18/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
چه‌ق به ستوویی بزاوتی ئیسلامیی...!
سه‌رهه‌ڵدانی به‌هاری عه‌ره‌بی بوویه هۆكاری پاڵپێوه‌نان و ڕماندنی عه‌رش و قو‌رشی چه‌ند تاغوت و سته‌مكارێكی عه‌ره‌بی، كه زاڵمانه خۆیان به‌سه‌ر ویستی هاوڵاتیانی نیشتمانه‌كه‌یاندا سه‌پاندبوو، دوای بن علی و موباره‌ك و علی عبدالله صالح چاودێرانی سیاسیی چاوه‌ڕوانی له ناوبردنی سیستمی تاغوتی به‌شار ئه‌سه‌دی سوریاش بوون، به هیوا بوون به‌شاریش له‌گه‌ڵ هاوبیرو هاوبارهكانیدا بخرێته مه‌زبه‌له‌ی مێژووه‌وه, ئه‌م هه‌واڵه‌ش ببێت به ده‌رگا و ده‌روازه‌یه‌ك بۆ فراوان بوونی ئه‌و شۆڕشانه, به‌ڵام ئه‌م هیوایانه هه‌موو وه‌ك چه‌پكه گوڵێكی قه‌شه‌نگ و نازداری وه‌رزی به‌هار ژاكان و به‌رگه‌ی وهزری پڕ سه‌رما و سۆڵه‌ی زستانیان نه‌گرت..!
ئیسلامییه‌كان كه هه‌وێنی شۆڕشهكانن چاوه‌ڕوانی چاره‌نووسێكی گه‌ش بوون, بهلاَم ئه‌م چاوه‌ڕوانییه هیچی لێ شین نه‌بوو, چونكه ئیسلامییه‌كان له میصردا به فرت و فێڵی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه ته‌نانه‌ت له لایه‌ن براكانی خۆشیانه‌وه گۆڵیان لێكراو ده‌سه‌ڵاتیان لێ سه‌ندرایه‌وه, له تونس به هه‌مان شێوه لیبیاش له‌وان باشتر نه‌بوو..!
هاوكێشه سیاسییه‌كانی سوریاش هێنده ئاڵۆزن تا ئێستا نه دۆست لێی تێده‌گات و نه دوژمن, تا ئێستا هه‌زاران هاوڵاتی خوێنیان به ناحه‌ق ڕژاوه‌و هه‌زارانی تریش ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ربوون, ئه‌وانه‌شی له وڵاتی خۆیاندا ماونه‌ته‌وه مافی ژیانیان نییه، ده‌بێ چاوه‌ڕوانی مه‌رگی خۆیان بن...!!
ئه‌مه‌یه حاڵی ئوممه‌تی ئیسلامیی له‌م زه‌مه‌نه‌دا.. ئه‌ی حاڵی ئیسلامییه‌كانی وڵاتی خۆمان ده‌بێ چۆن بێت.؟ تا چه‌ند توانیویانه وزه‌و تینی گه‌نجانی دڵپاكی موسڵمان كۆبكه‌نه‌وه‌و له خزمه‌ت ڕابوونی ئیسلامییدا به گه‌ڕی بخه‌ن.؟ ئایا ئیسلامییه‌كان خاوه‌ن پرۆژه‌یه‌كی سیاسیی به هێزن.؟ ئیسلامییه‌كان ئالهتێكن بۆ گۆڕانكاری و ده‌توانن گۆڕانكاری ڕیشه‌یی بكه‌ن.؟ هۆكاری زیاد بوونی سه‌له‌فی لا حیزبی (مه‌دخه‌لی) له كوردستان چیه ئه‌م زیاد بوونه چ په‌یوه‌ندییه‌كی به هێزه ئیسلامییه‌كانه‌وه هه‌یه.؟!
ئه‌م پرسیارانه‌و چه‌ند پرسیاری ترمان ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان مامۆستا عومه‌ر عه‌لی و مامۆستا عرفان ئه‌حمه‌د كرد..!
هۆكاری ڕۆشتنی گه‌نجانی كورد بۆ سوریا..
پرسیار:پێت وانیه له بێ پرۆژه‌یی هێزه ئیسلامیه‌كانی كوردستانه كه گه‌نجانێكی زۆر روو له سوریا ده‌كه‌ن بۆ جیهاد كردن...؟
عومه‌ر عه‌لی مامۆستای زانكۆ و چاودێری سیاسی ده‌ڵێت:
((پێم وانیه گه‌نجانێكی زۆر ڕوویان له سوریا كردبێت، ئه‌وه زیاتر له ڕووی ڕاگه‌یاندنه‌وه ده‌جوڵێنرێت و گه‌وره ده‌كرێت له دژی هێزه ئیسلامیه‌كان! كه‌می پرۆژه و نه‌بوونی مه‌رجه‌ع گه‌نجان له فهراغێكدا ده‌سوڕێنێته‌وه، جاران پرۆژه‌ی ده‌عه‌وی ئه‌وه‌نده فراوان بوو زۆرینه‌ی گه‌نجانی سه‌رقاڵ كردبوو، ئێسته ده‌عوه‌یان دابڕیوه به‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێك و زیاتر له بۆنه‌كان و كه‌ناڵه‌وه بكرێت! ئه‌وانیش زۆرینه‌یان بوون به ئه‌ندام په‌رله‌مان و فهراغهكهی گه‌وره‌تركرد! ده‌بوو هێزه ئیسلامیه‌كان ئێسته خاوه‌نی مه‌رجه‌عێكی وابوایهن وڵاتانیش پشتیان به فه‌تواكانیان ببه‌ستایه، نه‌ك له كوردستاندا ته‌سلیمی ده‌زگایه‌كی وه‌ك یه‌كیه‌تی زانایان ببن! ئه‌و یهكیهتیهی كه له ئاستی ڕشتنی خوێن بێ ده‌نگن و پشتگیری ته‌واو بۆ ئه‌ی ڕه‌قیب ده‌رده‌بڕن له دژی هێزه ئیسلامیه‌كان، له‌ناو هێزه ئیسلامیه‌كاندا ئه‌و هه‌موو زانا‌و كه‌ڵه پیاوه‌ی تێدایه كه له ڕووی شه‌رعه‌وه هیچیان كه‌متر نی یه له موفتیه‌كانی جیهان، كه‌چی ده‌سته‌مۆی فكری حیزبی و موچه‌ی ئه‌وقاف و خۆ خه‌ڵه‌تاندنی ناو یه‌كیه‌تی زانایان بوونه‌ته‌وه، كه به‌داخه‌وه ده‌بوو ده‌سته‌یه‌كی وا هه‌بوایه له‌گه‌ڵ ده‌ركردنی هه‌ر فه‌توایه‌ك یان به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاوی دڵی گه‌نجانی بدایه‌ته‌وه‌و به بێ دوو دڵی وه‌ریان بگرتایه))
عرفان ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌رباره‌ی هه‌مان پرسیار ده‌ڵێت:
(سه‌باره‌ت به‌چوونی گه‌نجانی كوردستان بۆ جیهاد و خه‌باتكردن دژی دهسهلاَتدارانی سوریای خوێنرێژ، چه‌ندین په‌یامی گرنگ له خۆ ده‌گرێ و له هه‌مووی گرنگتر دامه‌زراوه‌یی و پابه‌ندبوونی ئه‌و گه‌نجه خواویستانهیه به عه‌قیده‌ی ڕه‌سه‌نی ئه‌هلی سووننه‌و به زیندوو راگرتنی یه‌كێك له پایه‌كانی ئیسلامه‌و له بیر نه‌چوون و بیرخستنه‌وه‌ی ئیسلامێكی زیندووه به ئه‌هلی ئیسلام! ئه‌مه به‌ده‌ر له‌وه‌ی ئایا چوونه‌كه‌یان چه‌نده جێی خۆیه‌تیی و چه‌نده وهلاَمی داخوازیی جیهادی سوریای داوه‌ته‌وه.؟!
بێگومان به ڕای من له (100%) راسته‌وخۆ یه‌كێك له‌هۆكاره‌كان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ لاوازیی و نا رۆشنیی له ده‌عوه‌و گه‌یاندنی ئیسلامێكی راست و درووست و هه‌ندێ جاریش شه‌رمكردن له گه‌یاندنی حه‌قیقه‌تی ئه‌م ئیسلامه‌و دواتریش نه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌و "ته‌وزیف"كردنی گه‌نجان و لاوان له شوێنی پێویستی خۆیان، بۆیه بێگومان زۆر جێی نه‌نگییه (3) حیزبی ئیسلامیی خاوه‌ن مێژووی زیاتر له (60) ساڵ له ئه‌زموون و پاشان زیاتر له (10) ساڵیش دهسهلاَت، تازه به‌تازه ناتوانن وهلاَمدهرهوهی گه‌نجانێكی تازه پێگه‌یشتووی كه‌م ئه‌زموون بن، كه ده‌توانم بڵێم هه‌ندێك له‌و گه‌نجانه له بن ده‌ست و له‌ناو رێكخستنهكانیاندا بوون و بێ پرس و ڕا پشتیان تێكردون و به‌ره‌و سوریا رۆشتوون!! ئه‌مه خاڵێكه كه ده‌بێ لایه‌نه ئیسلامییه‌كان دان به‌و راستییه‌دا بنێن و له ڕاستیشدا خوێندنه‌وه‌ی زۆرتر هه‌ڵده‌گرێ.! هیوادارم وردتر‌و ڕوونتر سه‌ركره‌كانی ئه‌م لایه‌نه ئیسلامییانه به‌خۆدا بڕۆنه‌وه‌و هۆكاره‌كانی ئه‌م پشت تێكردنی گه‌نج و لاوانه توێژینه‌وه‌ی بۆ بكرێ..
من به‌خێرایی هێما بۆ چه‌ند خاڵێكی گرنگ ده‌كه‌م كه ده‌بنه یه‌كێك له هۆكاره‌كان بۆ پشت تێكردن و به‌جێهێشتنی گه‌نجان و لاوان له حزبه ئیسلامییه‌كان و دواتریش رۆشتنیان بۆ سوریا:
- ناڕوونیی گوتاری سیاسیی و نه‌بوونی هه‌ڵوێستی ڕه‌سه‌ن له هه‌مبه‌ر هه‌ر ڕووداوێك كه له‌كوردستان ڕوو ده‌دات.
- زه‌ق كردنه‌وه‌ی حزبایه‌تیی و دوو بهرهكیی و ماڵ جیایی ئیسلامییه‌كان له زۆرێك له هه‌ڵوێسته پێویسته‌كاندا.
-نه‌مان و لاوازبوونی ده‌عوه‌و بانگه‌واز له مزگه‌وت و باره‌گاكاندا كه ئه‌سڵ له كاری ئه‌م (3) حزبه ئیسلامییه ئه‌م هه‌نگاوه‌یه!
- سه‌رقاڵبوونی سه‌ركرده ئیسلامییه‌كان و زۆربه‌ی بانگخوازان به بازرگانیی و قاڵبوونه‌وه له دونیا‌و دووركه‌وتنه‌وه‌و ساردبوونه‌وه له هه‌ده‌فه سه‌ره‌كییه‌كه كه گه‌یاندن و ناساندنی ئیسلامه.!
- حهسساسترین هۆكار.! گۆڕین و جێگۆركێی فیكریی شهخسهكانه له‌و پایه نه‌گۆڕانه‌ی ئیسلام كه پێشتر گه‌نجان و لاوانیان بۆ بانگ ده‌كرد.! بۆنمونه: دوێنێ لای هه‌ندێ سه‌ركرده په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردن كوفر‌و ناشه‌رعی بوو، ئه‌مرۆ هه‌مان سه‌ركرده سه‌رۆكی فراكسیۆنه له‌ناو په‌رله‌ماندا.!
- تێكچوونی ستراتیژییه‌ت له‌ناو حیزبه ئیسلامییه‌كاندا، سه‌ركرده‌ی ئیسلامیی وا هه‌یه داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی حوكمی خودا‌و شه‌ریعه‌تی ئیسلام ده‌كات و هه‌ر له‌ناو هه‌مان حزبی ئیسلامیی سه‌ركرده‌یه‌كی تر ده‌ڵێ: ئێمه كار بۆ گه‌رانه‌وه‌ی حكومه‌تی ئیسلامیی ناكه‌ین به‌ڵكو كار بۆ گه‌رانه‌وه‌ی حكومه‌تی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ین.!
- خولانه‌وه و ماندووكردنی كادیری ئیسلامیی له‌ناو یه‌ك بازنه‌دا، كه ئه‌وه‌ش هۆكارێكی تری دوور كه‌وتنه‌وه‌و ماندووبونی هه‌ڵسوراوانی ڕه‌وته ئیسلامییهكهیه.
- دهوڵهمهندبوونێكی ئێجگار به‌رچاوی سه‌ركرده‌و بانگخوازان، له خانوو و كۆشك و ڤێللاو سه‌یاره‌ی مواسه‌فات و چه‌ند ژنیه‌تیی، له‌به‌رامبه‌ر فهقییربوونێكی ئێجگار به‌رچاووی كادیران و هه‌ڵسووڕاوان.!))
زیاد بونی مه‌دخه‌لیه‌كان و دوو بۆچونی لێك جیا!!
پرسیار:هۆكار چیه بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی سه‌له‌فیه‌تی لاحیزبی له كوردستان (مه‌دخه‌لی)ئه‌م زیادبوونه چ په‌یوه‌ندی به هێزه سیاسیه ئیسلامیه‌كانه‌وه هه‌یه...؟!
عومه‌ر عه‌لی: ((هێزه ئیسلامیه‌كان پاشه‌كشه‌یان له كاری ده‌عه‌وی كرد و ئه‌وه‌ی كه پێی ده‌وترێت سه‌له‌فی یان مه‌دخه‌لی ئه‌م فهراغهیان قۆسته‌وه، له لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌م سه‌له‌فی یاخود مه‌دخه‌لیانه پاڵپشتێكی به‌هێز ده‌كرێت له له‌لایه‌ن ده‌سته‌ڵاته‌وه! ئه‌ویش ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك ده‌وترێت زیانیان بۆ پهزهكان نی یه... فه‌راغی ده‌عه‌وی و پاڵپشتی ده‌سته‌ڵات و ساویلكه‌ی خه‌ڵكیش هۆكاری سه‌ره‌كی گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌م سه‌له‌فی و مهدخهلیانهن.))
به‌ڵام عرفان ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت:((هۆكاری یه‌كه‌م پێم وایه برایانی سه‌له‌فی لا حزبی ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وان گرنگی به‌بواری بانگه‌وازو په‌روه‌رده ده‌ده‌ن و خاوه‌ن كه‌ناڵی ئیسلامیی په‌روه‌رده‌یی و به‌هێزترین سایت و هه‌روه‌ها حوجره و رێكخراوی رۆشنبیریی و مه‌ڵبه‌ندی فێرخوازی قورئان و له‌به‌ركردنی قورئانن، به‌پێچه‌وانه‌وه لایه‌نه ئیسلامییه‌كانی تر ئه‌و گرنگییه‌یان پێ ناكرێ و له راستیشدا نه‌وه‌ی نوێش زیاتر تینووی فێرخوازیی و په‌روه‌رده‌ی عه‌قیده‌ی سه‌له‌فه، بۆیه ئه‌و نه‌وه‌یه‌ش زیاتر ڕوو له‌وان ده‌كه‌ن و په‌روه‌رده‌ی ئه‌وانیان پێ قه‌بوڵه.! هۆكارێكی تری گه‌شه‌كردنی فیكری سه‌له‌فی لاحزبی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ قۆستنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌كی لایه‌نه ئیسلامییه‌كان، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه لایه‌نه ئیسلامییه‌كان سه‌نگه‌ری مزگه‌وتیان چۆڵكردووهو ڕوویان كردۆته باره‌گاو مه‌ڵبه‌ندو رێكخراوه‌كانیان، كه ئه‌مه‌ش من پێم وایه هه‌ڵه‌یه‌كی زه‌قی لایه‌نه سیاسییه ئیسلامییه‌كانه كه ده‌بێ رێكخستن و په‌روه‌رده ببه‌نه‌وه ناو مزگه‌وته‌كان.. هۆكارێكی تریش ئه‌وه‌یه كه سه‌له‌فی لاحزبی زۆر كێشه‌و گرفت و ململانێی له‌گه‌ڵ دهسهلاَت نیه‌و گرفت بۆ دهسهلاَت درووست ناكه‌ن.!))
ئیسلامیه‌كان و پاشكۆیه‌تی..
پرسیار:چ به‌هۆكار ده‌زانی بۆ بێ پرۆژه‌ی سیاسی هێزه سیاسیه ئیسلامیه‌كان له كوردستان به جۆریك هێزێكیان له‌به‌ره‌ی یه‌كیان له‌به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتدایه و دوانیشیان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌یه‌كی بهرههڵسكارن(ئۆپۆزسیۆن)به جۆریك له جۆره‌كان بێ دڵگران بوون پاشكۆن خۆیان خاوه‌ن گوتارێكی سیاسی ئیسلامی یه‌كگرتوو نین؟
عومه‌ره عه‌لی: هێزه ئیسلامیه‌كان له ڕووی سیاسیه‌وه كه‌م ئه‌زموونن، ئه‌وان زیاتر وه‌ك هێزێكی ده‌عه‌وی و ئیسڵاحی هاتنه پێشه‌وه. له پڕ كرانه‌وه‌یه‌كی سیاسی و گۆڕینی ئاقارهكان دروست بوو، هه‌ربۆیه هاوسه‌نگیان له ده‌ستدا! كه نه‌یان توانی هه‌ر به كاره‌كانی خۆیان ئامانجه سیاسیه‌كانیش بپێكن، جگه له‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك نه‌كسه به‌سه‌ر هه‌ندێك هێزی ئیسلامی‌دا هات، ئێسته وه‌ك ده‌وترێت ناو ده‌سته‌ڵات و ئۆپۆزیسۆنیش تاقیكرایه‌وه، هه‌ربۆیه خه‌ڵكی چاوه‌ڕوانی به‌دیلی سێهه‌م و ڕوونی زیاتر له هێزه ئیسلامیه‌كان ده‌كه‌ن.
عرفان ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت((لایه‌نه ئیسلامییه‌كان خاوه‌ن گوتاری سیاسیی ڕوون نین و له ئاست وهلاَمی گرفت و كێشه‌كاندا نین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن ئه‌و مێژووه دوور‌و درێژه‌ن كه هێزی ئیسلامیی له كوردستان هه‌یه‌تی و خاوه‌نی هێزی چه‌كداریش بوون و سه‌ریان به‌رزه له زۆر ڕووه‌وه، بهلاَم به‌داخه‌وه! ده‌بوو ئه‌وان سه‌رقافڵه‌ی به‌گژاچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی و قه‌بوڵ نه‌كردنی زوڵم و زۆربونایه له كوردستان، بهلاَم وه‌ك ڕوونه بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ جۆرێك له پاشكۆ بوونمان پێوه دیاره‌و ئه‌و جورئه‌ت و راستبێژییهی كه هێزێكی ئۆپۆزسیۆنی نا ئیسلامیی هه‌یه‌تی و ده‌ری ده‌برێت، حه‌قبوو ئێمه پێشڕه‌و بووینایه.!!)).
ئیسلامیه‌كان و گۆرانكاری..
پرسیار:بۆچی تا ئێستا هێزه ئیسلامیه‌كان نه‌یان توانیوه گۆرانكاری له كوردستاندا بكه‌ن له كاتیكدا مه‌ودایه‌كی فراوان له‌به‌رده‌ستیان دایه له چاو رابردوودا ئه‌و گۆرانكارییه‌ی ده‌بوو ئه‌وان بیكه‌ن هێزێكی عه‌له‌مانی كردی و گۆرانكاریهكهشی له‌سه‌ر تاپۆكرا؟!
عومه‌ر عه‌لی: ئیسلامیه‌كان توانیویانه گۆڕانكاری بكه‌ن، به‌ڵام له‌و پله باڵایه‌دا نه‌بووه كه له ئاست چاوه‌ڕوانیدابوون، ئه‌وه‌ی كه ئێوه پێی ده‌ڵێن عه‌لمانی زۆر له سه‌ركرده‌و كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانی په‌روه‌رده‌ی ناو هێزه ئیسلامیه‌كانن، به‌ڵام بۆ خۆیان نه‌بوونه ئه‌و ئالیه‌ته ئه‌وه ڕاسته جێگه‌ی پرسیاره‌و شایه‌نی هه‌ڵوێسته كردنی جدیه له‌سه‌ری، چونكه من پێم وایه ئێسته‌ش هه‌م دیسان فه‌راغێكی تر دروست بووه‌و ده‌بێت كاری جیاوازی بۆ بكرێت...
عرفان ئه‌حمه‌د: هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ بێ به‌رنامه‌یی و دوو بهرهكیی و نه‌بوونی گوتاری سیاسیی ڕوونه له ڕووداوه‌كاندا.. وه ته‌نها چاره‌سه‌ریش ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ هه‌رسێ لایه‌نی ئیسلامیی هه‌ر هیچ نه‌بێ بتوانن له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا یه‌ك لیست بن و یه‌ك هه‌ڵوێست بن و ته‌نها بۆ جارێكیش بێت ئه‌و یه‌ك لیستییه تاقی بكه‌نه‌وه، سه‌ركرده‌ی هه‌رسێ لایه‌نی ئیسلامیی بێگومانن له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بتوانن خاوه‌ن یه‌ك لیست بن و یه‌كگرتووییان هه‌بێت له هه‌ڵوێسته‌كاندا ئه‌وا سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاوو خێرا به‌خۆیانه‌و ده‌بینن كه ئه‌مه‌ش پێش ئه‌وه‌ی بچێته گیرفانی هه‌ر سێ حزبی ئیسلامیی ڕابوون و كاروانه ئیسلامییه‌كه زیاتر لێی به‌سوود ده‌بێت..
ئیسلامیه‌كان هه‌ڵكشاون یان ههڵشكاون؟
عومه‌ر عه‌لی:(حیزبه ئیسلامیه‌كان چه‌قیان به‌ستووه، ئامانجیان لێڵ كردووه، له كرۆكی دین دووركه‌وتوونه‌ته‌وه، ئێمه نازانین ئه‌وان بێنه سه‌ر حوكم دینمان ده‌پارێزن یان هه‌ر جاده‌و كاره‌بامان بۆ چاك ده‌كه‌ن، ده‌بێت ڕوونتربن، ئه‌گه‌ر پرۆژه ته‌نها لایه‌نه حسیهكان بێت خۆ ئێمه بۆ له ئه‌وروپاوه ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ كوردستان، ئیسلامیه‌كان ده‌بێت داكۆكیكار بن له پاراستنی دین پێش پرۆژه حسیهكان، گه‌ر ئه‌وانیش چاكسازی و گۆڕانكاریه‌كانیان له‌وه‌دا كۆبكه‌نه‌وه خه‌ڵكانێك گه‌شتوون به نانی خۆیان له‌و ڕوانگانهوهو بۆ بانگه‌شه‌یه‌كی هه‌مان شێوه ئاماده‌ی ده‌ستبه‌رداری نابن، ئه‌وان خه‌ڵك له‌به‌ر جاده‌و كاره‌باو ئاو خۆشی نه‌ویستوون، چونكه هیشتا هیچ له‌وانه‌یان بۆ كه‌س نه‌كردووه، ده‌بێت ئه‌وان به كرداری و ڕۆحیه‌تێكی پاكی دیندارانه‌وه دیسانه‌وه بێنه‌وه ناو خه‌ڵك گه‌رنا نابێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بكه‌ن خه‌ڵكی هه‌ر له خۆڕاو له‌به‌ر خوا ده‌نگیان پی بدات.)
عرفان ئه‌حمه‌د:(ڕابوونی ئیسلامیی سوپاس بۆ خوا له‌گه‌شه‌دایه‌و ئه‌وه‌ی جێی گله‌یی و گازنده‌یه كاری حزبه ئیسلامییه‌كانه كه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و وه‌زعه سیاسیی و بواره ماددیی و فورسه‌ته‌ی بۆ ئیسلامییه‌كان ڕه‌خساوه، له ئاست بانگه‌وازو كاری ئیسلامی‌دا نین، هه‌ڵكشان و داكشانی لایه‌نه ئیسلامییه‌كان ئه‌گه‌ر ده‌نگدان و كورسی په‌رله‌مان پێوه‌ر بێت، له ئاست مێژووی گه‌وره‌ی ره‌وتی ئیسلامیی بێگومان له گه‌شه كردن‌دا نین و هێشتا له‌ئاست خواستی كۆمه‌ڵگه موسوڵمانهكهیاندا نین، وه ئه‌گه‌ر قه‌ره‌باڵغی مزگه‌وته‌كان و به‌شداربووانی نوێژی هه‌ینیی و موناسه‌به‌ته ئیسلامییه‌كانیش پێوه‌ر بێت، هه‌ر حزبی ئیسلامیی له هه‌ڵكشاندا نیه‌و له ئاست ئه‌و قه‌ره‌باڵغییه‌ی ناو مزگه‌وته‌كاندا نیه‌و ده‌بوو به‌و حسابه بێت ئێستا هێزی ئیسلامیی خاوه‌ن 50 كورسی بوایه.!!)