ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستاندا گۆڕانكاری دروست ده‌كات ده‌نگی هاوڵاتیانه، كه له‌ماوه‌ی رابردودا هه‌ڵبژاردن و ده‌نگی هاوڵاتیان گه‌وره‌ترین گۆڕانكاری دروستكردوه كه له‌نێوان هه‌ڵبژاردنی خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مان له ساڵی 1992 بۆ دواین هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان له 2013 ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان گۆڕانی گه‌وره‌ی له نه‌خشه‌ی سیاسی هێزه‌كاندا دروستكردوه، به‌تایبه‌تیش بۆ پارتی و یه‌كێتی هه‌ڵبژاردن به‌ته‌واوی لاسه‌نگی كردون، به‌وپێیه‌ی له‌ماوه‌ی نێوان 1992 بۆ 2013 رێژه‌ی ده‌نگی یه‌كێتی و پارتی 34% كه‌میكردوه، پارتی 8% و یه‌كێتیش 26% كه‌میكردوه.
هه‌ڵبژاردنی 19/5/1992
ئه‌گه‌ر بڕواننیه سه‌رجه‌م پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بخه‌ینه‌ڕو به‌ڕونی بۆمان رون ده‌بێته‌وه، كه هه‌ڵبژاردن كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر گۆڕانی نه‌خشه‌ی سیاسی هێزه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان دروستكردوه، به‌وپێیه‌ی له‌یه‌كه‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا كه له 19/5/1992 دا به‌ڕێوه‌چو، پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان پێكه‌وه (861 هه‌زارو 712) ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنا، كه بۆ ئه‌وكاته ده‌یكرده رێژه‌ی (89.1%) كۆی ده‌نگه‌كان، لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش (105 هه‌زارو 517) ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنا كه ده‌یكرده (10.9%) ده‌نگی هه‌ڵبژاردنه‌كان، بەڵام به‌هۆی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه كه رێژه‌ی 7%ی دیاریكردبو بۆ چونه ناو په‌رله‌مان و هیچ یه‌كێك له حیزبه‌كانی دیكه نه‌یانتوانی ئه‌و رێژه‌یه بهێنن بۆیه سه‌رجه‌م كورسیه‌كانی په‌رله‌مان له نێوان یه‌كێتی و پارتیدا دابه‌شكرا.
هه‌ڵبژاردنی 30/1/2005
به‌ڵام له‌خولی دوه‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا كه دوای جه‌وله‌ی شه‌ڕی ناوخۆ و پرۆسه‌ی ئازادكردنی عێراق به‌ڕێوه‌چو له‌ساڵی 2005، كه تا ئه‌و كاتیش هیچ هێزێكی كاریگهرو ئۆپۆزسیۆن له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا نه‌بو، پارتی و یه‌كێتی پێكه‌وه كه به‌یه‌ك لیست دابه‌زین (ملیۆنێك و 507 هه‌زارو 27) ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنا، كه ده‌یكرده رێژه‌ی (85.2%) ده‌نگه‌كان، لایه‌نه‌كانی تر (260 هه‌زارو 966) ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنا، كه ده‌یكرده رێژه‌ی (14.8%)، واتا ده‌نگی یه‌كێتی و پارتی له‌نێوان هه‌ڵبژاردنی 1992 بۆ 2005 به‌ڕێژه‌ی (4%) كه‌میكردوه و ده‌نگی لایه‌نه‌كانی تر به‌رێژه‌ی (4%) زیادیكردوه، به‌و پێودانگه‌ی یه‌كێتی و پارتی تا ئه‌وكاتیش هه‌ریه‌كه‌و له‌ناوچه‌ی خۆی خاوه‌نی ئیداره‌ی خۆیان بون و سه‌رجه‌می دام و ده‌زگا و فه‌رمانگه‌و دامه‌زراوه‌كانیان بۆ خۆیان قۆرخ كردبو.
هه‌ڵبژاردنی 25/7/2009
به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا كه له 25/7/2009 به‌ڕێوه‌چو، تیایدا به‌هۆی چه‌ندین گۆڕانكاری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌دۆخی هه‌رێمی كوردستاندا له‌نێوان هه‌ڵبژاردنی 19/5/1992 بۆ 25/7/2009 دا گۆڕانكاری گه‌وره له‌نه‌خشه‌ی سیاسی هێزه‌كاندا دروست بو، به‌وپێیه‌ی هێزی نوێ و ئۆپۆزسیۆنی نوێ له‌دایك بو، كه بۆ یه‌كه‌مجار بو به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات، ئه‌ویش بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بو كه (445 هه‌زارو 24) ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، كه ده‌یكرده رێژه‌ی (23.72%) كۆی ده‌نگه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی (25) كورسی په‌رله‌مان، له‌هه‌ڵبژاردنی 2009 دا به‌به‌راورد به هه‌ڵبژاردنی 1992 رێژه‌ی ده‌نگی یه‌كێتی و پارتی به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی و لایه‌نه‌كانی تر سه‌ركه‌وتن.
له‌هه‌ڵبژاردنی 2009 دا كه (ملیۆنێك و 876 هه‌زارو 96) هاوڵاتی له‌هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم ده‌نگیاندا، لیستی كوردستانی كه له (یه‌كێتی و پارتی) پێكهاتبو (ملیۆنێك و 76 هه‌زارو 370) ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنا، كه ده‌یكرده رێژه‌ی (57.37%)كۆی ده‌نگه‌كان، لایه‌نه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی (799 هه‌زار 826) هه‌زار ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنا، واته رێژه‌ی (42.63%) ده‌نگه‌كان، واتا ئاستی ده‌نگی یه‌كێتی و پارتی له‌نێوان هه‌ڵبژاردنی 1992 بۆ 2009 له (89.1%) بۆ (57.37%) دابه‌زی به‌ڕێژه‌ی (31.73%)، هاوكات ده‌نگی لایه‌نه‌كانی تر (10.9%) بۆ ( 42.63%) به‌رزبۆوه واتا لایه‌نه‌كانی تر به‌ڕێژه‌ی (31.73%) ئاستی ده‌نگه‌كانیان زیادیكردوه.
هه‌ڵبژاردنی 2009 نه‌خشه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستانی گۆڕی، به جۆرێك هاوسه‌نگی هێز له‌هه‌رێمدا له‌نێوان دو حیزبی زلهێزدا گۆڕا، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه سیستمی (په‌نجا به په‌نجا) ی گۆڕی به‌و پێیه‌ی له‌دوای یه‌كه‌م ئه‌زمونی هه‌ڵبژاردن، یه‌كێتی و پارتی، په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م پۆسته‌كانیان دابه‌شكرد، به‌ڵام له‌دوای هه‌ڵبژاردنی 25/7/2009 وه هۆڵی په‌رله‌مان له سیستمی دابه‌شكردنی (په‌نجا به په‌نجا) وه گۆڕا بۆ فراكسیۆن و لیستی جیاواز.
له‌هه‌ڵبژاردنی 1992 دا په‌رله‌مانی كوردستان پێكهاتبو له (50) كورسی بۆ پارتی (50) كورسی بۆ یه‌كێتی، به‌ڵام له‌دوای هه‌ڵبژاردنی 2009 وه نه‌خشه‌ی ناو په‌رله‌مان گۆڕا بۆ 59ی یه‌كێتی و پارتی و 41ی لایه‌نه‌كانی تر، واتا كورسیه‌كانی پارتی و یه‌كێتی له 100 كورسیه‌وه بۆ 59 كورسی كه‌می كرد وتا (41 كورسی).
هه‌ڵبژاردنی 21/9/2013
به‌ڵام له‌هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا كه له 21/9/2013 به‌ڕێوه‌چو، یه‌كێتی و پارتی به لیستی جیا به‌شداریان كرد و به‌ته‌واوی نه‌خشه‌ی سیاسی هێزه‌كان گۆڕان به‌تایبه‌تیش له‌پێگه‌و پله‌به‌ندی حیزبه‌كاندا به‌وه‌ی سیستمی جوت حیزبی كۆتایی هات و پارتی پله‌ی یه‌كه‌م و گۆڕان دوه‌م و یه‌كێتی بوه هێزی سێیه‌می كوردستان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا كه (1 ملیۆن و 968 هه‌زار و 950 ) كه‌س ده‌نگیاندا، ده‌نگی یه‌كێتی و پارتی پێكه‌وه (1 ملیۆن و 95 هه‌زار و 484) ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنا به‌رێژه‌ی (55.59%) هاوكات ده‌نگی لایه‌نه‌كانی تر پێكه‌وه (44.41%) واتا له‌نێوان هه‌ڵبژاردنی 1992 بۆ 2013 ده‌نگی یه‌كێتی و پارتی پێكه‌وه (33.51%) كه‌میكردوه‌و لایه‌نه‌كانی تر (34.51%) زیادیكردوه. هاوكات ژماره‌ی په‌رله‌مانتارانیشیان له 100 په‌رله‌مانتاره‌وه بۆ 55 په‌رله‌مانتار كه‌میكردوه واتا (45) كورسی كه‌میان كردوه.