کاندیدێکی یەکگرتووی ئیسلامی
18/04/2014 نوسەر: bzavpress

کاندیدێکی یەکگرتووی ئیسلامی "ئاسایشی سێلمانی بەدوامەوەیە"


کاندیدێکی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، "ئاسایشی سێلمانی بەدوامەوەیە". یەحیا نەوزەر جاف، کاندیدی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک راگەیاند، "ئەمڕۆ ئاسایشی سلێمانی هاتووەتە شوقەکانی برایەتی و پرسیاری بەندەیان کردووە". یەحیا نەوزەر جاف پێیوایە، لەبەر ئەوەی داوایکردووە "ئاسایش لە حیزب ئازاد بکرێ و دەرگاکانی ئاسایش بەڕووی گەنجانی دیندار و ئیسلامیدا بکرێنەوە"، ئاسایش "دژایەتی بەندە" دەکات. ئەو کاندیدەی یەکگرتووی ئیسلامی هەروەها رایگەیاندووە، کە هێزەکانی ئاسایش لەکاتی پرسیارکردن لە خەڵکی لەبارەی ئەوەوە، ناسنامەی ئەو هاونیشتمانییانەی وەرگرتووە و پێیان راگەیاندوون، کە "رۆژی یەکشەممە بڕۆن لە ئاسایش وەریگرنەوە".