كوشتن و تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوسان له هه‌رێمی كوردستان، سه‌رجه‌م پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی تێپه‌راندوه‌و ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان ده‌كرێت جیاوازه له‌سه‌رجه‌م ئه‌وڵاتانه‌ی كه پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان ده‌كه‌ن، به‌و پێوه‌دانگه‌ی كوشتنی رۆژنامه‌نوسان له دونیادا له‌كاتی جه‌نگ و روماڵكردنی پشێویه‌كاندایه به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان كوشتن و تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوسان پیلان بۆ دارێژراوه‌و به‌پاڵپشتی به‌رپرسانی سیاسی و له‌به‌رامبه‌ر نوكی قه‌ڵه‌مه‌كه‌یان تیرۆرده‌كرێن و ده‌كوژرێن.
سه‌ره‌رای كوشتنی رۆژنامه‌نوسان كه له ساڵی رابردودا كاوه گه‌رمیانی دیارترین تیرۆری رۆژنامه‌نوسان بو، پێشتریش هه‌ریه‌ك له سۆرانی مامه‌حه‌مه‌و ، عه‌بدولستار تایه‌ر شه‌ریف و سه‌رده‌شت عوسمان تیرۆكران، رۆژانه رۆژنامه‌نوسان روبه‌روی گرتن و سوكایه‌تی و لێدان و زیندانیكردن ده‌بنه‌وه، هه‌رچه‌نده له له ماده‌ی دوه‌می یاسای ژماره (35)ی ساڵی (2007)–ی رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستان، كه له (22/9/2008) له په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ندكراوه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ( رۆژنامه‌گه‌ری ئازاده‌و هیچ سانسۆرێكی له‌سه‌ر نیه‌و ئازادی راده‌ربرین و بڵاوكردنه‌وه بۆ هه‌مو هاوڵاتیان ده‌سته‌به‌ر كراوه )، به‌ڵام كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و یاسایه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌وه وه‌ك خۆی جێبه‌جێناكرێت و هه‌ربۆیه ئاماری پێشێلكاریه‌كانی دژ به رۆژنامه‌نوسان به‌رده‌وام له زیادبوندایه، ، هه‌رچه‌نده له یاساكه‌دا سزاكانی سه‌ر رۆژنامه‌نوسان كه‌مكرایه‌وه‌و سزای زیندانی كردن لابرا بەڵام له به‌رامبه‌ردا، له بڕگه‌ی یه‌كه‌می ماده‌ی نۆیه‌مدا هاتوه، كه رۆژنامه‌نوس و سه‌رنوسه‌ر، به بڕێك پاره غه‌رامه ده‌كرێن، كه له (یه‌ك ملیۆن دینار) كه‌متر نه‌بێت و له (پێنج ملیۆن دینار ) زیاتر نه‌بێت، له بڕگه‌ی دوه‌می هه‌مان ماده‌شدا هاتوه، كه رۆژنامه‌ی بڵاوكه‌ره‌وه به بڕێك پاره غه‌رامه ده‌كرێت، كه له (پێنج ملیۆن دینار) كه‌متر و له (بیست ملیۆن دینار) پتر نه‌بێت. له كاتی دو باره‌كردنه‌وه‌دا دادگا بۆی هه‌یه سزا داراییه‌كه زیاد بكات، به مه‌رجێك له دو هێنده‌ی پاره‌ی سزاكه، كه له‌سه‌ره‌وه هاتون پتر نه‌بێت.
كوشتن و تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوسان له ولاتانی دونیادا په‌یوه‌سته به شوێنی كاری رۆژنامه‌نوسان و ئه‌و بارودۆخه ئه‌منیه‌ی كاری تێدا ده‌كات هه‌ربۆیه زۆربه‌ی كوشتنه‌كان له كاتی ته‌قینه‌وه‌و شه‌رو پێكدادانه‌كاندا بوه، بۆنمونه به‌پێی ئاماری رێكخراوی روانگه‌ی ئازادیه رۆژنامه‌وانیه‌كان له نێوان ساڵی (2003) بۆ (2012) له عێراقدا (261) رۆژنامه‌نوسی عێراقی و بیانی كوژراوه، له‌و رێژه‌یه‌ش (191) رۆژنامه‌نوس له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراو میلیشیاكانه‌وه كۆژراون و (43) رۆژنامه‌نوس له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كان كوژراون و (22) رۆژنامه‌نوس به گولله‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكاو (2) رۆژنامه‌نوسیش به گوله‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان له كاتی روداوه‌كاندا كوژراون.
به‌ڵام هیچ یه‌ك له‌و رۆژنامه‌نوسانه به پلان و له‌سه‌ر دۆسیه‌ی رۆژنامه‌نوسی و قه‌ڵه‌مه‌كه‌یان نه‌كوژراون، به پێچه‌وانه‌وه له هه‌رێمی كوردستان كه‌یسی كوشتنی رۆژنامه‌نوسان به‌هۆی كاری رۆژنامه‌نوسیه‌وه‌و بابه‌تی گه‌نده‌ڵیه‌كانی به‌رپرسان ده‌كوژرێن، له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردودا چه‌ندین رۆژنامه‌نوس به‌هۆی پیشه‌كه‌یان و له‌به‌رامبه‌ر كاری رۆژنامه‌نوسیاندا كوژراون، به‌رپرسانی حكومی كه‌یسه‌كه‌یان به‌لارێدا بردوه‌و یاخود سیناریۆیان بۆ دارشتوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌یسه‌كان كه‌یسی كوشتنی وئاسایی نه‌بون و ده‌ستی به‌رپرسانی حیزبیان له پشته‌وه بوه، به‌و پێیه‌ی سه‌رجه‌می كه‌یسی كوشتنی ئاسایی له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانه‌وه ئاشكراكراون و تاوانباریانیان ده‌ستگیركراوه به‌ڵام كه‌یسی تیرۆری رۆژنامه‌نوسان به‌لارێدا براون و تاوانباری سه‌ره‌كی نه‌دۆزراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ك نیلسۆن ماندێلاه‌ڵێت ( له‌هه‌ر شوێنێكی ئه‌م جیهانه‌دا بكوژ نه‌دۆزرایه‌وه ئه‌وه ده‌ستی ده‌سه‌لاتی تێدایه)
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی لیژنه‌ی داكۆكی له ئازادی و مافی رۆژنامه‌نوسان له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان له (1/1/2013) تـــا (30/6/2013) واتا له‌ماوه‌ی (6) مانگ (20) حاڵه‌تی پێشێلكاری جۆراوجۆر به‌رامبه‌ر (30) رۆژنامه‌نوس ئه‌نجامدراوه به گوێره‌ی راپۆرته‌كه له‌هه‌رێمی كوردستان (6) حاڵه‌تی لێدان به‌رامبه‌ر به (14) رۆژنامه‌نوس تۆماركراوه.. ناوه‌رۆكی راپۆرته‌كه خۆی كه (3) ده‌ستگیر كردن و (6) لێدان و (8) رێگه‌نه‌دان و (3) هه‌ره‌شه ده‌بێنیته‌وه به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان له كاتی روماڵكردنی كاری رۆژنامه‌وانیدا.
هاوكات به‌پێی ئاماری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان له‌ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه له (21/9/2013) به‌رێوه‌چو، زیاتر له (40) پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان تۆماركراوه، واتا له رۆژی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردن، كه له (28)ی ئابی (2013) ده‌ستیپێكرد و له (19)ی ئه‌یلول كۆتایی هات "ده‌یان پێشێلكاری جۆراوجۆر به‌رامبه‌ر (40) رۆژنامه‌نوس له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری لیسته ركابه‌ره‌كان‌و هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ئه‌نجامدراون، هه‌ندێك پێشێلكاریش له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بون.
سه‌ره‌رای ده‌ستگیركردن و گرتن و لێدان له ساڵی (2013)دا دو رۆژنامه‌نوس كوژراون و تیرۆر‌كراون ، له (19)له‌سه‌ر (20/9/2013) یه‌عقوب ره‌سوڵی رۆژنامه‌نوس و په‌یامنێری كه‌ناڵی كوردسات له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی له قه‌ڵادزێ كوژرا، به‌وته‌ی به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ روداوی كوشتنه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه هه‌بوه‌و (4) كه‌سیش به‌تۆمه‌تی كوشتنه‌كه‌ی ده‌ستگیركراون، هاوكات له رۆژی (4/12/2013) كاوه‌گه‌رمیانی له شاری كه‌لار تیرۆركرا.
هاوكات به‌پێی راپۆرتی سه‌نته‌ری میترۆ له ماوه‌ی چوار مانگی رابردودا (72) پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان تۆماركراوه.
هاوكات به‌پێی راپۆرتی ( ئه‌نستتیوتی كوردستان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ) له ماوه‌ی ساڵی (2012) چه‌ندین پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان كراوه له‌وانه (21) كه‌یسی پێشێلكردنی ئازادی رۆژنامه‌نوسی و رێگریكردن له‌كاری رۆژنامه‌نوسان هه‌بوه، (13) كه‌یسی ده‌ستدرێژی كردنه سه‌رو ،سوكایه‌تپێكردن و توندوتیژی جه‌سته‌یی دژ به رۆژنامه‌نوسان كراوه، (10) كه‌یسی هه‌ره‌شه‌كردن و فشاركردن له رۆژنامه‌نوسان هه‌بوه، له‌گه‌ڵ (16) كه‌یسی ده‌ستگیركردن و به‌ند كردنی رۆژنامه‌نوسان هه‌بوه.
له ساڵی (2011)دا (359) پێشێلكاری جۆراوجۆری تۆماركردوه. كه بریتیتن له (4) بریندار به فیشه‌ك، (8) سوتانی‌و تێكدانی نوسینگه‌و كه‌ناڵی راگه‌یاندن كه ئه‌وانیش ( كه‌ناڵی ئێن ئارتی ، كه‌ناڵی فیشخاپوری یه‌كگرتو له زاخۆ، نوسینگه‌ی سپێده، رادیۆی ده‌نگ له كه‌لار، رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆنی گۆران له هه‌ولێر، رادیۆی یه‌كگرتوی له دهۆك و زاخۆ ) ،(85 ) لێدان، (57) هه‌ڕه‌شه‌كردن، (52) ده‌ستگیركردن‌و ده‌ستبه‌سه‌ركردن، (81) رێگرتن، (9) شكاندنی ئامێر و كه‌ره‌سته‌ی رۆژنامه‌وانی، (9) هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵ وكه‌ناڵی راگه‌یاندن. (9) جار ته‌قه له‌ڕۆژنامه‌نوس كراوه، (41) جار ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر كه‌ره‌سته‌و كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌نوسی. (2) جار ته‌قه له كه‌ناڵی راگه‌یاندن كراوه، یه‌كجاریش بۆمب بۆ رۆژنامه‌نوس دانراوه‌و ئوتومبێڵێكی رۆژنامه‌نوسیش سوتێنراوه.
هاوكات لێژنه‌ی داكۆكی له ئازادی رۆژنامه‌نوسیی و مافی رۆژنامه‌نوسان له كوردستان، له حه‌وته‌مین راپۆرتی خۆی ده‌رباره‌ی ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستان بڵاو كرده‌وه، ماوه‌ی (1)ی كانونی دوه‌می (2011) تا كۆتایی حوزه‌یرانی هه‌مان ساڵ واتا له ماوه‌ی شەش مانگدا( 1) هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له رۆژنامه‌نوسان كراوه، (13) رۆژنامه‌نوس ده‌ستگیر كراون، (16) رۆژنامه‌نوس لێیاندراوه‌و (4) رۆژنامه‌نوس غه‌رامه كراون‌و رۆژنامه‌نوسێكیش هه‌وڵی رفاندنی دراوه، هه‌روه‌ها (4) كه‌ناڵی راگه‌یاندنیش سوتێندراو‌ن، ئه‌وانیش كه‌ناڵی ئاسمانی نالیا‌و سوتاندنی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی گۆڕان له هه‌ولێرو رادیۆی ده‌نگ له كه‌لار و گه‌ماردانی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام.
سه‌ابه‌ت به روداوه‌كانی بادینانیش له (2)ی كانونی یه‌كه‌می (2011)دا پێشێلكاری گه‌وره به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان كراوه، به‌پێی به‌یاننامه‌ی سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له‌رۆژنامه‌نوسان له‌و روداوانه‌دا پێشێلكاری به‌رامبه‌ر ئازادی رۆژنامه‌نوسی سنوری به‌زاندوه‌و له‌ماوه‌ی (48) سه‌عاتی روداوه‌كاندا (6) ئۆفیسی كه‌ناڵی راگه‌یاندن سوتێنراون، شه‌ش رۆژنامه‌نوسیش له‌زینداندان‌و پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به (16) رۆژنامه‌نوسی تر ئه‌نجامدراوه.
به‌پێی ریزبه‌ندی وڵاتام بۆ خراپی ره‌وشی رۆژنامه‌نوسان و پێشێلكاری به‌رامبه‌ریان عێراق له ریزی ئه‌و وڵاتانه‌دایه كه زۆرترین پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌پێی راپۆرتی (2013)ی رێكخراوی په‌یامنێرانی بێ‌سنور عێراق له پله‌ی (150) دایه له ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و هه‌ریه‌ك له سوریا‌و توركمانستان و كۆریای باكور و ئه‌ریتریا له پله‌ی (176) دان و رێكخراوه‌كه به دۆزه‌خی رۆژنامه‌نوسان ناوی بردون به‌حرین له پله‌ی (165) دایه‌و لیبیا له (131) دیه‌و مۆریتانیا (67) كوه‌یت (77) بوه‌و فه‌له‌ستین (146) سودان (170) یه‌مه‌ن (169) ی ئازادی رۆژنامه‌ونسیدایه، هاوكات فنله‌ندا به باشترین وڵاتی دونیا داده‌نرێت بۆ ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری دوای ئه‌ویش هۆله‌نداو نه‌رویجه.
سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نوسانیش كه به‌پێی یاسای ژماره (35)ی رۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستان و له ساڵی (2008) وه له‌په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ندكراوه، تا ئێستاش رۆژنامه‌نوسان له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیرده‌كرێن، به‌پێی راپۆرتی سه‌نته‌ری میترۆ له ساڵی (2011) دا (52 ) رۆژنامه‌نوس له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیركراون، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و ژماره‌یه به‌راورد بكه‌ین به وڵاتانی جیهان ئه‌وا هه‌رێمی كوردستان پله‌ی یه‌كه‌م وه‌رده‌گرێت له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌جۆرێك به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نوسان (CPJ ) له ساڵی (2011)دا له‌سه‌ر ئاستی جیهان (179) رۆژنامه‌نوس ده‌ستگیركراوه، ئیران له پله‌ی یه‌كه‌مدایه له (2011) دا (42) رۆژنامه‌نوس ده‌ستگیركراوه، له كاتێكدا به وڵاتێكی به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی راده‌ربرین ناوده‌برێت و ژماره‌ی دانیشتوانی ( 74 ملیۆن و 799 هه‌زار ) كه‌سه، خۆ ئه‌گه‌ر ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێم به ( 5 ملیۆن كه‌سیش ئه‌ژمار بكرێت ئه‌وا ئێران (15) جار له هه‌رێمی كوردستان زیاتره به‌و پێیه‌ش بێت كه له هه‌رێمی كوردستان (42) رۆژنامه‌نوس ده‌ستگیر كراوه ئه‌وا ده‌بوایه له ئێران ( 630 ) رۆژنامه‌نوس ده‌ستگیر بكرایه، ئه‌ریتریا له پله‌ی دوه‌مدایه‌و 28 رۆژنامه‌نوس ده‌ستگیركراوه، هاوكات به‌پێی راپۆرته‌كه وڵاتی چین له پله‌ی سییه‌مدایه له‌سه‌رئاستی جیهان له‌ساڵی 2011 دا كه ( 27 ) رۆژنامه‌نوس ده‌ستگیركراوه له‌و وڵاته‌ی كه ژماره‌ی دانیشتوانی ( 1 ملیار‌و 336 ملیۆن و190 هه‌زار ) واتا ژماره‌ی دانیشتوانی چین ( 267 ) جار له ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان زیاتره واتا له هه‌رێمی كوردستان كه ( 42 ) رۆژنامه‌نوس ده‌ستگیركراوه كه ئه‌وه‌نده‌و نیوێكی وڵاتی چین رۆژنامه‌نوسی ده‌ستگیركردوه، ده‌بو وڵاتی چین به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوان ( 11 هه‌زار ) رۆژنامه‌نوسی ده‌ستگیربكردایه.