19/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌مریكا دژی كوردستانی سه‌ربه‌خۆیه
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: پاڵپشتی عێراقێكی فیدراڵ‌و یه‌كگرتوین
جێن ساكی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دوێنی له كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌سه‌ر چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌ریمى كوردستان له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سكای نیوزی عه‌ره‌بی كه باسی كوردستانی سه‌ربه‌خۆی كردوه ده‌ڵێت كه ئه‌مریكا خوازیاری عێراقێكی فیدراڵ، دیموكرات و یه‌كگرتوه و دژی كوردستانی سه‌ربه‌خۆیه.هه‌روه‌ها له‌و وتووێژه‌دا باسی چه‌ندین پرسكراوه له‌وانه ئۆكراین و سوریا و ئێران و ئیسرائیل و چه‌ند پرسیاریكیش ئاراسته‌ی وته‌بیژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌كراوه له‌سه‌ر عێراق و كوردستان.