23/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
جهيشولعهدل ده‌یان ئه‌ندامی سوپای پاسداران ده‌کوژن
رێکخراوه‌ی جهیشولعدل له لیداونێکدا رایگه‌یاند، که له چوار رۆژی رابردوودا له زنجیره چالاکیه‌کانیاندا ده‌یان ئه‌ندامی سوپاسی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کوژراون.
رێکخراوه‌ی جهیشولعدل رایگه‌یاندووه که له رۆژی 27ی ئه‌م مانگه‌دا ئۆتۆمبیلێکی هێزه‌کانی سوپاسی پاسداران له نزیکی شاری ئیرانشاریان کردوته ئامانجی چالاکیه‌که‌یان و له ئه‌نجامدا 3 ئه‌ندامی سوپاسی پاسدارن کوژراون و 2 که‌سی دیکه‌یان به سه‌ختی بریندار کراون.
به پێی لێداونی ئه‌و رێکخراوه؛ له سه‌ربازگه‌ی که‌هیر له نێوان دوو شاری ئیرانشار و سه‌رباز دایه،چالاکیان پیکهێناوه و له ئه‌نجامی ئه‌و چالاکیه‌دا 2 ئه‌ندامی سوپاسی پاسدارن کوژراون و له هه‌مان کاتدا له هه‌رێمی شاری سه‌رباز ئۆتۆمبیلیکَی بارهه‌ڵگری ئازوقه‌ی سوپای پاسدارانی کردوته ئامانج وله ئه‌نجامدا 2 که‌سی دیکه له ئه‌ندامانی سوپاسی پاسدارن کوژراون .
شایانی باسه که رێکخراوه‌ی جیشولعدل له لێداونه‌که‌ی خۆیدا هۆشیاری به هه‌موو هێزه‌کانی كۆمارى ئيسلامى ئێران داوه که ئه‌گر هه‌رێمه‌که چۆل نه‌که‌ن، ده‌بنه ئامانجی چالاکیه‌کانیان .