18/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
گابرێل گارسیا مارکۆز، نوسه‌ری به‌ناوبانگی کۆلۆمبیی و براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بیات له‌ته‌مه‌نی 87 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
گابرێل گارسیا له‌چه‌ند مانگی رابردودا باری ته‌ندروستی تێکچوبوو ماوه‌یه‌ک له‌نه‌خۆشخانه‌ی مه‌کزیکۆستی مابوه‌وه.
له 6ی مارسی 1927 له‌گوندی ئارکاتا له‌ناوچه‌ی سانتامارا هاتوه‌ته دنیاوه. له‌سالێ 1941 ده‌ستی به‌نوسین کردوه‌وه و له‌ساڵی 1947چوه‌ته‌به‌شی یاسای زانکۆی بۆگۆتا.
رۆژنامه نوس و چالاکی سیاسی کۆلۆمبی و براوه‌ی خه‌لاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بیات بوو له‌ساڵی 1982، خاوه‌نی رۆمانی سه‌دساڵ ته‌نیاییه که‌له‌ساڵی 1967 چاپکراوه و به‌هۆی ئه‌م رۆمانه‌وه گه‌یشته‌ناوبانگی جیهانی و به‌یه‌کێک له پڕ فرۆشترین کتێبه‌کانی جیهان داده‌نرێت
دوساڵ پیش ئیستا، برایه‌کی گابرێل گارسیا رایگه‌یاند که‌توشی نه‌خۆش (بیرچونه‌وه)بوه‌و ناتوانێت بنوسێت. ئه‌م نوسه‌ره خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌م و شاکاری جیهانیه.و له 17\4\2014 له له‌مه‌کسیکۆ سیتی له‌ته‌مه‌نی 87 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
م.ح