22/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەردۆغان: کەس بە تەما نەبێ لە گۆڕەپانی تەقسیم ١ی ئایار پیرۆز بکا
سەرۆک وەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ فراکسیۆنی ئاکپارتی لە تەلاری پەرلەمانی تورکیا باسی مشتومڕەکانی تایبەت بە ئاھەنگ و رێوڕەسمەکانی رۆژی جیھانی کرێکاران لە گۆڕەپانی تەقسیمی ئیستەنبوڵ کرد و گوتی: "ئەو شوێنەی تایبەت بە ئاھەنگ و رێوڕەسمەکان دەست نیشانکراون لە ئیستەنبوڵ دیارە کوێن، ئەوانەی دەیانەوێ ١ی ئایار پیرۆز بکەن، با بچنە ئەو شوێنانە و ئاھەنگی خۆیان بگێڕن، کەس رێگرییان لێ ناکا. بەڵام کەس چاوەڕوانی ئەوە نەبێ لە گۆڕەپانی تەقسیم ئاھەنگ بگێڕێ. بە کورتی با کەس ھەوڵ بۆ ئەوە نەدا بە گژ دەوڵەتدا بچێتەوە، سووربوون لە سەر سازدانی ئاھەنگ لە تەقسیم، نیشانەی نیاز پاکی نییە، چونکە خەڵک نایەوێ دیمەنی شەڕ و پێکادان لە کۆڵانەکاندا ببینێ جارێکی دیکە."
لەبارەی ھەڵبژاردنی سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان گوتی: "پرسی سەرکۆماری تورکیا وەکو کەوی نێو قەفەز نییە، پرس بە خەڵک دەکرێ، پاڵێوراو کێ دەبێ با بێ، دوایین بڕیار بڕیاری خەڵکە."