19/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ده‌ستگیرکردنی کابتنی که‌شتیه ژێرئاو که‌وتوه‌که‌ی کۆریای باشور
له‌کاتێکدا که‌هێشتا گه‌ڕان به‌دوای زیاد له270 که‌س له‌سه‌رنشینانی که‌شتیه ژێر ئاوکه‌وتوه‌که‌ی کۆریا به‌رده‌وامه، به‌پێی بڕیارێکی دادگا کابتنی که‌شتیه‌که ده‌ستگیرکراو یاریده‌ده‌ری ئه‌و خوێندنگایه‌ش که‌زۆرترین خوێندکارانی قوتابخانه‌که‌ی له‌و که‌شتیه‌دابوون خۆی کوشت و کۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا.
(لی جۆن سۆک) کابتنی که‌شتیه ژێر ئاوکه‌وتوه‌که‌ی کۆریای باشور که زۆربه‌ی سه‌رنشینه‌کانی خوێندکارانی خوێندنگایه‌ک بوون. به تۆمه‌تی که‌مته‌رخه‌می و ره‌چاونه‌کردنی یاساکان ده‌ستبه‌سه‌رکرا.
لی جۆن پێش ده‌ستگیرکردنی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه له‌به‌رامبه‌ر کامیرای تیڤیه‌کاندا له دۆخێکی زۆر ناخۆش و شه‌رمه‌زاریدا وتی: نازانێت چ بڵێت و زۆر به‌داخه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه کاره‌ساته.
به‌پیی راپۆرتی( رۆیته‌رز) که رۆژی هه‌ینی رایگه‌یاند، تا ئێستا ته‌رمی 28که‌س له سه‌رنشینه‌کانی که‌شتیه‌که دۆزراونه‌ته‌وه و 174 که‌سیش رزگاریان بووه ،به‌سه‌دان که‌س و چه‌ندین تیمی فریا که‌وتن به‌دوای نزیکه‌ی 270 که‌سدا ئه‌گه‌ڕێن.
که‌شتی (سول) به‌زیاتر له470 گه‌شتیارو خزمه‌تگوزاره‌وه، له‌وانه 320 خوێندکاری خوێندنگایه‌کی سی ئۆلی تێدابوو.
م.ح