23/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بۆمبارانكردنی قه‌لادزێ و راپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی 24 4 1982 شاری قه‌ڵادزێ
به‌هۆی تێكچوونی ڕێكه‌وتنامه‌ی( 11 ) ی ئازاری سالی1970 و په‌شیمانبوونه‌وه‌ی به‌عس له به‌لینه‌كانی ، شه‌ر ده‌ستی پێكرده‌وه له‌نێوان شۆرش و رژێمی به‌عس ، میله‌ت پشتی شۆرشی گرت ، هاتنه‌ده‌ره‌وه له شاره‌گه‌وره‌كان بۆ ناوچه ئازاد كراوه كان به شالێو ، له‌و سه‌رو به‌ندا دا به فه‌رمانی سه‌ركردایه‌تی شۆرش زانكۆی سلیمانی گواسترایه‌وه بۆ قه‌لادزێ , له ناو مه‌خزه‌ن و ماله‌كانی قه‌لادزی قوتابیانی زانكۆی قه لادزێ و مامۆستایان ده‌وامیان ئه‌كرد , ڕژیمی به‌عس زۆر داخ له‌دڵ بوو به‌رامبه‌ر شاری قه‌لادزێ و دانیشتوانی به هۆی په‌ره‌سه‌ندنی روحیه‌تی شۆرشگێری و سه‌ختی ناوچه‌كه و خانه‌دانی ماله‌كان و په‌یوه‌ندیه‌كی زۆر توند‌و تۆلی خزم و دۆستانی ئه‌م شاره جوانه هینده‌ی تر رژیمی به‌عسی توره كردبوو .
یه‌كێك له‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌ر گه‌لی كورد هات و سه‌نگی ئه‌و نه‌هه‌مه‌تیانه له‌سه‌ر سنگی قه‌لێدزه‌یه‌كان له هه‌موویان قورستره, ئه‌مانه سه‌ره‌رای لیقه‌ومانی گشتی و ئاواره بون و چه‌ندجار ده‌ربه‌ده‌ركران بۆ شوینه‌كانی تری كوردستان و ئێران زه‌برێكی كوشنده‌ی تایبه‌تیشیان به‌ر كه‌وت ئه‌و یش ئه‌و زه‌بره گه‌وره‌یه‌ی به‌سه‌ر ئه‌م شاره داهاتوه له‌لایه‌ن ڕژێمه‌وه دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێك پێش ئه‌م كاره‌ساته ده‌نگۆی بۆمباران كردنی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر هه‌بوو رۆژێك پیش ئه‌م كرده‌وه قێزه‌ونه‌ی به‌عس .
واتا رۆژی 23 4 1974 شاری قه لێدزێ جمه‌ی ئه‌هات له خه‌ڵكی , ئه‌گه‌ر ژماره‌ی دانیشتوانی 10.000هه‌زار كه‌سبوبێی ئه‌وا له‌م رۆژ ژماره‌ی دانیشتوانی قه‌لادزێ ئه‌گه‌یشته 15000 هه‌زار كه‌س هه‌یه زۆر زیاتریش دائه‌نێ ئه‌وانه‌ش بریتی بوون له پێشمه‌رگه و مامۆستایان و خوێندكاره‌كانی خڵكی تری په‌نا هینه‌ر له‌ترسی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ر كه‌به‌شێكی كه‌س و كاری دانیشتوانی شاری چاونه‌ترسی قه لێدزێ بوو كه له شاره‌كانی تریشه‌وه په‌نایان هێنابوو بۆ خزمه‌كنیان .
له ڕۆژی17 4 1974 ه‌وه مقۆ مقۆیه‌ك كه‌وته ناوشاری قه لادزێ كه گوایه شاری قه لادزێ بۆمباران ئه‌كریت . سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیه‌ش ئافره‌تیكی كه‌ركوكی بوو هاتبوو به‌شوین كه‌سو كاری‌دا كه‌له قه لادزێ بون بۆئه‌وه‌ی بیان باته‌وه به‌ر ئه‌م كاراسه‌ته نه‌كه‌ون ئیتر ئه‌و ئافره‌ته كێ‌بوو چۆن بوو ؟ ئه‌مه هه‌ر به‌نهینی ماوه‌ته‌وه .
شه‌وی23 له‌سه‌ر 24 دا فرۆكه به‌سه‌ر شاری قه‌لادزێ دا له به‌زایه‌كی زۆره‌وه ئه‌سورانه‌وه .... هه‌یه ئه‌لی عه‌سر جاریك شه‌و جارێك به‌یانیش جاریك ئه‌م فرۆكانه ئه‌سورانه‌وه به‌لام ئه‌وه‌ی من دیراسه‌م كردووه ئه‌وه‌ی هه‌مویان له سه‌ری كۆك بوون ئه‌وه‌بو كه شه‌وی پێش بۆمباره‌نه‌كه فرۆكه‌كان به‌سه‌ر شاری قه لادزێ دا سوراونه‌وه ، یه‌كێكی تریش كه له چه‌ند شایه‌تحالیكدا بیستمان ئه‌وه بوو كه ئه‌م فرۆكانه له‌و شه‌وه‌دا چه‌ند گلۆپێكی فسفۆریان خستۆته خواره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌كه رووناك ببیته‌وه ئه‌و گلۆپانه‌ش ماوه‌ی ده‌ده‌قیقه به ئاسمانی شاره‌كه‌وه بوون ، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كاراسته‌كه‌یان خستۆته روو هه‌وویان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه مه‌به‌ستی فرۆكه‌كان ئه‌وه بوو نه‌خشه‌ی شاره‌كه‌و مه‌وقیعی و حیساباتی پێوست بكات بۆ ئه‌وه‌ی كه بۆمبه‌كانیان ئامانجی خۆیان بپێكن له‌سه‌ر وی هه‌وویشانه‌وه ئه‌و بینایه‌نه‌ی كه بۆ زانكۆ دابین كرابوون .
ئه‌و فرۆكانه مه‌ترسیو نا ئارامیان خسته دڵی دانیشتوانی شاره‌كه‌وه چونكه هه‌موان چونه ئه‌و بروایه‌ی كه ئه‌م فرۆكانه رێی خۆشكردنێك بوه بۆ بۆمبارانكردنی شاره‌كه له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ندیك هه‌نگاو هه‌لگیرا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كرا هه‌رنه‌بیت زیانی گیانی كه‌می لێبكه‌وێته‌وه له‌و هه‌ناگاوه‌نه‌ش كه له چه‌ند شایه‌تحالێكی رووداوه‌كه‌مان بیستوه ئه‌وه بو هه‌ر به‌و شه‌وه قوتابیانی زانكۆ ئاگاداركرانه‌وه كه شاری قه‌لێدزێ به جێ بهیلن وه‌ك خۆیان ئه‌لین ژماره‌یه‌كی زۆر به‌قسه‌یان كردووین هه‌ر به‌و شه‌وه یه‌كی به‌تانیه‌كیان له‌خۆ پیچاوه‌و – چونكه ئه‌م كاته‌وه شه‌وانه جه‌ویكی ساردی هه‌یه – زۆربه‌یان به‌رو دیهاته‌كانی نزیك قه‌لێدزی رۆیشتن شاریان به‌جێهێشت – دیسان هه‌ر له‌ترسی بۆمبارانه‌كه ئه‌وه‌بوودانیشتوانی قه‌لێدزێش ژماره‌یه‌كیان شاره‌كه به‌جێدێلن .
ئه‌مه پوخته‌ی ئه‌و زانیاری و رووداوانه‌یه كه له شایتحاڵه‌كان وه‌رگیراوه ، كه‌چیان دیوه له به‌یانی رۆژی دا واتا ئه‌و به‌یانیه‌ی كه قه‌لێدزێ بۆمباران كرا
به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌مه بوو، رۆژێكی خۆشی به‌هار بوو هه‌تاو هه‌بوو ئاسمان شین بوو به‌یناو به‌ین به‌به‌رزیه‌وه په‌ڵه هه‌وری سپیی بچوك هه‌بوو، گه‌رمی ڕۆژ ته‌شقی سه‌رماكه‌ی رۆژی شكاندبوو .خه‌لكی حه‌زی ئه‌كرد خۆیان بده‌ن به‌ر هه‌تاو ، له‌به‌ررۆژ دابنیشن . ئه‌وكه‌شه‌ش بۆ نه‌گبه‌تی له هه‌ان كاتدا نموونه بوو بۆ بۆمباران چونكه به‌رچاوی فرۆكه‌كان ڕۆشن ئه‌كات ،هیچ ته‌لخ نابێت ,له‌به‌ر ئه‌وه شاره‌كه زۆر به‌جوانی ئه‌بینن له ئاسمانه‌وه ، ئه‌وشوینه‌ی بیان هه‌وێ بیپێكن .
شاری قه‌لێدزێ ئه‌و رۆژه ئه‌و قه‌ره‌بالغیه‌ی رۆژی پێشتری نه‌بوو ، چونكه وه‌كو وتمان زۆر كه‌س به‌بینینی ئه‌م فرۆكانه ترسی بۆمبارانكردنیان لینشتبوو بۆیه زۆر له‌خه‌لكی قه‌لادزێ و قوتابیانی زانكۆ‌و پێشمه‌رگه كان ئه‌وانتریشی كه په‌نایان هینابوو چوبونه ده‌ره‌وه‌ی شار‌و په‌نایان بۆ گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری قه‌لادزێ بردبوو ، به‌لێم ئه‌وانه‌ی كه‌مابوونه‌وه و له شه‌قام و كۆله‌نه‌كاندا ئه‌بینران هه‌موو ئه‌ت وت خۆلی مردویان به سه‌ردا كردوون ، ترس و ناخۆشی و نائارامی له ده‌مو چاویاندا به ئاشكرای دیاربوو چونكه چاوه‌روانی زه‌بریكی ئاسمانی بوون كه له‌هه‌رچ ئان و سه‌عاتیكدا تێ‌یان بسره‌وێنرێن بۆیه هه‌موو دڵ گوشراوو په‌ست بیتاقه‌ت بوون .
زۆر زه‌حمه‌ته كه دنیا هه‌موی وه‌كو بوركان له ده‌ورو پشتت بته‌قێته‌وه و مه‌ترسی مه‌رگ له هه‌ر چوارلاوه ده‌وره‌ی دایت مرۆڤـ بیر له‌وه بكاته‌وه كه سه‌یری سه‌عاته‌كه‌ی بكات بزانی كات چه‌نده . مه‌گه‌ر په‌یامنێریكی سوپایی پیشه‌ی بێ كه هه‌مو ڕوداوه‌كان ده‌قیقه به ده‌قیقه سه‌عات به سه‌عات به‌لگه نامه‌ی بكات به‌لێم دانیشتوانی شارێكی لێقه‌وماوی وه‌ك قه‌لێدزێ دوا شت كه بیری لێبكه‌ینه‌وه ئه‌وه‌یه كه بزانن چ ده‌قیقه و ساعاتێك ئه‌مه‌ی تێدا روداوه . به‌لای ئه‌وانه‌ی كاره‌سه‌تاكه رووی داوه قوڕه گیراوه‌ته‌وه ، ئیتر له هه‌رچ كاتیكدا بێت چ له‌مه‌وزوح ده‌گۆرێی , ئیتر خۆ ئه‌وانه رۆژنامه نوسو مێژو نوس نین لۆمه‌یان لێبكه‌ین هه‌رچ كه‌سه‌و كه‌وتۆته به كۆستی خۆیدا و نه‌ك هه‌ركات خواشیان له‌بیرنه‌مابوو إ .. بۆیه‌ئه‌وه‌ی ئه‌توانین بیڵین به دڵنیایه‌وه سه باره‌ت به‌كاتی بۆمبارانه‌كه وه ئه‌وه‌یه كه له‌به‌ینی سه‌عات بووه ... به‌لێم ته‌نیا كه‌سیك كه له‌یه‌كه‌م گرمه‌ی بۆمبه‌وه كاتی راگرتبوو كاك حه‌سه‌نی حاجی علی وێنه‌گره‌وه بوو ناوبراو له چه‌ند رۆژنامه‌و كتێبیك رایگه‌یاندوه كه كاتی ڕوودانی بۆمبارنه‌كه له سه‌عات ده‌قیقه‌وه 9:45 بێكه‌م وزیاد بۆم بارانه‌كه ده‌ستی پێكرد. هه‌ر وه‌ها په‌یامنیری رۆژنامه‌ی گاردیانی له‌نده‌نی كه‌ناوی ( دێڤید هێرست )بوه‌رۆژی حه‌وتی مایسی 1974 دا ڕاپۆرتێك ئه‌نیری بۆ رۆژنامه‌كه‌ی كه له راپۆرته‌كه داهاتوه كاتی بۆمباره‌نه‌كه‌ی به 9:45 ده‌قه دیاری كردوه.
هاژه‌ی ته‌وژمی ته‌یاره‌كان به‌سه‌ر قه‌لێدزێ دا كه بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك فڕی كۆتای هات . گرمه‌ی له ڕادبه‌ده‌ری ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كانیش نه‌ما . بیده‌نگیه‌كی سامناك باڵی كێشا به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا ته‌پ و تۆز و دوكه‌ڵی چری ڕه‌شی باڕووت ورده ورده ڕه‌ویه‌وه و به‌ری چاو روون بویه‌وه . كه‌لاوه‌ی دوكان و ماڵه رووخاوه‌كان ده‌ركه‌وت ، هاوارو رۆرۆ و ژاوه ژاو دایكان و باوكان و كوڕ‌و كچه‌كان مرۆڤــی ئه‌تۆقاند هه‌ر خه‌ڵك بوو ئه‌رژایه شوینی بۆمبه ته‌قیوه‌كانه‌وه، ڕایان ئه‌كرد سه‌رگه‌ردان بۆ سۆراخی كه‌سوكاریان هه‌ر له‌شه بو كه‌وت بوو ، بریندا ر ئه‌یان نالاَند ئه‌وانه‌یش كه ڕزگاریان بوو جه‌مانه په‌ریو ژنی قژبژ و حه‌په‌ساو لێیان ئه‌ترسایت .
نه‌خته نه‌خته خه‌لكی هۆشیان ئه‌هاته‌وه به‌به‌ردا ده‌ستیان كرد به گه‌یاندنی برینداره‌كان بۆ بنكه ته‌ندروستیه‌كان . لاشه‌كانیش بۆ مزگه‌وته‌كان
مه‌لاكانی ئه‌و ده‌میش ره‌حمه‌تی خوایان لیبیت كه ئیستا له ژیان ده نه‌ماون ــ ده‌میان پڕ بیت له‌نوور فتوایان دا ئه‌واه شه‌هیدن شه‌هیدیش نه شتنی ئه‌وێت نه كفن نه نویژی مردو ، چۆنن وایان بنیژن ئه‌توانن مه‌حره‌مه‌كان به یه‌كه‌وه بنیژن گوناهی نیه ئه‌گه‌ر گوناه بوو ئه‌وه ئۆباله‌كه‌ی به ئه‌ستۆی ئیمه، به‌راستی مه‌لاكانی ئه‌وده‌م زۆر بیورو مه‌ردانه بوون ره‌حمه‌تی خوایان لیبیت چونكه ئاوا ده‌بیت تێگه‌یشتن له رۆحـی ئیسلام.
برینداره‌كانیش ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریش كرا ، كرا ئه‌وه‌ش كه نه‌ئه‌كرا برینه‌كه‌ی بۆ برژێنرایه‌وه و توند‌و تۆل كرا كه به‌رگه‌ی سه‌فه‌ر بگرێێ و نیردران بۆ دیهاته‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری قه‌لێدزێ ، بۆئه‌وه‌ی له‌وی بنیردرێن بۆ خه‌سته‌نه‌كانی ئێران . ئه‌و ئازیزنه‌ی كه شه‌هیدیش كرابوون خرانه ناو گۆڕی ته‌نگ و تاریكه‌وه ، ئیتر ڕۆژی ئه‌و رۆژه‌ش ئاوابوو تاریكی داهات وه‌ك تاریكی گۆڕه‌كان بۆ دڵی زیندووه‌كان.
شار چۆڵ كرا له ترسی بۆبارانی تر ئه‌وه‌نه‌ی ڕویان كرده دێهاته‌كان خرانه سه‌ر چاو ئه‌وانه‌ش چونه ئه‌ودیوی ئێران ڕۆیشتن ئه‌وه‌ش كه‌مایه‌وه به‌شه‌و ئه‌هاتنه‌وه ناو شار و به‌ره‌به‌یان زوو پێش دنیا رووناك بیته‌وه شاریان جێئه‌هێشت . له‌وانه تاقمێك بوون كه دنیایان له به‌ر چاو كه‌وتبوو ، ژیان بۆ ئه‌وان بوبو به ئازارێكی له‌بن نه‌هاتوو ، ئاواته خوازبون كه به‌ر بۆمبارانه‌كه بكه‌وتنایه . ساتێك ئازاربو ئیتر بۆ كۆتا ئه‌برایه‌وه نه‌ك ئاوا بمێنه‌وه بۆ ئازارێكی هه‌میشه‌ی بێ كۆتا . ئه‌وانه‌ش شه‌هیده‌كان بوون كه رَۆحیان كرابو به‌ژێر گڵه‌وه ئیتر بۆ كوێ بچن؟!
هه‌روه‌ك ئه‌لێن : سه‌فه‌ر بۆباوكی خۆم ناكه‌م جگه‌ر گۆشه‌كه‌م به‌جیماوه. مامۆستا غه‌ریب محمد ئه‌مین جه‌رجیس وه‌ك خۆی له كتێبیكدا باسی ئه‌كات خۆی له‌سه‌ر گۆری خێزانه‌كه‌یو سی منداڵه چاو گه‌شه‌كه‌ی هه‌لیی ئه‌پچرن به‌زۆر ئه‌یبه‌ن بۆ گوندی ( ده‌شتێو ) بۆ ماڵی براكه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ختێك فه‌رامۆشی بیت !!.. ناوبراو ئه‌ڵێ بۆماوه‌ی دوو مانگونیو هه‌وو رۆژێێ به‌یانیان له ده‌شتیوه وه ئه‌كه‌وتمه ڕێ شه‌ش سه‌عات و نیو به‌پێ ئه‌م كوتا تا ئه‌گه‌یشتمه سه‌ر مه‌زاری ئازیزاكانم دوای ئه‌وه تێر تێر به‌سه‌ریان ئه‌گریام و هه‌نسكم هه‌ڵدا شه‌ش سه‌عات ونیوی تریش به پێ ئه‌رۆیشتم تا ئه‌گه‌یشتمه‌وه ده شتێو بۆ ئیواره واتا ئه‌و ماوه‌یه هه‌موو رۆژێی به‌پێ سیانزه سه‌عات رۆیشتوم.
كاره‌ساتی 24 4 1974 كاره‌ساتێكی زۆر گه‌وره بوو چونكه ئه‌م كاره‌ساته یه‌كه‌م جار بوو فرۆكه به‌كاربهینریت بۆ وا كاریكی درندانه له‌م شاره‌دا ئه‌وه‌ی له‌م بۆمبارانكردنه كه‌وته‌وه زیاتر له 150 شه‌هیدو 300 برینداری لیكه‌وته‌وه.
ڕاپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی شاری قه‌لێدزێی 24 4 1982
بروانه‌كه‌م هه‌بێ به قه‌ده‌ر خه‌لكی قه‌لێدزێ به وه‌فابێت به‌رامبه‌ر شه‌هیده‌كانی هه‌میشه زیندووبن له دڵ‌و ده‌روون و ویژدانیاندا ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌نده‌ش سوربن له‌سه‌ر تۆڵه سه‌ندنه‌وه له خۆیان به‌رامبه‌ر دوژمن ، بۆ حه‌وت سال دوای كه ڕژێمی به‌عس بۆمبارانكردنی شاری قه‌لێدزێ كرد و ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی بێ گوناهی ئه‌و شاره‌ی كوشت و برینداركرد به‌به‌رگی ره‌شو فرمێسكی گه‌رم و ئاهو نزوله‌ی سك سوتاوان و له‌به‌ر خۆوه تف و نه‌عله‌ت كردن له‌دوژمنان ـ سالێنه ئه‌و یاده‌یان له سه‌رگۆری شه‌هیدان ئه‌كرده‌وه .
دوای ئه‌م كاره‌ستاته هه‌مو سالێك به كۆمه‌ڵی دروشمی جیاواز قوتابیان و مامۆستایان و خاوه‌ن شه‌هیده‌كان و فه‌رمان به‌ره حكومیه‌كان و خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كان به‌شداری ئه‌م كاره‌ساته ئه‌كه‌نو دروشمه‌كانی 24 ـ 4ـ 1974 بریتیبوون له‌مانه
( هێزی گــه‌ل له‌بـن نــایــه شه‌هــیدبــوون دكتۆرایه ) ... ( بیست و چواری چواره جی كه‌لپه‌ی سه‌گی هاره )... ( له‌پێناوی هه‌ژاره ئامه‌ده‌ین بۆ سێداره )
لێره‌دا بۆمان ده‌ر ده‌كه‌وێت هیچ شارێك ناتوانی به‌قه‌ده‌ردانیشتوانی شاری قه‌لێدزێ به‌وه‌فابن به‌رامبه‌ر شه‌هیده‌كانیان هه‌میشه لایان زیندووبن له دڵ و ده‌رونیاندا .هه‌روه‌ها ئه‌وه‌نده‌ش سوربن له‌سه‌ر تۆله سه‌ندنه‌وه ڕژێمی به‌عسی دیكتاتۆر كه له‌م رۆژه‌دا شاری قه‌لێدزێ ی بۆمبارانكرد ژماره‌یه‌كی زۆری له‌خویندكاران و دانیشتوانی شاره‌كه شه‌هید و برینداركردن به‌لام له سالی 1982 دا واتا یادی هه‌شته‌یه‌مین ساڵی ئه‌و كاره‌ساته جۆرێكی كه بو له‌سالێنی پێش‌و نه‌ئه‌چوو ، جۆره ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بو ! ، هۆی ئه‌و گۆرانه چی بو ؟ هه‌ندێك له شاهیدانه‌ی ڕاپه‌رینه‌كه ئه‌وا وه‌لاَمی ئه‌و پرسیاره ئه‌ده‌نه‌وه ئه‌ڵێن : بۆمبارانكردنی قه‌لێدزی ئه‌و هه‌موو شه‌هیده‌ی لیكه‌وته‌وه كاره‌ساتێكی گه‌وره بوو ، برینێكی به سوێی وابو كه دڵ و ده‌رونی هه‌ریه‌كێكماندا هه‌میشه خوینی لێبتكێ و ساڕ‌ێژ بونی بۆ نه‌بێ . له به‌ر ئه‌وه هه‌میشه چاوه‌روانی تۆله سه‌ندن و ده‌ر خستنی ئه‌وه بوین بۆ دوژمن كه ئێمه هه‌رگیزاو هه‌رگیز ئوم تاوانه له‌یاد ناكه‌ین واز له‌و خوینه رژاوه به‌ناهه‌قه ناهێنین . به‌لام ئاخۆ ئه‌بێت چی وای كردبێت له یادی هه‌شته‌مین سالیادا ده واتا ساڵی 1982 ی ئاوا توند‌و تیژ بێ و ببێته به‌یه‌كدادان له‌گه‌ڵ رژێمدا و قوربانی لێبكه‌ویته‌وه ؟ وه ك خۆتان ئه‌زانن كه شارۆژكه‌ی قه‌لێدزێ‌ََََََََََ سنوریه واتا نزیك بون له‌بنكه پێشمه‌رگه‌وه . ئه‌و ڕۆله قاره‌مانانه‌مان كه جارێكی تریش دوای هه‌ره‌س هێنان گیانیان خسته‌وه سه‌ر ده‌ست بۆ ته‌واو كردنی ئه‌و په‌یمانه‌ی كه نه‌توانرابوو پێش ئه‌وان ته‌واو بكرێ . به‌ڵی ئه‌و وه‌چه‌رخانه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ زیندووبونه‌وه‌ی به‌رگری میلله‌ته‌كه‌مان و سه‌ر له‌نوێ به‌گژ دا چونه‌وه‌ی ڕژێم و درێژه‌دان به شۆرشی گه‌له‌كه‌مان بۆ سه‌ندنی مافی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌یی خۆی.
ئه‌وه‌بوو له رۆژی 24 ــ 4 1982 چه‌ندان كه‌سی دلسۆز چون بۆسه‌ر گۆره‌كان ئه‌وانه‌یش هه‌موویان ئافره‌ته مه‌رده‌كانو بویره‌كانی ئه‌وكات بوون له‌ویدا ئه‌م ئافره‌ته مه‌ردانه ده‌ستیان كربه هه‌لواسینی لافیته‌كان به ده‌روازه‌ی گۆرستانه‌كه‌دا یه‌كیك له‌و شیعرانه‌ی له سه‌ر دیوار به بۆیاغی سور نوسیبویان ئه‌مه‌یه كه ئه‌فه‌رموی:
له 24 ی 4 ی حه‌فتاو چوار قه‌لاَدزێ بوو به‌شه‌ویكی تاڵ بوو به چرا له هه‌رچوالاوه ئه‌ت گوت تۆفانی نوحه هه‌لساوه
خرمه‌ی ده‌رابه‌و دوكان و بازار گه‌رده‌لوولبوو به‌وێنه‌ی شه‌ماڵ
له هه‌مان ڕۆژ به‌عسیش چاودیریه‌كی توندی ئه‌وانی ئه‌كرد، چونكه ئه‌ی زانی ئه‌م لاوانه له‌گه‌ل پیرو دایكاندا ئیستا بۆمباره‌نه‌كه تازه‌یه و له یادیی ناچێ ،
دوابه‌دوای خوشكه كان ئه‌وه بو گه‌نجو لاواكانیش گه‌یشتنه سه‌ر گۆرستانه‌كه و له‌ویدا هه‌ستیان به ئاماده باشی ئه‌كرد وه‌ك ئه‌وه‌ی پلانی بۆ داڕ‌ێژرابوو له وی‌دا كورا مه‌رده‌كانی ئه‌وكات هه‌لسان به ده‌ركردنی به‌یانامه‌یه‌ك له سه‌ر گۆری شه‌هیده‌كان و كاتژمێر 9 بۆ 10 سه‌رجه‌م خه‌ڵكی قه‌لێدزێ و خوێندكارانی كور و كچ له‌گه‌ل كه‌سوكاری شه‌هیدان هاتن ، له‌ویدا ده‌ست ئه‌كریت به خویندنه‌وه‌ی شیعر و دروشم وتار دژی رژێمی به عس .... له پاشاندا سه‌ر بازه‌كانی رژێمی به‌عس هاتنو ویستیان بلاَوه به خه‌لكه‌كه بكه‌ن رێ‌یان لێ‌بگرن ده‌ستیان كرد به‌ته‌قه‌كردن به‌سه‌ر خه‌لكه‌كه‌دا ئه‌وه بوو خویندكارانیش وه‌كو ئاماده‌سازیان بۆكردبوو ده‌ستیان كرد به به‌رد بارانكردن به‌ده‌ست و دار لاستیق به‌رامبه‌ر رژێم به‌لام ئه‌وجا ر به‌عس ده‌ستئه‌كات به‌ته‌قه‌كردن به ئاراسته‌ی خه‌لكه‌كه‌دا ئه‌وانیش ناچار بوون به‌وه‌ی له ڕۆژهه‌لێتی قه‌لێكه‌وه بڕۆین بۆناو شار بچینه ناو گه‌ڕه‌كی ( بن قه‌لێ ) به‌لێ م له‌ویدا ئه‌و دوو چه‌مه‌ی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن كه به‌لاو لای قه‌لاكه‌وه هاتون لیكیان ئه‌دا چونكه به‌هاربوو ئاویكی خوڕ و زۆری هه‌بو كه په‌رینه‌وه ڵی هه‌روا ئاسان نه‌بو به تایبه‌تی بۆ ژنان .
بۆیه له‌ویدا پیاوه‌كان ده‌ستی ژنه‌كانیان گرتبوو به‌دوای خۆیاندا ڕایه‌نئه‌كیشان له‌ویدا دوو شیره ژنمان له‌ده‌ست دان ئه‌وانیش ( دایه ئامینه و مامۆستا سنه‌وبه‌ر ) بوون پاشان سه‌ربازه‌كانی ڕژێم ده‌وری دان خه‌لكه‌كه ده‌نگیان لیوه به‌رز بۆته‌وه كه كه‌س نه‌ترسی پاشان ده‌ستیان كرد به‌وتنی = ئه‌ی ره‌قیب = یان له پێناو هه‌ژاره ئاماده‌ین بۆ سێداره . ئه‌وه‌ی له راپه‌رینه‌كه زۆر سه‌یربوو هه‌ركه رژێمی به‌عس ته‌قه‌ی كرد به‌رووی خه‌لكه‌كه‌دا هه‌رچی خه‌لك له شار مابۆوه هاتن ده‌ستیان كردبه ته‌قه كردن له‌ویشداكۆمه‌ڵیی برینداری زۆرماندا ....