22/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
د. يوسف قەرەزاوی لە قەتەر دەمێنێتەوە
یوسف قەرەزاوی بۆ رۆژنامەی ئەل شەرق كە ناوەندەكەی لە قەتەرە ئاماژەی بەوەدا كە ئەو ھەواڵانەی گوایە ناوەندی یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان لە قەتەرەوە بۆ تونس یان وڵاتێكی دیكە دەگوێزرێتەوە دوورە لە راستییەوە و گوتی: "ئەگەر خوا شتێكی دیكە نەخوازێ، تا بە خاكی قەتەر بسپێردرێم ھەر لێرە دەبم.
قەرەزاوی لەبارەی دەنگۆی ئەوەی بە گوتارەكانی قەتەر تووشی گرفت دەكا گوتی: ھەڵوێستی خودی خۆمە، ھیچ پەیوەندییەكی بە قەتەرەوە نییە. گوتەكانم ھەڵوێستی رەسمی قەتەر نین.
ناوبراو باسی لەوە کرد کە ئەو دەنگۆیانە بوختانی بێ بنچینەن، ئەم ئۆمێد و خەیاڵی دوژمنانی ئیسلامە و ھەرگیز بە دی نایا. ئەو گوتی "من 53 ساڵە لە قەتەر گوتارخوێنی، موفتێتی و واعیزی دەكەم، لێكۆڵینەوە دەكەم و توێژینەوە بڵاو دەكەمەوە، ھەڵوێستی جیھانی ئیسلام بە شێوەیەكی ئازاد، دەردەبڕم."
قەرەزاوی جەختی لەوە كردەوە كە تا ئێستا كەس پێی نەگوتووە چی بڵێ و گوتی: "من پارچەیەكم لە قەتەر و قەتەریش لە من. كاتێ ھاتم بۆ قەتەر تەمەنم 35 ساڵ بوو، ئەگەر خوا شتێكی دیكە ناخوازێ تا لەم خاكەدا بە خاك دەسپێردرێم لێرە دەمینمەوە."