16/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ناڵەی زیندانیەکانی هەرێمی کوردستان لە ووڵاتی ئێران
ئەمەی باسی دەکەم بۆ ئێوە ناو زیندانی هێتلەر نیە، یاخود زیندانە سورەکانی سەردەمی ستالین و مۆسلۆنی نیە، ئەوەی باسی دەکەم تەنانەت زیندانی بەعسیەکانیش نیە... ئێرە زیندانی "ئەوینە" ئەوینداری بێتاوان و کارەساتەکانی ناو دیواری ئەوینستانی شیعەی ئێرانە، کارەساتی زیندانەکانی رەجائی شەهرە، ناڵەو هاواری ناو زیندانی کەرەجە.. وەرن چیرۆکی ئەوان باس ئەکەم..
شەو نیە لە نزاو گریانی بێدادی ناو زیندانەکانی ئێران لاوانی ئەم هەرێمە بە خەبەر نەیەن، هەیانە ٦ ساڵە زیندانە نازانێت بۆ؟.
تێیدایە تلیاك خۆرەکانی ناو زیندانی شیعەکان لە دوای خوماری وویستویانە دەست درێژی هاورەگەز بازی لەگەڵ لاوەکانی هەرێم بکەن، یەکێك لەوانە دەگرێتەوە ناوی "ئازاد" خەڵکی شاری سلێمانیە دەڵێت لە زیندانی ئەوین لە تاران شەوێکیان کۆمەنیست و تودەو کۆمەڵەو دیموکراتەکانی ئێران وویستیان دەستدرێژی هاورەگەز بازیم بکەنەسەر، چونکە من نوێژم دەکرد قورئان خوێن بووم زۆر خۆشیان بە من نەدەهات، پێشتر عەتر فرۆش بووم لە شاری مەریوان ودەست گێر بووم ، چونکە لەگەڵ ئەنسار بووم بە فیتی جاسوسان گیرام و لەزیندان ئاخنرام..
ئازاد بەردەوام بۆم دەگێرێتەوە دەڵێت: ئەو شەوە هەستم کرد کە دەیانەوێت کاری خراپ دەرحەقم بکەن ، بەڵام خۆم پاراست بەئاگای تا چەند شەوێك زۆر ماندوو بوم دوای چوومە لای کۆمەڵێك کوردی تر کە گیرابوون "پەکەکە" بوون باسەکەم بۆ گێرانەوە زۆر شەریفانە هاتن لەگەڵمدا ئەوان وەك پشتگیریەك منیان بردە ناو کۆمەڵ دەستەکەی خۆیان تا لە دەستی ئەو بێڕەوشتانە پاراستمیان، لەدوای بەربوونم لە دادگای ئێران پێیان ووتم نە بۆت هەیە بچیتە تورکیا نە لە ئیران بمێنیتەوە، ناشبێت بیچیتەوە عێراق، تا بە قاچاخ ئیتلاعات منیان بردە تورکیاو لەوێوە بۆ ئەستەنبوڵ ودوای ٦٠٠ دۆلاریان پێ بەخشیب بۆ ئەویە لە تورکیاش دەرچین.
هەروەها زیندانیەکی تر بە ناوی "سوارە ئەحمەد" ئاماژە بە زیندانیەکەی خۆی ئەدات بەردەوام ئێستاش هەر زیندانە لە سەری ساڵی(۱۳۸۶) ئێران واتا(٢٠٠٧) زیندان کراوە لە شاری بۆکان زیندانی ئەوین لە تاران لە ئینفرادی بێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەکی لەسەر بێت، یاخود سەر بە هیچ حیزبێك بێت لەو کاتەوە زیندان کراوە..
لە باسی دەستگیرکردنەکەیدا (سوارە ئەحمەد)دەڵێت: کە گیرام بردمیانە ئەوین هەردو قاچەکانم دەستەکانیشم بەسترابوون، تەنانەت کاتی نوێژەکانیش نەیاندەکردوە،دەگێرێتەوە دەڵێت تەنها تاوانەکەم ئەوە بوو وەك ئەوان دەڵێن :"خروجی مەرز" واتا بەزاندی سنوری ئێران بێ هیچ بەڵگەنامەیەك.(هاتنە ناو خاکی ئیران بەهۆکاری بژێوی ژیان بووە، چونکە سەردەمنێك هەرێمی کوردستان لە تەنگەژەی ئابوریدابوو زۆرێك لە خەڵکی بە هۆکاری دەستەبەری بژێوی ژیان روویانکردە ئێران و تەنانەت تورکیاو ووڵاتانی تری دوونیا..)!
سوارە- دەگێڕێتەوە و دەڵێت: دوای ئەشکەنجەو ئازاردانی زۆر هیچیان بۆ دەرنەکەوت ئینجا دوای ئەوەیان لێکردم کە کاری سیخوری بۆ جموری شیعە نشینی ئێران بکەم ..
باسی جۆری ئەشکەنجەکانمان پرسی لە سوارە دەڵێت: دوای شەش ساڵ زیندانی ئینفرادی و دوو ساڵیش ئەشکەنجە.. شێوەی لێدانەکانمان کێشان بوو بە دەم وچاو قاچ ودەستماندا چەند جار سەری منیان تەقاندوە دەست وقاچیان شکاندوم و هەمیشە ئەو دووساڵە بسترابومەوە بۆ کاتی نوێژ کردنیش منیان نەکردۆتەوە، لە دوای ئەوەی کە هیچیان بۆ دەرنەکەوت بردمیان بۆ دادگا لە شوعبەی یانزەی لای حاکمێك ناوی "موەحیدی" بوو بێ هیچ بەڵگەو بەڵگەنامەیەکی دیار و بێئەوەی من پارێزەریك، یاخود خۆم پارێزگاری لە خۆم بکەم یانزە ساڵ حوکمی سەپاند بەسەرمدا..!
باس لەوە دەکات سوارە کە پاشان قازیەکە ووتویەتی من ناتوانم بە هیچ شێوەیەك ئازاد بکەم خۆ دەزانم هیچ بەڵگەم نیە ، بەڵام ئەمە بڕیاری "ئیطڵاعاتی ئێرانە" پاشان ئیطڵاعات هاتوون بۆ لای و پیان ووتوە کارمان لەگەڵ بکە، منیش چونکە حەزم بە خۆفرۆشی نەکردوە ئیتر ماومەتەوە لە زینداندا تەنانەت دایکم مرد نەیانهێشت بەس تەرمهکەشی ببینم ، تەنانەت ماڵ و منداڵەکانیشم بۆیان نیە بێنەلام کە خاوەنی ٨ منداڵم..
(پێدەچێت، داواکاریەکانی ئیتڵاعاتی ئێران کاری ئاژاوەگێری بێت لەهەرێمدا؛ بۆیە سوارە ئامادەنەبوە بیکات، پاشان پێدەچێت داوای لێکرابێت، شۆرشگێرانی کورد تیرۆر بکات بۆئێران، وەك پەژاك و دیموکرات و حیزبەکانی تر،بەڵام دیارە سوارە بەوەش ڕازی نەبووە، بۆیە بە سەربەرزی لە زیندادا دانیشتوە چاوەڕێ قەدەری خۆی دەکات.)
سوارە ئەوەشی گێرایەوە: (رئیسی دادگای ئینقلاب) ئاماژەی بە بەردانی من کردوە کەوا ماوەی حەوت ساڵە لە زینداندام ، بەڵام ئیطڵاعات ڕێگە نادات، هۆکارەکەشی دەگرێتەوە بۆ ئەوەی کە تەنهاسوننی مەزهەبم.