێڕوانینیان بوو ژین‌دا دێت، به‌وه‌ش خه‌ڵكی ڕوویان كرده كوَشی سروشت و له‌وه‌وه نهێنیه‌كانی گه‌ردنیا ن وه‌رده‌گرت و متمانه ڕه‌هاكه‌یان له‌توانای عه‌قڵی مروَیدا دانا، چه‌ندین كه‌سی عه‌بقه‌ری له‌و سه‌رده‌مه‌دا بانگه‌وازیان بووئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌كرد بواره فیكریه‌كه‌یان له‌لایه‌نی گرنگیدان به‌كارو باره‌كانی دنیا و وازهێنان له‌گرنگیدان به‌كارو باره‌كانی دوواڕۆژدابوو هه‌رچی(جیوَتوَ) یه هه‌رخوَی هونه‌رمه‌ندی ئه‌و ڕێنیسانسه بوو هه‌روه‌كو چوَن(دانتی) ش شاعیره‌كه‌ی بوو جیوَتوَده‌ستی كرد به‌وێنه كێشان له‌سه‌ر دیواره‌كانی كڵێساكانی شاری (ئه‌سیزی)و وێنه‌و چیروَكه‌كانی ژین قه‌شه(فرانسیس) ی نیشان ده‌دا كه‌له‌وێنه‌ی خه‌ڵكی و سروشت و و باڵنده‌و ئاژه‌ڵه‌كان و گوڵی ڕاسته‌قینه‌و وێنه بینراوه‌كانه‌وه دروستی ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش ڕووداوێكی تازه‌بوو له‌هونه‌رداو ده‌رچون بوو له‌نه‌ریته كوَنه‌كانی وێنه كێشانی مه‌ریه‌می عه‌زراو منداڵه‌كه‌یی و وێنه‌ی قه‌شه‌كان بێگومان داستانی به‌زمه‌سات(كوَمیدی) ڕووداوێكی تازه‌بوو له ئه‌ده‌بداو له گه‌وره‌ییه‌كه‌یدا پێشتر هاو وێنه‌ی نه‌بوو بۆیه جێی سه‌ر سورَمان نیه كه‌خه‌ڵكی به‌نازناوی (خودایه‌تی)بانگی بكه‌ن چونكی له‌كاتی ده‌ركه‌وتنیدا هه‌ستیان به‌وه‌كرد كه‌ئه‌ده‌بێكی ئه‌وروپیی تازه خه‌ریكه گزنگی هه‌ڵدێت، بێگومان خه‌ڵكی له‌و شتانه‌ی كه‌كڵێسا فێری كردبوون بڕوایان وابوو كه‌هه‌رمرۆێك بڕوای به‌مه‌سیحییه‌ت نه‌بێت پاداشته‌كه‌ی دۆزه‌خه، هه‌ركه‌سیش بووای پێی هه‌بێت چاره‌نوسی به‌ره‌و به‌هه‌شته، دانتیش هات و له‌و بیروباوه‌ڕه كوَنه ده‌رچو چه‌ند پێوانه‌یه‌كی تازه‌ی بووسزاو پاداشت له‌سه‌ر بناغه ئاكاریه‌كان دانا، ئه‌مڕۆش كاتێ: ئاوڕێك بوودوواوه ده‌ده‌ینه‌وه ده‌بینین شاعیرێك به‌ته‌رازویه‌كی دادگه‌ر سزا‌و پاداشته‌كان ده‌پێوێت له‌بری ئه‌وه‌ی كه(پاپا) پێی ده‌كێشا، بێگومان له‌و كاره‌ی دانتیكا شتێكی له‌توانا به‌ده‌ر نابینین مه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه به‌پێوانه‌ی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خوَی كوده‌تایه‌كی مه‌ترسیداربوو، (پوَپ)ی شاعیر ڕاستیكردووه كه‌كاتێك گوزارشتی له فه‌لسه‌فه‌ی سه‌ده‌ی نوَزده كردووه وتویه‌تی(بێگومان باشترین لێكوَڵینه‌وه‌یه‌ك كه‌مرۆ پێی هه‌ڵده‌ستێت بریتیه له لێكوَڵینه‌وه‌یان له‌مرۆ ) شكسپیریش له‌پێش ئه‌ودا به‌و لێكوَڵینه‌وه‌یه هه‌ستاوه، له‌ڕاستید=ا شكسپیر به‌رزترین ئه‌و پله‌یه ده‌نوێنێت كه‌هه‌موو بزوتنه‌وه‌ی ڕێنیسانسی ئه‌وروپیی پێی گه‌یشت، كه‌كروَكی ڕێنیسانسی له‌دۆزینه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی مروَیی بوونرخ و گرنگیه‌كه‌ی خوَیدا كورت ده‌بێته‌وه كه به‌تێپه‌ڕینی چاخه‌كان به فیڕوودرابوو)
شایه‌نی باسیشه كه‌دانتی له داستانه‌كه‌یدا هه‌موو پاپاكانی كردووته ناو جه‌رگه‌ی دۆزه‌خه‌وه ته‌نیا یه‌ك پاپا نه‌بێت كه‌خستویه‌تیه به‌هه‌شته‌وه به‌ڵگه نمای ئه‌مه‌ش دیاره‌و شاراوه نیه
3ـ گه‌ڕانه‌وه بووبه‌ره‌لاَیی و بێ به‌ندوو باوی ڕۆمانیی : په‌رچه‌ركدارێك بوو بووره‌هبانیه‌ت و دنیا به‌كه‌مكرتنێك كه‌باڵیان به‌سه‌ر ژینی كوَمه‌لاَیه‌تی ئه‌وروپیدا كێشابوو له‌ژێر سێبه‌ری كڵێسادا پێشه‌نگه‌كانی ڕاپه‌ڕین هه‌ستان به‌تازه كردنه‌وه‌ی گه‌نجایه‌تی كلاسیكی و زیندووكردنه‌وه‌ی مه‌زه‌بی ئه‌بیقوَری له‌چێژ وه‌رگرتن له جوَره‌كانی خوَشیه‌كان و نقوم بوون له چێژه جه‌سته‌ییه‌كاندا لێره‌یشه‌وه ئه‌وانه خه‌ریك بوو لایه‌نی خودایی و ئه‌فسانه كانی پشتگوێ بخه‌ن یا پشت گوێیان خست ململانێكه‌یان له‌گه‌ڵ كلتوری كلاسیكی ئیغریقی و ڕۆمانیدا گرنگیپێدانیان ڕووی كرده لایه‌نی به‌ره‌لاَیی و ڕێپێدانی هه‌موو شتێك، ئه‌وه‌ش بووهێزی ئیمانه‌كه‌یان به‌بیروباوه‌ڕی مه‌سیحییه‌ت ناگه‌ڕێته‌وه به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌حه‌زیان له تێركردنی هه‌وه‌سه چه‌پێنراوه‌كانیان و مه‌یله سوَزداریه‌كانیان بوو پێش هه‌مووشتێكی تر، به‌م شێوه‌یه سه‌رده‌می ڕێنیسانسبه‌موَركێكی كلاسیكی تایبه‌ت جیا ده‌كرێته‌وه كه‌جه‌سته‌ی پیرۆزاندووه‌و چێژ ده‌په‌رستێت له‌كاتێكدا كه به‌رده‌وام ڕه‌هبانیه‌ت تێیدا نمونه‌یه‌كی بالاَبوو سه‌ركرده‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه تێڕوانینی خه‌ڵكیان بۆلای له‌كه‌مو كوڕیه‌كانی ڕه‌هبانیه‌ت ڕاكێشابوو به‌بیانوی ئه‌وه‌ی كه‌له‌گه‌ڵ(مرۆگه‌رای)دا وێك نایه‌ته‌وه. دانه‌ری كتێبی(پێكهاتنی عه‌قڵی هاوچه‌رخ ) ده‌ڵێت:( ڕاستی ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌م گرنگیدانه به‌مرۆگه‌رایی به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێزی ڕوون له‌و كاته‌وه‌ی كه‌پێش غه‌زوی مه‌سیحییه‌ت بووبه‌ربه‌رییه‌كان بوو ژیابوو ئه‌و ژینه‌ی كه‌هوَمیروَس له‌داستانه‌بتپه‌رستیه‌كه‌یدا وێنای كردووه ئه‌و بوونه مروَییه‌كان بووڕه‌نگ ده‌داته‌وه هه‌مووئه‌وه‌ی كه‌مه‌سیحییه‌ت و ته‌قلیدیه‌كه‌یان توانیان بیكه‌ن ئه‌وه‌بوو كه‌بتوانن ناوبانگه‌كه‌ی بشێوێنن له‌ماوه‌ی به‌شی كوَتایی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا جوَرێك له گوَرانی ده‌ركه‌وت كه‌چێژ وه‌رگرتنێكی ڕاشكاویی به‌ژین و خوَشیه‌كانیدا به‌به‌رز ده‌زانی و زوَر ئازادبووو له‌وه‌سف كردنی لایه‌نه ئاژه‌ڵیه‌كانی چێژوه‌رگرتن و له‌زه‌ته‌كاندا.. ئه‌میش وێنه‌ی ئه‌و گوَرانیه‌یه:
ده‌خوَین تاتێربوون و ده‌خوَینه‌وه تاسه‌ر خوَشبوون ..
تاهه‌تا هه‌تایه ڕاده‌بووێرین له‌ئاوی دۆزه‌خ هه‌ڵده‌گوَزین ...
سنگی هه‌ندێكمان به‌هه‌ندێكیترمانه‌وه لكاوه.
له‌و كاته‌شدا كه‌ئه‌ده‌بێكی عه‌لمانی میللی سه‌ریهه‌ڵدا هه‌مان چێژ وزه‌رگرتنی بتپه‌رستی له‌خوَشیه‌كانی ژین به‌به‌رزو نزمیانه‌وه سه‌ریهه‌ڵداو، گوَرانی بێژه گه‌ڕووكه‌كان (تروَبادوور) سوارچاكی مه‌سیحییه‌تیان گوَڕی بوو شكوَمه‌ند كردنی خوَشه‌ویستی مروَیی، ئه‌وه‌ی شایه‌نی تێبینی كردنه ئه‌و چیوَك و قه‌سیدانه‌ی كه‌زوَرتر ڕاشكاو واقعی بوون له‌ڕۆشنبیری بوورژوازییه‌وه له‌شاره‌كاندا گه‌شه‌یان كردبوو،چیروَكه‌كه فه‌ڕه‌نسیه داشوَرینه‌كان به‌وه‌سفێكی ڕووچو له‌چێژوه‌رگرتندالایه‌نه‌كانی ژینیان وه‌سف ده‌كرد هه‌روه‌كو له واقعداهه‌بوو حه‌زێكی زوَریان به گێڕانه‌وه‌ی چیروَكی فێڵزانه دێ‌و ئاساكان و له‌كه‌ی كاهینه‌كان بوو وێنه‌ی ئه‌وانه له قه‌سیده‌كانی (سوَشه‌ر) داده‌بینین، (بووكاشیوَ)ش وێ،ه‌ی دێوه‌كانی ده‌كێشا، له‌ڕأستیدا له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی دووازده‌و دواتری ئه‌وه‌وه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌و ئه‌م گرنگیدانه گه‌رمتر بوو.. هونه‌ریش ده‌رباره‌ی هه‌مان ئه‌و چیروَكانه ده‌دووا، كه‌ئه‌ده‌ب له‌باره‌ی ئافره‌ته خزمه‌تكاره ڕه‌به‌نه‌كان و پیاوانی پیرۆز‌و پێشونانه‌وه باسی ده‌كرد ئه‌وانه‌ش ده‌گوَڕان بووچه‌ند وێ،ه‌یه‌كی كێشراوی واقعی وێنه‌ی ئه‌و كچه ئازه‌به‌ته‌قلیدیه بزه‌نتیه‌ی گوَڕی بووچه‌ند كچێكی گوند نشینی ئیتاڵی.. به‌لاَم گرنگترین ئه‌و شتانه‌ی كه‌مرۆ گه‌راكان له‌ئیفریقیه‌كانه‌وه وه‌ریان گرت چێژوه‌رگرتنی دڵخوَشانه‌ی سروشتی دروست بوو له‌خوَشی و خێر‌و بێره‌كانی ژین له‌ژیارێكی به‌رزدا بێنیان كه‌چه‌ندین چێژی بێزه‌ره‌رو حه‌زی سروشتی هه‌ن ئه‌و ئامرازانه‌ی كه به‌هوَیانه‌وه عه‌قڵ ڕێكده‌خرێت به‌ژینێكی چاك داده‌نرێن نه‌ك له شه‌یتانه‌وه بن كه‌واته پێویست ناكات به‌گوناهێك دابنرێ!ت یابه‌هوێ‌َ ترساندن و چه‌پاندنێ:ی خودایی یه‌وه تێكبشكێنرێن،یابه‌شه‌رم و هه‌ستكردن به شوره‌ییه‌وه لێیان هه‌ڵبگوَزێت، هه‌مووئه‌وانه بۆخۆیان بوونه هوَی وه‌دیهاتنی شوَڕشێك به‌سه‌ر ئاكاری مه‌سیحییه‌تدا له‌جێێ خوَشه‌ویستی دڵخوَشبوون به‌به‌كارهێنانی مرۆ بووئه‌و هێزانه‌ی كه‌خودا پێی به‌خشیبوو جێێ گرته‌وه، هه‌نگاو به‌هه‌نگاو لێكوَڵینه‌وه‌ی فیكری بووێر شوێنی ئیمانی گرته‌وه،زریانه‌كه به‌هه‌مووتوندوو تیژیه‌كه‌وه به‌سه‌رسه‌ری ڕأهیبه‌كه‌دا هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌و ته‌قییه‌وه ئه‌وه‌ش چونكی سه‌ر نه‌كه‌وتنی ڕاهیب له‌وه‌یهێنانی پاك و خاوێنیدا كه‌مژده‌ی به‌خه‌ڵك دابوو، وایكرد ئه‌ده‌بی سه‌ده‌كانی ناوه‌ند هه‌رله‌دایكبوونیه‌وه وێ،ه‌یه‌كی دزێ, تری به هه‌ڵخلیسكانه‌كانی ڕأهیب ده‌به‌خشی واوێ،ه‌ی ده‌كرد كه‌زوَرتر ئاژه‌ڵین له ه‌ی كه‌سانیتر ئه‌وه‌بوو زیره‌كترین و بووێرترینی له‌هی ئیتاڵیه‌كان (لوَرێنز ڤالا) هات و له‌كتێبه‌كه‌یدا(ژینی ڕ‌هبانیه‌ت) هه‌موو نرخێكی دنیا به‌كه‌مگرتن و پێڕۆ.اندنی نكوڵێ كردوو له‌وه‌ش زیاتر له‌نامه‌كه‌یدا له‌باره‌ی چێژه‌وه هه‌نگاوی نا كه‌هاوڕا بوو له‌گه‌ڵ مه‌زه‌بی ئه‌بیقوریه‌كاندا ڕای گه‌یاند كه‌ئافره‌تی شوكردووبه‌ڵ:و خوَفروَشیش له‌ڕأهیبه ئافره‌ته‌كان باشتره چونكی پیاو به‌خته‌وه‌رده‌كات،هه‌رچی ئافره‌ته ڕاهیبه‌كه‌یه له‌عیباده‌ت و خوَدوور گرتنێكدایه هیچ سودێكی نیه، مردنی مرۆ له پیێناوی ولاَته‌كه‌یدا یاله پێناوی هه‌رنمونه‌یه‌كی بالاَدا به‌كارێ: داده‌نا كه‌عه‌قڵ دانی پێدا نانێت ئه‌م بادانه‌وه له‌ناكاوه له‌هه‌ندێ كاتدا ئاژماژه‌یه‌كه به‌گه‌ڕانه‌وه بووئه‌و حاڵ‌ته‌ی كه‌بتپه‌رستی بێگه‌رد ناو ده‌برێت، هونه‌ری ئیتاڵێ باشترین نماینده‌ی تێ:ه‌ڵ:اری ته‌واوبوو له‌نێوان مه‌سیحییه‌ت و بتپه‌رستیدا گه‌ر سه‌رنجێك له هه‌ندی َوێ،ه‌ی به‌نێوبانگ بده‌ین ده‌توانین جوداوازی بكه‌ین له نێوانخوداو خاوه‌ن موڵكه‌كاندا له‌نێوانمه‌ریه‌می عه‌زراو منداڵ‌كه‌دا، یاله‌نێوانكیوبیدوو قه‌سیده‌كه‌دا ... ئیتاڵیه‌كان شوَڕشیان به‌سه‌ر ئاكاری مه‌سیحییه‌تدا كردوو ته‌نیا به‌چێژ وه‌رگر تن له‌ملیوَنان شێوه‌ی جوانی گوَڕیانه‌وه به‌لاَم گه‌رنی باكور له ژین‌دا زوَرتر له جوانیان بینیه‌وه‌و ئه‌م ڕ,حه له نوسینه‌كانی (رابلیه‌ی گه‌وره) دا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه ڕوحی شوَڕشی ڕێنیسانس له‌كورته به‌شێكی (رابلیه‌یدا) به‌ر جه‌سته ده‌بێت كه‌داوامان لێ ده‌كات ڕابكه‌ین له ئه‌و كه‌سه‌نه‌زان و سادانه‌ی كه‌خاوه‌ن عه‌قلاَێ شوێنه‌وارو فێڵزانن یاله‌و ته‌قسیده ته‌زویرانه‌ی كه‌شی,َه‌یان ڕێزدار ده‌رده‌كه‌وێت و ڕیابازن و بانگه‌شه‌ی ئیمان ده‌كه‌ن .. پیاوانی وشك هه‌ڵ÷ات‌و ئه‌و ڕاهیبانه‌ی كه‌نه‌عل له‌پێده‌كه‌ن له‌و پیاوانه ڕابكه‌و پێویسته له‌سه‌رت ڕقت لێیان بێت و به‌سوك لێیان بڕوانیت به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی كه‌من ڕقم له چاره‌یانه سوێندنت بووده‌خوَم ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ت كرد ده‌روونی خوَت له باشترین حاڵه‌تدا ده‌بینیته‌وه) به‌و شێوه‌یه سه‌ر ده‌می ڕێنیسانس شوَڕشێك بوو به‌سه‌ر مه‌سیحییه‌تی ته‌قلیدیداو ڕاگه‌یاندنێك بوو به‌ره‌و گه‌ڕانه‌وه بووبتپه‌رستی و شتێكی ئاسایی بوو كه‌پێشه‌نگانی ڕێنیسانسبه‌و كیانه‌ی كه‌ئه‌وروپا هه‌رزار ساڵ بوو ملكه‌چی بوو بڕووخێنێت