به‌شی یه‌كه‌م
مێژوو ی ڕەگ و ڕیشە و ڕەچەڵەکی نەتەوەکان و کورد بەتایبەتی
بێگومان قورئانی پیرۆز و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خودا محمدی كوڕی عبدالله ( صلی الله علیه وسلم) راسترین سه‌رچاوه‌كانی مێژوویی نه‌ته‌وه‌كان و ئایینه‌كانی ئاسمانین .له‌به‌ر ئه‌وه لادان و سته‌مه تاقورئان و سوننه‌تی ڕاست و درووست له‌به‌رده‌ستدابن په‌نا ببرێت بۆ هه‌ر كتێب و نوسین و سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه مه‌گه‌ر بۆ ڕاڤه كردن و ڕوونكردنه‌وه‌یان نه‌بێ ئه‌ویش به‌گوێره‌ی تێگه‌یشتن و زانستی زانایان و پێشه‌وایانی پێشین و ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت. ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به‌قورئان و سوننه‌تی ڕاست و درووستی دوایین پێغه‌مبه‌ر محمدی كوڕی عبدالله (صلی الله علیه وسلم) ببێت و ئاگادار بێت له‌ده‌قه‌كانی قورئان و سوننه‌ت چاك ئه‌وه ده‌زانێت كه‌ره‌گ و ڕیشه و ڕه‌چه‌ڵه‌كی نه‌ته‌وه‌كان هه‌موویان ده‌گێڕێته‌وه بۆ سه‌ر نێر و مێــیه‌ك (ئاده‌م و حه‌وا ) وه‌ك ئه‌وه‌ی خوای به‌رز و باڵا له‌سوره‌تی (الحجرات: ١٣) دا ده‌فه‌رموێ : يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَى وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوباً وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللهِ أَتْقَاكُمْ إِنَّ اللّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ ، وه‌له‌سوره‌تی (النساء:١)یشدا ،حه‌وا دایكی به‌شه‌ر ده‌باته‌وه سه‌ر ئاده‌م باوكی به‌شه‌ر و ده‌فه‌رموێ : يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِيرًا وَنِسَاءً , واته: ئه‌ی خه‌ڵكینه له‌خواوه‌ندتان پارێز بكه‌ن ئه‌وه‌ی درووستتانی كردووه له‌یه‌ك نه‌فس , وه‌له‌و نه‌فسه‌ش هاوسه‌ره‌كه‌ی درووست كردووه, وه‌له‌وانیشه‌وه پیاوانێكی زۆر و ژنانێكی (زۆری ) بڵاو كردووه‌ته‌وه... هتد . مه‌به‌ست به‌فه‌رمایشتی : من نفس واحدة له‌ئایه‌ته‌كه‌دا ئاده‌مه سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ،وه‌مه‌به‌ستیش به‌فه‌رمایشی: زوجها تێــیدا حه‌وایه سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت . پێغه‌مبه‌ری خودا و سه‌رداری نه‌وه‌كانی ئاده‌میش له‌فه‌رمووده‌یه‌كی درووستی خۆیدا فه‌رموویه‌تی : ( كلكم بنوا ێ‌دم وێدم خلق من تراب . . .) واته: هه‌مووتان نه‌وه‌ی ئاده‌من و ئاده‌میش له‌گڵه . . . هتد. ئه‌مه جگه له‌ده‌قگه‌لێكی دیكه له‌قورئان و سوننه‌تی ڕاست و درووست ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وڕاستییه ده‌كه‌نه‌وه و هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان و مرۆڤه‌كان ده‌به‌نه‌وه سه‌ر ئاده‌م و حه‌وا و ڕاستێتی ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن.هه‌ربۆیه هه‌ندێك جار خودا به‌فه‌رمایشتی : يَا أَيُّهَا النَّاسُ ، وهه‌ندێك جار به فه‌رمایشتی : يابني آدم ،و هه‌ندێك جار به‌فه‌رمایشتی : يَا أَيُّهَا الانسان بانگهێشتیان ده‌كات و ده‌یاندوێنێت . هه‌روه‌ك فه‌رمانیشی به‌پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی كردووه كه‌ئه‌وكات هه‌ر له مه‌ككه‌دابوو بڵێ : يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي رَسُولُ اللهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعاً .وه‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو ئایینه‌كانی ئاسمانی و هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی خودا سه‌لامیان له‌سه‌ر بێت و نه‌ته‌وه‌كانیان كۆده‌نگییان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌كه هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان و مرۆڤه‌كان نه‌وه‌ی ئاده‌م و ئاده‌مزاد بوون .شایه‌نی باسه نه‌ته‌وه و مرۆڤی كوردیش نه‌وه‌ی ئاده‌م و ئاده‌مزاده نه‌ك نه‌وه‌ی جن و مه‌یموون. كه‌وابوو حه‌ق وایه ئێمه‌ش وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئه‌وه بزانین كه‌نه‌وه‌ی ئاده‌مین و ئاده‌مزادین , وه‌هیچ گومانێكمان له‌وه‌دا نه‌بێ ،به‌ڵام له‌دوای (نوح) و كوڕه‌كانی و ڕزگار بووانی ناو كه‌شتیه‌كه‌وه و دواتریش ڕاو بۆچوونی جیاواز زۆر ده‌بێت له‌مێژووی ڕه‌گ و ڕیشه و ڕه‌چه‌ڵه‌كی گه‌له‌كان و نه‌ته‌وه‌كاندا به‌گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی كوردیشه‌وه، وه ڕاستیه‌كه‌شی هه‌ر خوا ده‌یزانێ . هه‌ربۆیه ده‌بینین هه‌ندێك نوسه‌ر و مێژوونوس له‌عه‌ره‌به‌كان و فارسه‌كان و ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كان و هی دیكه ڕاو بۆچوونی جیا جیا یان هه‌یه له‌ڕه‌گ و ڕیشه و ڕه‌چه‌ڵه‌كی گه‌لان و نه‌ته‌وه‌كاندا. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بینین هه‌ندێك ڕه‌گ و ڕیشه و ڕه‌چه‌ڵه‌كی كورد ده‌به‌نه‌وه سه‌ر عه‌ره‌ب و هه‌ندێك سه‌ر فارس و هه‌ندێك سه‌ر تورك و هه‌ندێك سه‌ر ماده‌كان و ڕه‌گه‌زی ئاری و گه‌لانی هیندۆ ئه‌ورووپی و ..هتد. وه‌له‌ناو كوردیشدا هه‌مان ڕاو بۆچونی جیاواز هه‌یه ، بۆیه ده‌بینین هه‌ندێكیش له‌نووسه‌ران و مێژوونوسانی كورد به‌شوێنكه‌وتنی فارسه‌كان و ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كان و ئه‌وانی دیكه نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌نه‌وه‌ی ماده‌كان له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و ده‌یبه‌نه‌وه سه‌ر ڕه‌گه‌زی ئاری وگه‌لانی هیندۆ ئه‌ورووپی . وه‌هه‌ندێك له‌پاشاكانی وه‌ك ( نه‌مروود ) و (جه‌مشید) و ( كه‌یخه‌سره و) و ( ئه‌رده‌شێر بابك ) و هه ندێكی دیكه‌شیان كردوون به‌كورد ! به‌تایبه‌ت (ئه‌رده شێر بابك) دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی ساسانیه‌كان و بنه‌ماڵه‌ی ساسانیه‌كانیشیان كردووه به‌كورد ! وه‌ده‌ڵێن ساسانیه‌كان كورد بوون و ئیسلام به‌سوپاكه‌یه‌وه هاتووه ده‌وڵه‌ته‌كه‌یانی ڕووخاندووه و ئاوێستاو هه‌رچی كتێبی پیرۆز هه‌یه ئاگریان تێبه‌رداوه و زۆرێك له‌ژن و منداڵ و ماڵی كوردانیان به‌تاڵان و ئه‌نفال بردووه ! یان ده‌ڵێن ئیسلامیان به‌زۆر و زه‌بری ڕم و شمشێر به‌سه‌ر كورددا سه‌پاندووه و به‌ئیسلامیان كردووه ! ئه‌مه‌و به‌ده‌یان و سه‌دان درۆ‌و بوهتان و چه‌واشه‌كاری دیكه‌یان بۆ شێواندنی ڕاستییه‌كان و ئاوه‌ژوو كردنیان به‌مه‌به‌ستی ناشرین كردن و له‌به‌رچاوخستنی ئیسلام له‌لای نه‌وه‌ی نوێــی كورد و به‌لاڕێدا بردنی به پاڵنه‌ری سیاسی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی و ئایدۆلۆژی و . . هتد. ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیشیان چه‌ند پێغه‌مبه‌رێكیان كردوون به‌كورد ! چ له‌وانه‌ی له‌قورئاندا ناویان هاتووه و پێغه‌مبه‌رایه‌تیانی سه‌لماندووه ، چ ئه‌وانه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كمان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رایه‌تیان له‌قورئان و سوننه‌تدا به‌دیاریكردن له‌به‌رده‌ستدا نیه ،ئه‌وه‌نده نه‌بێ خودا ده‌فه‌رموێ : وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولًا أَنِ اعْبُدُوا اللَّـهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ النحل:36 ، واته: وه‌سوێند بێ به‌خودا كه له‌ناو هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌كدا پێغه‌مبه‌رێكمان ناردووه فه‌رمانیان پێبكات كه‌خودا (الله) بپه‌رستن و خۆدووربگرن له تاغوت . . . وه‌له‌فه‌رمووده‌یه‌كیشدا كه ئیمام ئه‌حمه‌د ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت له موسنه‌ده‌كه‌یدا ڕیوایه‌تی كردووه هاتووه كه : خودا سه‌د و بیست و چوارهه‌زار هه‌واڵده‌ر و پێغه‌مبه‌ری ناردووه. كه‌وابوو ده‌گونجێت خودا پێغه‌مبه‌ریشی بۆ كورد ناردبێت ، به‌ڵام ئایا ئه‌وه زه‌رده‌شت بووه یان كه‌سێكی دیكه‌بووه ؟ ئه‌ویش هه‌ر خودا خۆی ده‌یزانێت ،چونكه به‌دیاریكردن ناوى نه‌هاتووه،گرنگ ئه‌وه‌یه ئێمه بڕوامان به‌وه هه‌بێت خودا پێغه‌مبه‌ری بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك ناردووه ،وه‌ئه‌گه‌ر وادابنێــین زه‌رده‌شت یان كه‌سێكی دیكه پێغه‌مبه‌ری كورد بوو بێت و ئایینه‌كه‌شی ئایینی ئاسمانی بوو بێت ، ئه‌وه به‌ئاینی ئیسلام نه‌سخ بۆته‌وه هه‌ر وه‌ك ئایینی یه‌هودییه‌ت و نه‌ێرانییه‌ت و ئایینه‌كانی دیكه‌شی پێ نه‌سخ بووه ته‌وه . وه‌قانیعی شاعیر یه‌كێكه له‌وانه‌ی باوه‌ڕی وایه كه‌زه‌رده‌شت پێغه‌مبه‌ر بووه و كتێبه‌كه‌شی ئاوێستا بووه و دینه‌كه‌شى زه‌رده‌شتییه‌ت بووه به‌ڵام به‌قورئان نه‌سخ بووه‌ته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌دیوانی (شاخی هه‌ورامان)دا وتوویه‌تی :
تاده‌وری خۆی بوو وه‌ك باقی دینان
به‌ڵام نه‌سخ بوو ئه‌ویش به‌قورئان
هەندێك شانازی بەباڵیران و حەسەب و نەسەبیەوەدەکات ! به‌ڵام شانازیكردن بەباڵیران و حەسەب و نەسەبەوە له‌جاهیلیه‌ته وه‌ك ئه‌وه‌ی له چەندین فه‌رمووده‌ی درووستدا هاتووه . وە ئه‌گه‌ر وادابنێین درووست بێ شانازی به باپیرانه‌وه بكه‌ین , ئه‌وه باشانازی به‌و باپیرانه‌وه بكه‌ین كه‌ئه‌هلی ته‌وحید و یه‌كخواپه‌رستی بوون ، واته به‌ته‌نها (الله) یان په‌رستووه نه‌ك ئه‌وانه‌ی ئاگر و خۆر و بت و دار و به‌رد و مشك ودووپشك و ماریان په‌رستووه .وەهەندێکیش شانازی بەڵاشاکانەوە دەکەن! ئاخر كه‌ی ڕه‌وایه شانازی به‌پاشایه‌كی وه‌ك (نه‌مروود) ه‌وه بكه‌ین ئه‌گه‌ر كوردیش بووبێت كه ئیددیعای خوایه‌تی كردووه و پاشایه‌كی زۆردار و سته‌مكاریش بووه ؟! ئه‌مه نه‌مروودمان وه‌ك نمونه هێنایه‌وه ، وه‌ئه‌گه‌رنا شانازیكردن به‌هیچ پاشایه‌ك و ده‌سه‌ڵاتدارێكه‌وه ڕه‌وا نییه له‌شێوه‌ی (نه‌مروود)وڵاشاکانی دیکە و حەسەب و نەسەبەوە. هه‌ڵبه‌ت هه‌ندێك نووسه‌ر و مێژوو نووس به زیندووكردنه‌وه‌ی ئایینه كۆنه‌كانی ئێرانی و به‌كورد كردنی هه‌ندێك له پاشایان وشێواندنی مێژوو به مه به ست ده‌یانه‌وێ كورد و نه‌وه‌ی نوێ له‌ئیسلام و له‌ئوممه‌تی ئیسلامی داببڕن! به‌ڕاستی هه‌ڵه‌و تاوانێكی ئیجگار گه‌وره‌یه ، چونكه ئه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی دوژمنان و ناحه‌زانی كورددایه نه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد.
هه‌ڵبه‌ت هه‌ست پێده‌كه‌ین كه‌چه‌ند هه‌وڵێك له‌ئارادان بۆ دابڕینی كورد له‌ئیسلام و ئوممه‌تی ئیسلامی له‌لایه‌ن هه‌ندێكه‌وه كه‌چاویان به‌ڕووناكی ئیسلام هه‌ڵنایه‌ت و ئیسلامیش به‌وه تۆمه‌تبارده‌كه‌ن ڕێگربێت له‌به‌رده‌م درووستكردنی دەوڵەتی کوردی دا . بێگومان ده‌بێ هه‌موومان ئه‌وڕاستییه بزانین كه‌ئیسلام ڕیگر نییه له‌به‌رده‌م كورددا كه‌به‌خۆی حوكمڕانی خۆی بكات و ئیداره‌و كیانی خۆی هه‌بێت له‌ژێر سه‌روه‌ری شه‌رعدا ، وه‌ك ئه‌وه‌ی عه‌ره‌ب و تورك و فارس و هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ، به‌ڵام له‌ئیسلامدا ئه‌گه‌ر بكرێ ئوممه‌تی ئیسلامی له‌سایه‌ی ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی گه‌وره‌دا كۆبكرێته‌وه واجب وئه‌ركێكى شه‌رعییه ، چونكه ئیسلام هاتووه نه‌ته‌وه‌كان كۆبكاته‌وه له‌ژێر سایه و سێبه‌ری ده‌وڵه‌تێكدا ، وه‌ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش له‌چه‌ند هه‌رێمێك یان ویلایه‌تێك پێك بێت و هه‌ر هه‌رێم و ویلایه‌تێكیش والی و سه‌ركرده ی خۆی له‌خۆیان بێت . بۆنمونه ئه‌گه‌ر كوردستانی گه‌وره هه‌رێمێك, یان ویلایه‌تێك بێت له‌ده‌وڵه‌تی ئیسلامی گه‌وره‌دا ئه‌واهیچ ڕیگرێك نیه كه‌والیه‌كی كورد حوكمڕانی تێدا بكات . وه له ئیسلامیشدا كێشه نابێ ئه‌گه‌ر خه‌لیفه و ئیمامی موسوڵمانان له‌ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا عه‌ره‌بێك یان توركێك یان فارسێك یان كوردێك یان هه‌ر كه‌سێك خه‌لیفه و ئیمامی موسوڵمانان بێت به‌مه‌رجێك موسوڵمان و ئه‌هل و شیاو بێت بۆ سه‌ركردایه‌تی ده‌وڵه‌ت و موسوڵمانان به‌شه‌رع و حوكمی خودا. جاوه‌ك ئه‌وه‌ی باسمان كرد له‌دوای تۆفانه‌كه‌ی (نوح) و كوڕه‌كانیه‌وه و دواتریش هه‌ندێك كورد ده‌به‌نه‌وه سه‌ر عه‌ره‌ب و هه‌ندێك سه‌ر فارس و هه‌ندێك سه‌ر ماده‌كان .بێگومان ئه‌گه‌ر وادابنێــین كورد له‌نه‌وه‌ی ماده‌كان بێت ئه‌وا له‌كۆندا ماده‌كانیشیان به‌تیره‌یه‌ك له‌تورك یان سامی نه‌ژاد زانیوه .وه‌ئه‌گه‌ر كورد له‌نه‌وه‌ی ماده‌كان بووبن یاخود ماده‌كان تیره و تائیفه‌یه‌ك بووبن له‌كورد ،ئه‌وه‌گه‌ڕان به‌دوای ئه‌ومێژووه و ساخكردنه‌وه‌یدا ئه‌سته‌مه ، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی مامۆستا حه‌سه‌ن مه‌حمود حه‌مه‌كه‌ریم ده‌ڵێت : ( ... گه‌ڕان به‌دوای باسێكی ون و لێڵ و تێكه‌ڵه‌و په‌رت په‌رت كه‌سه‌ره‌تاڵه‌كانی ئه‌وه‌نده دوور و سه‌ره‌داوه‌كانی هێنده‌ئاڵۆسكابن ،سه‌ره‌تای ده‌كه‌وێته سه‌رده‌مه كانی ده‌ستپێكی ژیان و پێش مێژوو كه‌ته‌نانه‌ت له‌نووسراوه بزمارییه‌كانی سۆمه‌ر و ئه‌كه د و ئور و ئاشور و فیرعه‌ونه‌كانیشدا باسیان نه‌هاتووه ). وه‌منیش هه‌مان ڕاو بۆچوونم هه‌یه و وایده‌بینم ئه‌سته‌م بێ بتوانین له‌ڕه‌گ و ڕیشه و ڕه‌چه‌ڵه‌كی كورد به‌ته‌واوی دڵنیا بین . به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگ بێت بیزانین ئه‌وه‌یه كه‌كورد هه‌ر كورد بووه،جاله‌كه‌یه‌وه كورد بووه ؟ ئه‌وه مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌مان له‌شیعرێكیدا له‌مشت ده‌نێت و كورد بوونی كورد ده‌گێڕێته‌وه بۆ پێش ئاگر په‌رستی و ده‌ڵێت :
لـه‌پێش ئاگر په‌رستیدا
لـه‌پێش موسوڵمانێتیدا
لـه‌دیلی و سه‌ربه‌ستیدا
هه‌ركورد بووین و هه‌ر كورد ئه‌بین ... وه‌خوداش زاناتره . وه‌هه‌روه‌ها مامۆستا ئیبراهیم ئه‌وه‌شی ڕه‌د كردۆته‌وه كه‌ڕه‌گ و ڕیشه و ڕه‌چه‌ڵه‌كی كورد عه‌ره‌ب یان ئێرانی یان توركی شاخستانی بێت له‌شیعره‌كه‌یدا ، وه‌ئیسپاتی كوردبوون و كوردستانیبوونی تێداكردووه، وه‌به‌مه ره‌دی كۆچه‌رییه‌تی كوردیشی كردۆته‌وه كه‌له‌شوێنێكی دیكه‌وه هاتبێته كوردستان و كوردستانی كردبێته نیشتیمانی خۆی .به‌ڕاستی منیش له‌گه‌ڵ مامۆستا ئیبراهیم ته‌واو هاوڕام له‌وه‌دا، چونكه كه‌شتیه‌كه‌ی (نوح) سه‌لامی خوای لێبێت وه‌ك ئه‌وه‌ی (قورئان) باسی كردووه له‌سه‌ر كێوی جوودی نیشتۆته‌وه ، وه‌ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌بۆجاری دووه‌م كوردستان بووه به‌لانكی دووه‌می مرۆڤایه‌تی و ئاوه‌دان بووه و خه‌ڵكی له‌وێوه كۆچیان كردووه بۆشوێنانی دیكه و بڵاو بوونه‌ته‌وه به‌سه‌ر زه‌ویدا .وه‌ئه‌وه‌نده‌ش به‌سه كه‌بزانین كورد بووین، واته بزانین خودا به‌كورد درووستمانی كردووه ، وه‌كوردبوونیشمان به‌نیشانه‌یه‌ك له‌نیشانه‌كانی خودا بزانین .جائه‌گه‌ر كورد له‌نه‌وه‌ی حام ، یان سام ، یان یافیس بێت ، ئه‌وه‌گرنگ نیه به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی گرنگ بێت بزانین هه‌ر یه‌ك له‌و سیانه كوڕانی (نوح) و یه‌كخواپه‌رست بوون ،هه‌روه‌ك ئه‌وانه‌شی له‌گه‌ڵی بوون له‌كه‌شتییه‌كه‌دا به‌هۆی یه‌كخواپه‌رستیی و بڕوا هێنانیان به(نوح) رزگاریان بوو . هه‌ر بۆیه ئێمه‌ش ڕزگار بوونی هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ئیسلامدا ده‌بینین چونكه هه‌ر ئیسلامه ئایینی یه‌كخواپه‌رستی و ته‌وحید كه‌پێغه‌مبه‌ران سه‌لامی خوایان لێبێت بانگه‌وازیان بۆی كردووه . وه‌ئه‌گه‌ر بێت و به‌ڕاستی و دروستی ئیسلام بناسین و ده‌ستی پێوه بگرین ، ئه‌وارزگار و به‌خته‌وه‌ر ده‌بین . بۆیه مافی خۆیه‌تی هه‌موو كوردێك و موسوڵمانێك سه‌لمان ئاسا ته‌نها شانازی به‌ئیسلامه‌وه بكات و بڵێ : باوكم ئیسلامه و هیچ باوكێكی دیكه‌م نیه جگه له‌و ، كاتێ كه‌خه‌ڵك شانازی به (قه‌یس) و (ته‌میم) ه‌وه ده‌كات.
پوخته‌ی قسه :
پوخته‌ی قسه ئه‌وه‌یه كه‌ڕه‌گ و ڕیشه و ڕه‌چه‌ڵه‌كی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان ده‌چێته‌وه سه‌ر ئاده‌م و حه‌وا و هه‌موو مرۆڤ نه‌وه‌ی ئاده‌م و حه‌وایه و له‌وانیشه‌وه هه‌موو نه‌ته‌وه و تیره و هۆز و خێڵێك سه‌رچاوه‌ی گرتووه ، وه‌هه‌موو پێغه‌مبه‌ران سه‌لامیان له‌سه‌ر بێت به (نوح) و كوڕه‌كانی ورزگاربووانی ناو كه‌شتیه‌كه‌شه‌وه كه‌بۆجاری دووه‌م ژیانی مرۆڤایه‌تی له‌وانه‌وه ده‌ستی پێكرده‌وه له‌كوردستاندا ، پاشان بڵاو بوونه‌وه به‌زه‌ویدا یه‌كخواپه‌رست بوون و ئایینیان یه‌كخواپه‌رستی بووه . كه‌وابوو لادان له‌ئایینی یه‌كخواپه‌رستی بۆ بتپه‌رستی و ئاگرپه‌رستی و خۆر په‌رستی و ... هتد جارێكی دیكه له‌دوای (نوح) و كوڕه‌كانیه‌وه و دواتر له‌ڕۆژگار و مێژوویه‌كی ون و نادیار له‌ناوكۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیدا ده‌ستی پێكردۆته‌وه، وه‌خوداش پێغه‌مبه‌رانی یه‌ك له‌دوای یه‌ك بۆ ناردوون ، تادوا پێغه‌مبه‌ری خۆی له مه‌ككه‌دا به‌ئایینێكی گشتیى وگشتگیره وه نارد ، وه‌ئه‌ویش ئایینی ئیسلامی پیرۆز بوو ، وه‌هه‌موو ئایینه‌كانی پێش خۆی پێ نه‌سخ كرده‌وه .