24/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
نه‌وشیروان مسته‌فا" هیچ رێككه‌وتنێكی سیاسی له نێوان ئێمه‌و پارتیدا نیه
رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت: جگه له‌و وه‌ره‌قه‌یه‌ی له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ته‌وه ئیمزا كراوه، هیچ رێككه‌وتنێكی سیاسی له نێوان ئێمه‌و پارتیدا نیه.
رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای له په‌رله‌مانتارانی بزوتنه‌وه‌كه‌ی كرد چاودێرییه‌كی ورد و به‌هێزی حكومه‌تی داهاتوو بكه‌ن و چاوپۆشیش له هیچ كه‌موكورتییه‌ك نه‌كه‌ن.
نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له كۆبونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان داوایكرد: په‌رله‌مانتاران چاودێرییه‌كی ورد و به‌هێزی حكومه‌ت و سه‌رجه‌م وه‌زیر و وه‌زاره‌ته‌كان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌شكرد: په‌رله‌مانتاره‌كان نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك چاوپۆشی له هیچ كه‌موكورتیه‌ك بكه‌ن و كار بكه‌ن بۆ هه‌مواركردن و ده‌ركردنی ئه‌و یاسایانه‌ی كه له خزمه‌تی هاوڵاتیان هه‌رێمی كوردستاندایه.
له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی كه باس رێككه‌وتنی نێوان گۆڕان و پارتی ده‌كه‌ن، نه‌وشیروان مسته‌فا رایگه‌یاند "جگه له‌و وه‌ره‌قه‌یه‌ی له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ته‌وه ئیمزا كراوه، هیچ رێككه‌وتنێكی سیاسی له نێوان ئێمه‌و پارتیدا نیه".