19/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ناسیح به‌رزنجی بۆ "عادل قه‌ره‌داغی" چۆن له رووی دێت باسی ته‌ماته و خه‌یار ده‌كه‌یت له كاتێكدا ماوه‌ی 6 مانگه نه‌تانتوانیوه له سه‌ر یه‌ك وه‌زاره‌ت پێك بێن له گه‌ڵ یه‌كێتی برا به‌شتان .!
پاش ئه‌وه‌ی "عادل قه‌ره‌داغی" كادیر‌و رۆژنامه‌نوسی پارتی دیموكراتی كوردستان له تۆری كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك له باره‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له كابینه‌ی هه‌شته‌م نوسیی بووی.
"دەترسێم برایانی کۆمەڵ لەم وەزارەتی کشتوکاڵەی ئەم جارەیاندا بەبیانو و پاساوی شەرعیبوون و ناشەرعیبوون بڕیاری جیاکردنەوەی خیار و تەماتە بدەن لەزەڵاتەدا،خوابکات وانەکەن."
له لێدوانیكی تایبه‌تدا بۆ " بزاڤ پرێس" ناسیح به‌رزنجی كاندیدی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ پارێزگای سلێمانی ووتى" كومه‌ڵی ئیسلامی له ماوه‌ی پێشووی كه به‌شداری له حكومه‌ت كردوه , توانیویه‌تی به باشی ئه‌دای كاری خۆی بكات و وزاره‌تی ژینكه‌ی له نه‌بوونه‌وه هێنایه بوون و توانی رۆلێكی به‌ر چاو ببینێت له ئه‌دای كاری حكومه‌ت ئه‌وه ی ئه‌و براده‌ره ئه‌یلێت جكه له ته‌نز و ره‌خنه‌یه‌كی بیێ بنه‌ما هیج شتێكی دیكه نیه و ناجیته قالبی بابه‌تی لۆجیكی و زانستی یه‌وه , ئه‌وه ئه‌وان بوون له ئه‌دای كاری حكومه‌ت و به‌هێز كردنی ژێرخانی كشتوكالی وولات فاشیل بون و ئیستاشی له گه‌ڵ بێت , ئه‌و ته‌ماته و خه‌یاره‌ی ئه‌و باسی ئه‌كات له وولاتانی تره‌وه بۆمان دیت , چۆن له رووی دێت باسی ته‌ماته و خه‌یار بكات له كاتێكدا ماوه‌ی 6 مانگه نه‌یانتوانیوه له سه‌ر یه‌ك وه‌زاره‌ت پێك بێت له گه‌ڵ یه‌كێتی برا به‌شیان .
ك.ر