17/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
یه‌کێک له‌پاڵێوراوانی په‌رله‌مانی هندستان 39 هاوسه‌رو 127 منداڵ و نه‌وه‌ی هه‌یه
یه‌کێک له‌پاڵێوراوانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی هند که‌ته‌مه‌نی 66 ساڵه، خاوه‌نی 39 هاوسه‌رو 127 مندال ونهوهیه.هاوسه‌ره‌کانی ئه‌م پاڵێوراوه ئه‌ڵێن سه‌ره‌رای ته‌مه‌نه زۆره‌که‌ی به‌ڵام هێشتا که‌شخه‌ترین پیاوی گونده.
به‌پێی زانیارییه‌کان ئه‌م که‌سه سه‌رۆکی هۆزێکی هندستانه، له‌رێساو یاسای ئه‌م هۆزه‌دا فره ژنی بێ سنور‌و ناکۆتا رێگه‌پێدراوه.
به‌هۆی زۆری هاوسه‌رو نه‌وه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ زۆرێک له کاندیده‌کان له‌م خێزانه گه‌وره‌یه نزیک ئه‌بنه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌کان ئه‌م خێزانه گه‌وره‌یه له باله‌خانه‌یه‌کی چوار نهۆمیدا ئه‌ژین و 100 ژوری نوستنی تێدایه و به‌پێی به‌رنه‌مه‌یه‌کی دیاری کراو کاتی دابه‌ش کردوه له‌گه‌ڵ هه‌مو هاوسه‌ره‌کانیدا بێت.
یه‌کێک لههاوسهرهکانی رایگه‌یاند هه‌مومان خێزانه‌که‌مان ده‌نگ به‌یه‌ک کاندید ئه‌ده‌ین ،واتا پاڵێوراوێک ئه‌توانێت له‌یه‌ک خێزاندا 160 ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنیت. هه‌موو خێزانه‌که‌ش هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ئه‌خوازن.
م.ح