ده‌ستگیرکردنی 5 که‌سی تر له‌چالاکوانانی ئاینی کورد له‌ بۆکان و مه‌هاباد
19/04/2014 نوسەر: bzavpress

ده‌ستگیرکردنی 5 که‌سی تر له‌چالاکوانانی ئاینی کورد له‌ بۆکان و مه‌هاباد

به‌پیی راپۆرته‌کانی هه‌واڵ کاتژمێر 7 ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی 5 چالاکوانی ئاینی کورد له‌ مه‌هاباد و بۆکان دوو شارۆجکه‌ی کوردی تری سه‌ربه‌پارێزگای ئازار باینجانی رۆژئاوا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئێرانه‌وه‌ له‌ماله‌کانی خۆیاندا ده‌ستگیرکران.
به‌پێی زانیاریه‌کان ده‌ستگیرکراوه‌کانیش بریتین له‌:مسعود  جوادی،نامق دلدل، محمود رسولی زاده‌، محمد محمدی، ابراهیم رسولین. له‌به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینیدا به‌چه‌ک و هێزێکی زۆره‌وه‌ هێرش کراوه‌ته‌ سه‌رماله‌کانیان و ده‌ستگیرکراون.
له‌کاتی ده‌ستگیرکردنی ئه‌و چالاکوانه‌ دینیانه‌دا که‌سوکاریان روبه‌ڕوی توندوتیژی بونه‌ته‌وه‌.