بۆچی پارتی و گۆڕان رێکدەکەون؟
18/04/2014 نوسەر: bzavpress

بۆچی پارتی و گۆڕان رێکدەکەون؟


گۆڕان، یەکێتی، یەکگرتو و کۆمەڵ کۆکن لەسەر ئەوەی هۆکاری سەرەکیی ئەو دۆخە چەقبەستوەی کوردستان پارتییە. هەموشیان دژ بە سیاسەتی نەوتیی پارتیین. ئەو قۆرخکارییەی پارتییش کردویەتی لە جومگەکانی دەستەڵات و ئابوریی و ئاساییشی هەرێم دا، لای هەمویان ئەوپەڕی ستەمکارییە. ئەو گەندەڵی و ناعەدالەتیەی لە کوردستانیش دا بونی هەیە، بەشێكی زۆری بۆ پارتیی دەگێڕنەوە. بە هەمان شێوەش، گۆڕان، یەکگرتو و کۆمەڵ هاوڕان لەسەر هەمان شت بۆ یەکێتیی.
ئەی چۆنە هێزێکی وەک گۆڕان کە بە پارتیی دەڵێ تاکڕەو و سەرۆکی ماوە-بەسەرچو و ناشەفاف و هتد... لەگەڵی رێکدەکەوێ؟
گۆڕان، یەکێتی، یەکگرتو و کۆمەڵ دیدی هاوبەشەیان هەیە بەرامبەر پارتیی بەڵام هەر خۆشیان غارەغاری پیرمامیانە بۆ رێککەوتن لەگەڵ پارتیی.
ئەمە وایکردوە گوتاری پارتی بەرامبەر هەمویان بەهێز بێ.
لە یەکەم رۆژی هەڵبژاردنەکانەوە، داوامانکرد یەکێتی، گۆڕان، یەکگرتو و کۆمەڵ سنورداری هەژمونی پارتیی بکەن بە راگەیاندنی هاوپەیمانێتییەک. گۆڕان داوای لە یەکێتیی کرد، یەکێتی رەتیکردەوە (من رێککەوتننامەی دەباشانم زۆر لا گرنگ بو). گۆڕان داوای لە یەکگرتو و کۆمەڵ کرد تا وەک ئۆپۆزسیۆن بچنە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتەوە، کۆمەڵ و گۆڕان قبوڵیانبو و یەکگرتو رەتیکردەوە.
گۆڕان، یەکێتی، یەکگرتو و کۆمەڵ نەیانتوانی رێکبکەوهیچیان ناتوانن متمانە بە یەکتر بکەن -کۆمەڵ باشتر بو-.
کاتێ ئەم چوار هێزە نەیانتوانی رێکبکەون، هەریەکەیان بەجیا دەستیانکرد بە خۆنزیککردنەوە لە گۆڕان. پارتی هێزێکە مامەڵە لەگەڵ هێز دەکا. گۆڕان لەو چوارچێوەیە دا، بەهێزترینە بۆیە لەگەڵ گۆڕان رێککەوتنێکی وای لا ئاسایی بو.
گۆڕان سەرەتا سوربو لەسەر وەزارەتی ناوخۆ، بەڵام باڵی مەسڕوڕ بارزانی ئەمەیان قبوڵنەبو. لەوانەیە نێچیرڤان ئەمەی پێ خۆش بوبێ تا گۆڕان بتوانێ لەڕێی وەزارەتی ناوخۆوە هەژمونی پاراستن سنورداربکا. بەڵام بەهۆی ترسی لە پەراوێزخستن جۆرێک لە تەنازولی پیشاندا بۆ پارتیی. پارتییش لە بەرانبەر دا، پشکی زیاتر پێبدا.
ئەوەی گۆڕان کردویەتی، یەکێتییش دەیکرد ئەگەر پارتی وەزارەتی پێشمەرگەی پێبدابوایە. یەکگرتوش دەیکرد ئەگەر وەزارەتی پەروەردە یان خوێندنی باڵای پێبدابوایە.
پارتی و گۆڕان بۆیە رێکدەکەون چونکە رێککەوتنی گۆڕان لەگەڵ ئەوانیتر شکستیهێنا. گۆڕان ئەگەر ئەو سیاسەتەی نەگرتبوایە بەر، ئەگەری هەبو پەراوێزبخرێ.