23/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەمەریكا 99 مووشەكی (هێڵ فایەر) و فرۆكەی ف16دەداتە عێراق
وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریكا رایگەیاند، 99 مووشەكی جۆری (هێڵ فایەر) و هەزار مووشەكی تانك رادەستی عێراق دەكات، جەختیشی كردەوە كە فڕۆكە جەنگییەكانی جۆری ئێف 16 لە مانگی ئەیلوول دەگەنە عێراق و داوایشی لە حكوومەت كرد بۆ ئەو مەبەستە بنكەی ئاسمانیی بەلەد ئامادە بكات.
بەپێی هەواڵێكی (AA) سەرۆكی ژووری هەماهەنگیی ئاسایش لە باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا مایكڵ بیدناریك لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ چەند دەزگایەكی راگەیاندن، رایگەیاند "لە سەرەتای كێشەكانی ئەنبارەوە ئەمەریكا دەستی بە هاوكاریی عێراق لە رووی چەك و تەقەمەنییەوە كرد"، ئاماژەشی كرد ئەمەریكا پێشتر 14 ملیۆن مووشەكی جۆراوجۆر و حەوت هەزار پارچە چەكی لە 17-ی كانوونی دووەمی ئەمساڵدا رادەستی عێراق كردووە."
بیدناریك باسی لەوەش كرد كە ئەمەریكا سبەینێ 99 مووشەكی جۆری هێڵ فایەر و هەزار مووشەكی تانك رادەستی عێراق دەكات، روونیشی كردەوە كە ئەوان مەشق و راهێنان بە هێزە سەربازییەكان و هەواڵگریی عێراق دەكەن، ئەوەش لە چوارچیوەی رێككەوتننامەی ستراتیژی هاوبەشی نێوان ئەمەریكا و حكوومەتی عێراق.