فازڵ میرانی
24/04/2014 نوسەر: bzavpress

فازڵ میرانی" ڕێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژیی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كاڵبووه‌ته‌وه‌


پارتی دیموكراتی كوردستان ڕوونی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژییان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستان هه‌ر ماوه‌، به‌ڵام كاڵبووه‌ته‌وه‌.
له‌مباره‌یه‌وه‌ سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی فازڵ میرانی له‌باره‌ی رێككەوتننامەی ستراتیژی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند “ناڵێم رێككەوتنی ستراتیژی نەماوە”. بەڵام پێیوابوو هۆكارێكی سەرەكی كاڵبوونەوەی ئەو رێككەوتننامەیە دابەزینی هەردوولابوو لە هەڵبژاردنەكانی 21ی ئەیلوولی 2013 .
گوتیشی “بەپێی رێككەوتنی ستراتیژی دەبوو پێكەوە داخڵی هەڵبژاردن بین تەنانەت لە هەڵبژاردنی رێكخراو و سەندیكاكانیش، بەڵام یەكێتی نەك لە هەڵبژاردنی پەرلەمان بەجیا بەشداریكرد، لە هەڵبژاردنی سەندیكای پارێزەرانیش لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆن رێككەوتنی كرد.