18/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
چه‌مچه‌ماڵ" كچێكی پانزه ساڵان به‌ده‌ستڕێژی گوللـه ده‌كوژرێت
له‌چه‌مچه‌ماڵ كچێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵان ده‌درێته به‌ر ده‌ستڕێژی گوللـه‌و ده‌كوژرێت، پۆلیسیش رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌مان شه‌و دوو كه‌سیان به‌تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌و كچه ده‌ستگیركردووه.
نه‌قیبی ماف په‌روه‌ر جه‌لال محه‌مه‌د وته‌بێژی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ راگه‌یاند؛ شه‌وی رابردوو له‌یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری چه‌مچه‌ماڵ كچێكی ته‌مه‌ن پانزه ساڵان كه خوێندكاره، له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا له‌لایه‌ن دوو چه‌كداره‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوللـه‌و كوژراوه.
وتیشی هه‌مان شه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس ده‌ستی پێكردووه‌و توانراوه دوو كه‌س به‌تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌و كچه له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵه‌ره‌وه و به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عیراقی ده‌ستگیربكرێن.