گرانی و هەرزانی خوای بوزیەکان
23/04/2014 نوسەر: bzavpress

گرانی و هەرزانی خوای بوزیەکان


 لە کاریگەیەك کارم دەکرد، سروشتی کارەکەم وابوو لەسەر کورسیەك دانیشتبووم تەبەقی پلاستیکی شیرنی چوکلات بە دەزگایەکدا بە بەردەممدا بە بەتاڵی دەڕۆشت، دوای ئەوەی بە ئامێرێك شیرینیەکانی هەڵ دەگیرا، ئەو تەبەقە بەتاڵانە جار هەبوو ئامێرەکە بە باشی هەموو شیرنیەکە کە لە شێوەی هێلکەدا بوو هەڵی نەدەگرت، منیش ئەوەی کە لە تەبەقەکەدا دەمایەوە هەڵم دەگرت و لەبەردەممدا سەتڵێکی گەورە کە عەلاگەی گەورەی بەبەردا کرابوو دەمخستە ناویەوە، جار هەبوو ئامێرەکە خراپ دەبوو تەبەقەکان بە پڕی هەمووی دەهاتن ئەوسا دەبوو منیش هۆڕینی هۆشیاری لێ بدەم و وەستاکانی کارگەکە بهاتایەن و چاکیان بکردایەتەوە، چونکە ئەو تەبەقانە دەبوو هەموو بەخاڵی بەبەردەمی مندا تێپەڕێت، لەبەر ئەوەی دوای من هەم دیسان شیرینی تری تێ دەکرایەوە، جا ئەگەر تەنها یەك قاڵبی دانەیەك شیرینی تێدا بمایەتەوە کە شیرینی تری بەسەردا دەکرا ئەوسا جگە لەوەی شیرینیەکە خەسار دەبوو کاریگەری لەسەر دەزگاکانیش هەبوو، بە تایبەت دوای ئەوە بەرگی ئەلەمنیۆنی بەسەردا دەکرا بەهۆی تێك چونی قەبارەکەیەوە ڕێك نەدەکەوت.

ئەم ئیشەی من لەگەڵ کوڕێکی ئەفغانیدا بوو کە شیعە مەزهەب بوو پێکەوە دەمانکردوو لە ئیسراحەتەکانیشدا بە نۆرە دەمانکرد، کوڕە شیعەکە کوڕێکی لەسەرخۆو خۆش دەمەتەقە بوو هەستم دەکرد حەزی لە نزیك بوونەوە هەیە لێم، منیش قسەی خۆشم زۆر بۆ دەکرد بە کوردیەکەی پێکەوە گونجاو بووین، مانگی ڕەمەزان هات ئەو هەموو ڕۆژێك ١٥ خولەك دوای من ڕۆژی دەشکاند دەیووت ئێمە لە ئەفغانستان هەروا دەکەین و شیعە درەنگتر دەیشکێنن، ئەمەیان بۆمن لەو کاتەدا باش من زووتر نانم دەخوارد، ئیتر بەهۆی ئەوەوە زۆر زۆر گفتوگۆی دینی دەکەوتە بەینمان زۆر دەردی سەری خۆیانی باس دەکرد بەسەر ئاخونە شیعەکانەوە کە چۆن پێنج یەکیان لێ وەردەگرن ساڵانە، سوێندی دەخوارد دەیگوت باوکم و باوام ساڵی وا هەبوو بەزۆر نەك جارێك چەندەها جار پێنج یەکیان لێ وەرگرتووە تا وای لێهاتووە ماڵەکەیان بە تاڵانی بردووەو ئەوانیش هەڵ هاتوون ئەمە لەناو شیعەکاندا، منیش دەمووت ئەوەتە کاکە سونەکان چاکن ئەویش دەیووت واللە من مەلا عومەر خەیلێ خۆشدارم، ئەڵبەت من نە مەلا عومەری خۆیان، بە کورتیەکەی گفتوگۆی دینی لە نێوانماندا هەبوو، سودمان لە یەکتر وەردەگرت، ڕۆژێك بەرپرسی بەشێکی تری کارگەکە هات بۆلای من و ووتی ئەمڕۆ پێویستمان بە کەسێکە یارمەتیمان بدات، تەنها بۆ ئەمڕۆ، دەزانم کارەکەی تۆ ئاسانەو ئەوەی ئێمە لەم کارە گرانترە، بەڵام گەر یارمەتیمان بدەیت تەنها ئەمڕۆیە کەسێکمان نەهاتووە، بەرپرسی بەشەکەی تۆش ڕازیە بەم کارە، منیش ووتم ئاساییە، کە ڕۆشتم ئیشی ئەو ڕۆژەم لەگەڵ ئافرەتێکدا بوو قاڵبی بەتاڵ دەهاتە بەردەممان و ووردە چوکلاتی پێوە مابوو ئێمەش دەمان تەکاند، بۆ بەکارهێنانەوەی جارێکی تر، لەگەڵ ئیش کرندا گفتوگۆیەك کەوتە نێوانمان و یەکترناسینی سەرەتایی و ئەو شتانە، من پرسیارێکم لێکرد ئەویش دەستی بەرزەوەکرد بەشێوەیەك بڵێ بوەستەو قسە مەکە، منیش بێ دەنگ بووم دوای نزیکی ٢ خولەك کەوتەوە قسەکردن و داوای لێبوردنی کرد لەوەی ڕایگرتم کە لەبەر ئەوە بووە نوێژی کردووە لەوکاتەدا، زۆر باسی خۆی کرد کە کەسێکی قومار چی یەو چی پەیدا دەکات لەو کارگەیەدا سەری حەفتە هەمووی دەدۆڕێنێت لەگەڵ هەندێك پارەی تر کە لە مێردەکەی وەری دەگرێت، بەهەرحاڵ گفتوگۆی دینی لەوەوە دەستی پێکرد من کەوتمە پرسیار کردن لێی بەم شێوەیە:

تۆ چ دینێکت هەیە؟

ئافرەتەکە: بوزی.

چەند خواتان هەیە؟

ئافرەتەکە: دوای هەندێك بیرکردنەوە، نازانم زۆر؟

ئەی خۆت چەند خوات هەیە لە ماڵەوە؟

ئافرەتەکە: دوای هەندێك بیرکردنەوە کە وا دەهاتە پێش چاوم لە دڵی خۆیدا بڵێ دانەیەك لەسەر سەلاجەکە، دوان بەملاو لای تەلەفزیۆنەکەوە، دانەیەك لەسەر مێزی تەوالێتی میکیاجەکە، دوان لە ژووری خەوتنەکە، دانەیەك بە ئەمانەت لای فڵانە کەس، ئیتر بەو شێوەیە، دوای بیرکردنەوەکە ووتی خۆشم زۆرم هەیە هەر نازانم.

دەی باشە سبەی خوایەکی خۆتم بۆ بهێنە.

ئافرەتەکە: باشە بەڵێن بێت سبەی خوایەکی خۆمت بە دیاری بۆ بهێنم.

سبەی هاتەوە هەرچەند من گەڕابوومەوە بۆ جێگەکەی خۆم بەڵام دەمتوانی سەری لێ بدەم و لە ڕێگەی ڕۆشتن بۆ ئیسراحەتەکانیش زۆرجارم پێم دەگەشت، پێی گەشتم و ووتم کوا خوات بۆ هێنام؟

ئافرەتەکە: نا ئەو خوایانەی کە لە ماڵەوە هەمن هەمووی خوای چاك چاکن و بۆ خۆم دامناون و حەزناکەم لەناویان بدەم!

بۆ خواکان چاك و خراپی هەیە؟

ئافرەتەکە: بێگومان خوا تا خوایە خوای وا هەیە زۆر بەکەڵك و باشەو هی واش هەیە هەر ناوی خوایە!

ئەی گرانی و هەرزانی؟

ئافرەتەکە: جێگە تا جێگە کەوتووە من لە تایلەند ساڵانە زۆر خوا دەکڕم بە هەرزان و لێرە زۆری بە دیاری دەبەخشم بە هاوڕێکانم، جێگەی وا هەیە خواکانیان زۆر بە موناسب دەفرۆشن، جێگەی واش هەیە زۆر گرانە، ئەڵبەت بە جوملەش بیانکڕیت هەرزانتر دەکەوێت، وە مادەکەش جیاوازی دروست دەکات بۆ نموونە خوای وا هەیە لە قوڕ دروست دەکرێت ئەوە بێگومان هەرزانە، هی وا هەیە لە مس و ئاڵتون و زیو دروست دەکرێت ئەوە گرانترە، وە قورسی و قەبارەش هەر پەیوەستە بە نرخەکەیەوە، کەسی واش هەیە بە زەمیرە بە موناسب دەیفرۆشێت هی واش هەیە زۆر گرانجانە.

باشە تۆ بەڵێنت پێدام خوایەکی خۆتم بۆ بهێنیت! بەڵام ئێستە بەڵێنەکەت نەبردە سەر!

ئافرەتەکە: دەی باشششە سبەی دانەیەکت بۆدەهێنم.

سبەی ئا کوا خوات بۆ هێنام؟

ئافرەتەکە: بەڵێ، دەستی کرد بە باخەڵیداو لایلۆنێکی لە شێوەی ئەو لایلۆنانەی کە لای خۆمان حەبی تێ دەکەن کە سەرەکەی وەك لەزگە پێکەوە دەنوسێ شتێکی تێدا بوو وەك قەباخی ئەڵقەی دەست، دەری هێنا قەباخەکە دەکرایەوە لەناویدا پەیکەرێکی بچوکی لە شێوەی ئافرەتێك کە بە داینشتنەوە نوێژ بکات وابوو، پێی دام و ووتی تکا دەکەم مەیخەرە باخەڵی دواوەت چونکە ئەمە خوایەو ئیتر باش نی یە بۆ باخەڵی دواوە بیخە باخەڵی پێشەوە قەمیسەکەت یان پاڵتۆکەت، ووتی ئەگەر لە بەر تۆ نەبوایە ئەم خوایەم هەرگیز لەناو نەدەدا چونکە ئەم خوایە یەکێکە لە خوا زۆر چاکەکان و بۆ خۆمم دانابوو کەسی تریش داوای لێکردبووم حەیفم لێ دەهات لەناوی ببەم.

منیش باشە ئەم خوایە زۆر بچوك و لاوازە خۆ تۆزێك دەستی لەسەر توند بکەم دەشکێت!

ئافرەتەکە: ئەگەر بێت و لە تایلەند بیت و بیشکێنیت پۆلیس دەتگرێت.

لەم گفتوگۆیەدا بووین کوڕێك زۆر بە دیقەتەوە گوێی بۆ گرتبووین و حەپەسابوو کە ئێمە بەم شێوەیە بەبێ پێکەنین ئاخاوتن دەکەین، تەواو بووین ئەویش دەستی کرد بە قاقای پێکەنین و بەرز دەبوویەوە بۆ ئاسمان و بەڕانی خۆیەوە دەکێشا بەرەو ڕووی من هات و وەك ئەوەی سەرسوڕمانی خۆی نیشان بدات لە ژیری ئەو ئافرەتە کە بە قەناعەتەوە لەسەر ئەو شتە قسە دەکات، وە پێی ووتم ئەوەی ئەو ئافرەتە دەیڵێ شتێکی مەنتیقی نی یە لەگەڵ ژیریدا یەك ناگرێتەوە، منیش ووتم باشە ئەی تۆ چ دینێکت هەیە؟ ووتی من بە حساب مەسیحیم بەڵام لە ژیانمدا نەچوومەتە کەنیسەوە.

ئەمە ئەو دینەیە لە میانمار بۆرما ئێستە مسوڵمانەکانی لەپێناودا دەکوژن، ئەمە ئەو خوایەیە ئەوان هەیانەو شانازی پێکەوە دەکەن کە لە عەلوەکە هەرزانترە تا لەناو بازاڕ، ئەمە ئەو دینەیە کە مرۆڤی لە دونیادا بۆ دەخەنە جەهەنم و دەیسوتێنن، ئەمە ئەو دینەیە کە هیچ مافێکی سەرەتای بە کۆمەڵێك مسوڵمان نادات کە لەسەر یەك خاكن و هی باو باپیرانیانە، ئەمە ئەو دینەیە من گاڵتەی پێ ناکەم بەڵام خۆی جێگەی گاڵتەیە، ئەمە ئەو دینەیە بەلای ئەمەریکاو ووڵاتانی جیهانەوە جێگەی ڕێزەو ئەوە دینەکەی ئێمەشە لایان تیرۆرو بڤەیە، ئەوە خواکانی ئەوانەوە خوای ئێمەش ئاشکرایە.

ئەوە ئەوان و ئەمەش ئێمە............!!!!!!