17/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كه‌م تهرخهمهكان و لایه‌ن په‌رستی یانه‌یه‌ك له لایه‌ن یه‌كیتی تۆپی ده‌ستی كوردستان.
یه‌كێتی تۆپی ده‌ستی كوردستان زۆر كه‌م ته‌رخه‌می هه‌یه به تایبه‌ت له سه‌رۆكی یهكیتیهكه ئه‌م سه‌رۆكه له‌به‌ر یاری تۆپی پێ یانه‌ی هه‌ولێر یه‌كیتی تۆپی ده‌ستی فه‌رامۆش كردووه هه‌رده‌م له گهشتهكانه له‌گه‌ل یانه‌ی هه‌ولێر!!! ئایا له‌م یانه‌یه كه‌سی تر نیه بینیرن بۆ گه‌شته‌كان له‌گه‌ل تۆپی پێ ؟؟ یان كه‌سی شیاوتر نیه له‌م كوردستانه له جێگای سه‌رۆك دابنریت ؟
وه هه‌روه‌ها جیگری سه‌رۆك و سكرتیر هه‌رده‌م پشتیگیری سه‌رۆكه‌كه‌یان ده‌كه‌ن كه‌وا ئه‌م سه‌رۆكه هه‌ولی خۆی داوه به‌لام لێژنه‌ی ئۆلمپی كار ئاسانیان بۆ ناكه‌ن وه لێنه‌ی ئۆلمپی گرنكی به تۆپی ده‌ست ناده‌ن!!!
ئه‌م یه‌كیتیه چه‌ندین ساله له‌سه‌ر یه‌ك جۆر پرۆكرام ده‌روات واتا ئه‌م یه‌كیتیه كه‌سانی شاره‌زا تیا نیه چونكه ئه‌كه‌ر هه‌بوایه ئه‌وا هه‌ر سالیك گۆرانكارییهكیان له پرۆگرامه‌كه‌یان بكردبایه ئه‌وا ئیستا حالی تۆپی ده‌ستی كوردستان به‌م شیوه‌یه نه‌ده‌بوو پشت گوێ نهدرخرا.
ئه‌م یه‌كیتیه ئه‌گه‌ر یانه‌كان یان یاریزان لێیان پپرسن بۆ پاله‌وانیه‌تی ناكه‌نه‌وه یان بۆ پاله‌وانیه‌تیه‌كه گۆرانكاری تیا ناكریت؟؟ وه‌لامی سه‌رۆك و جیگر و سكریتر ئه‌وه‌یه كه‌وا ئێمه داوای بره پارهیكمان كردووه بۆ تۆپی ده‌ست بۆ كردنه‌وه پاله‌وانیه‌تی لێژنه‌ی ئۆلمپی ئه‌م بره پاره‌ی لێ كه‌م كردینه‌وه یان نه‌بوونی بوجهیهك بۆ یهكیتهكه له‌لایه‌ت لیژنه‌ی ئۆلمپی.
وه گرنگترین خالی لاوازی ئه‌م یه‌كیتیه ئه‌وه‌یه تاكو ئیستا شوینیكیان و بینایه‌كیان نیه كه‌وا یانه‌كان یان یاریزان سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ هه‌ر كاریكی تۆپی ده‌ست، زۆر جار كۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ری ده‌كریت له چالاكی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزی ده‌كراوه ئه‌م سال له لێژنه‌ی ئۆلمپی كۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ری كراوه ئاخۆ ئه‌وه كه‌ی راسته بۆ ئه‌م كاره؟؟
وه هه‌روه‌ها ئه‌م یهكیتهیه پالهوانیهتیهكانی كوران له پله نایاب و پله یه‌ك به شیوه‌ی 2 كۆمه‌له ده‌كریته‌وه واتا یاریزانان چه‌ندین مانگ مه‌شق ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری پاله‌وانیه‌تی بكه‌ن به‌شیوه‌یه‌كی باش و ركابه‌ری له پاله‌وانیه‌تیه‌كه بكه‌ن،به‌لام ئه‌نجامی ئه‌و مه‌شقانه ته‌نها بۆ ماوه‌ی 5 رۆژه چونكه پاله‌وانیه‌ته‌كه 5 رۆژ ده‌خایه‌نیت،وه دوای ئه‌م 5 رۆژه تا سالی داهاتوو پاله‌وانیه‌تی له‌م یه‌كیتیه به‌دی ناكریت.
ئه‌م سال كه پاله‌وانیه‌تی تۆپی ده‌ستی كوران كراوه‌ته‌وه ئه‌ویش به‌خۆی پیجیی تۆپی ده‌ستی كوردستان بوو ئه‌وا چه‌ندین وینه له‌سه‌ر سه‌رۆكی ئه‌م یه‌كیتیه بلاو كردبۆوه كه‌وا تۆپی ده‌ستی پشت گوێ خستوه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆی،بۆیه ئه‌م پالهوانیهتیهش كراوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر نا ئه‌م پالهوانیهتیهش نهدهكراوه.
كۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ری ئه‌م سال بۆ ئه‌وه كرابوو كه‌وا ئه‌م سال پاله‌وانیه‌تیه‌كه بهشیوهیكی باشتر به‌ریوه بچێت تا یاریزانان زیاتر سوود مه‌ند بن له سالانی پیشوو به‌لام به هه‌مان سیسته‌می پێشوو به‌ریوه‌ده‌چێت.وه خالی گرنك ئه‌وه‌یه كه‌وا بریار دراوه له‌م بالهوانیهتیه وه لهپالهوانیهتیهكانی پێشوو كه‌وا 2 یاریزانی پیشهكهر ئه‌و پیشهكهرهش یاریزانی عاره‌بیش ده‌گریته‌وه كه‌وا ده‌توانیت ناو نوس بكریت ته‌نها یه‌ك یاریزان به‌شدار بیت له‌كاتی یاری،به‌لام ئه‌و بریاره بۆ یانه‌ی هه‌ولیر ناكریته‌وه جونكه سه‌رۆك یهكیتیهكه ئه‌ندامی یانه‌ی ناوبراوه كه‌وا چه‌ندین ساله یاریزانی عاره‌ب ده‌هینیت بۆ به‌شداری كردن به‌لام كه لیان دهبرسن یان اعتراز ده‌نوسریت له‌سه‌ر ئه‌و یاریزانانه كه له بنه‌رتدا عاره‌بن به‌لام به قسه‌ی خۆیان كوردن واتا ئه‌وه‌ش یه‌ك له كهندهلیهكانی ئه‌م یه‌كیتیه،زۆر سهسره بۆ ئه‌م یه‌كیتیه كه كردنه‌وه پاله‌وانیه‌تی له‌سه‌ر ئه‌م یه‌كیتیه بۆته ئه‌ركیكی گه‌وره چونكه ئه‌م یه‌كیتیه مه‌به‌ستی ته‌نها كردنه‌وه‌یه مه‌به‌ستی پیش خستنی یارییه‌كه نیه، ئه‌و یارییه‌ش بۆیه پیش نه‌خراوه له‌به‌ر گرنكی نه‌دان له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م یه‌كیتیه له‌به‌ر ئه‌م خالانه:
پالهوانیهتیهكان به شێوه‌ی چوون و هاتن ناكریته‌وه.
نه‌كردنه‌وه‌ی خولی به‌هیز كردنی راهینه‌ران و یاریده‌ران.
نه‌كردنه‌وه خولی زانیاری نوئ له‌سه‌ر یاساكانی تۆپی ده‌ست بۆ یاریزانان یان بۆ راهینه‌ران.
نه‌كردنه‌وه‌ی خولی لاوان كه‌وا خالی سهركسه له پێش خستی ئه‌م یارییه .
به‌شداری نه‌كردنی یاریزانی لاو لهارییهكانی پله نایاب و پله یه‌ك به فه‌رمی هه‌ر تیپێك یه‌ك یاریزان یان دوو یاریزان ده‌بیت به‌شدار بن له پاله‌وانیه‌تیه‌كه.
نه‌كردنه‌وه‌ی خولی ناوبژیوانی كه ئه‌م یه‌كیتیه به گشتی 6 ناوبژیوانی هه‌یه كه دوانیان ناوبژیوانی گه‌نجن كه زۆر لیهاتوون، نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م خوله واتا نه‌مانی ناوبژیوان كه‌وا خالی سه‌ره‌كی سه‌ركوتن و به‌هیزی پالهوانیهتیهكانن.
دیاری نه‌كردنی كات و ساتی بالهوانیهتیهكان كه له‌كه‌ل سالی نوئ پرۆگرامی خوله‌كانیان بده‌ن به یانه‌كان تا یانه‌كان خۆیان به باشی ئاماده بكه‌ن، چونكه ئاگاداركدنهوهی یانه‌كان له ناكاوه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ری وه دوای یه‌ك رۆژ پاله‌وانیه‌تیه‌كه به‌ریوه‌ده‌چێت.
جێ به‌جێ نه‌كردنی رینماییه‌كانی لێژنه‌ی ئۆلمپی كه‌وا له‌سه‌ر گشت یه‌كیتیه‌كان جێ به‌جێ ده‌كریت ته‌نها ئه‌م یه‌كیتیه جێ به‌جێ ناكات.
جێ به‌جێ نه‌كردنی رینماییه‌كانی تایبه‌ت به پاله‌وانیه‌تیه‌كه كه له‌لایه‌ن ئهكیتیه دراوه به یانه‌كان، ئه‌ویش جیاواز كردنی له نێوان یانه‌كان و سزا نه‌دانیان به شیوه‌ی راست و دروست.
نه‌بوونی كه‌سانی پسپۆر له بواری به‌ریوه بردنی خوله‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئهكادمیانه.
كردنه‌وه‌ی خولیكی گه‌وره بله نایابی كوردستان به 5 ملیۆن؟؟؟؟ كه پیش‌تر بره بارهیهكی باشیان داوه كردووه بۆ ئه‌م پالهوانیتیه!!! به‌لام له كۆتایدا پاله‌وانیه‌تیه‌كه به 5 ملیۆن به‌ریوه ده‌چێت؟؟؟ ئه‌ی كه پیش‌تر پاره‌ی زۆرتان داوا كردبوو بۆ چی بوو؟؟ بۆ گیرفانی خۆتان بوو یان كردنه‌وه‌ی خوله‌كانی تر بوو بۆ پیش خستنی بوو ؟
زۆر شتی تر هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م یه‌كیتیه كه چه‌ند بنوسریت و بوتریت هه‌ر ته‌واو نابیت خامه‌ی ده‌ستیشمان ته‌واو ده‌بیت به‌لام كه‌م تهرخهمیهكان و شته لاوازه‌كانی ئه‌م یهكییته هه‌ر ته‌واو نابیت.
هیوادارین كه‌سانی به‌ربرس له لیژنه‌ی ئۆلمپی لیبرسینه‌وه له‌كه‌ل ئه‌م یه‌كیتیه بكه‌ن تا نه‌بۆته خۆی له ناوچوونی زیاتری ئه‌م یارییه.
كه رخی میروسی