29/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
شۆرتی كاره‌با زیان بهبازاڕێك ده‌گه‌یه‌نێت
وته‌بێژی به‌رگری شارستانی سلێمانی ئاشكرایكرد، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 29ی حوزه‌یران) كهبهرامبهره به(8ی پوشپه‌ڕی 2713ی كوردی) بازاڕی به‌ختیاری كه به‌بازاڕی كۆنه‌كه ناسراوه، له ناو شاری سلێمانی گڕی گرت.
ملازمی مافپه‌روه‌ر (ڕێكان جه‌مال) وته‌بێژی به‌رگری شارستانی سلێمانی بۆ NNA ڕوونكرده‌وه، كاتژمێر (4:37) خولهك ئاگه‌داركراینه‌وه كه‌وا بازاڕی كۆنه‌كه‌ی به‌ختیاری گڕیگرتووه، ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی به‌رگری شارستانی به‌هاوكاری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه، ڕووداوه‌كه‌ش جگه له‌زیانی مادی هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بووه، وتیشی:"هۆكاری ئاگره‌كه بۆ شۆڕتی كاره‌با ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه ئه‌و دووكانانه هیچ مه‌رجێكی سه‌لامه‌تیان تێدانییه".
(ڕێكان جه‌مال) ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سلێمانی ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكردووه‌و له‌ئێستادا به‌فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سلێمانی لیژنه‌یه‌ك پێكهێندراوه، بۆ لێكۆڵینه‌وه لهكهوتنهوهو زه‌ره‌رو زیانه‌كانی ئاگره‌كه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارانه‌ی كه ده‌ست NNA كه‌وتووه نزیكه‌ی (60) دوكانی ئه‌و بازاڕه سوتاوه.