25/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ره‌خنه‌یه‌ك له كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو
هاتنه‌ژووره‌وه‌ی فیكری مه‌دخه‌لی قه‌ده‌غه‌یه.. ئێمه سه‌رباری هه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌ك له حزبه ئیسلامییه‌كان كاری سیاسیی ئیسلامی به ئه‌رك ده‌زانین، خراپترین حزبی ئیسلامیش باشتره له فیكر‌و مه‌زهه‌بی مه‌دخه‌لی كه شێوه‌یه‌كه له شێوه‌كانی عه‌لمانیه‌ت**
----
یه‌كه‌م: كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و بنه‌ماڵه‌یی؟
مامۆستا عه‌لی باپیر كه‌سێكی میانڕه‌وه، ئه‌ندامه‌كانیشی فێری میانڕه‌وی‌و ئینساف ده‌كات، به‌ڵام بڕیاری ئه‌وه‌ی زاواكه‌ی پۆستی وه‌زیری كشتوكاڵ وه‌ربگرێت له‌كه‌یه‌كه بۆ مێژووه‌كه‌ی.. كام مێژووش؟ مێژووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی بنه‌ماڵه. به‌ڵێ ده‌زانین كاك عه‌بدولسه‌تتار كه‌سێكی كۆنه له كاری ئیسلامی، كه‌سێكی كۆنیشه له‌و باڵه‌ی ناو بزووتنه‌وه، باسیش له‌وه نییه شیاوه بۆ ئه‌و پۆسته یان نا، به‌ڵام ئایا كه‌سی تری شیاو نه‌بووه له‌ناو كۆمه‌ڵ؟ به‌لای كه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رگای بنه‌ماڵه‌چێتی نه‌كرێته‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته سابقه؟ ئینجا بۆچی هه‌ر ده‌بێت وه‌زیر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بێت؟ ئایا ئه‌وه په‌یامێك نییه بۆ ئه‌ندامان كه به‌ته‌مای هیچ پۆستێك نهبنو كه‌سیان له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پیاوترو شیاوتر نییه؟
كاتی خۆی سیاسه‌تی ده‌رگای كراوه‌ی كۆمه‌ڵم پێ خۆش نه‌بوو. ده‌رگای كراوه شتێكی زۆر باشه بۆ فراوانكردنی حزب به‌ڵام نه‌ك یه‌كسه‌ر پۆستێكی حزبی یان حكومیی به‌رز به‌و كه‌سانه بدرێت به‌مه‌رجێك ئه‌وانه یه‌ك رۆژ له‌گه‌ڵ موعاناتی كۆمه‌ڵ نه‌ژیابوون، ئه‌وه‌نده‌شم لا سه‌یر بوو كه موفاوه‌زات له‌گه‌ڵ كه‌سانێك كرا بۆ ئه‌وه‌ی به پۆستی به‌رزه‌وه بچنه ناو كۆمه‌ڵ كه یه‌كێكیان له هه‌ستیارترین سات پشتی چاكسازیخوازانی ناو بزووتنه‌وه‌ی یه‌كبوونی به‌رداو چووه پاڵ كهسوكارییهوهو ئه‌وه‌ی تریان له رۆژنامه قسه‌ی به كۆمه‌ڵ ده‌وت! باش بوو ئه‌مه‌یان سه‌ری نه‌گرت هه‌رچه‌نده پێده‌چوو موناوه‌ره‌ی ئه‌و كه‌سانه بووبێت، خوا ده‌یزانێت، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه هه‌بوو و ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه به‌رده‌وام بوو. ئه‌مه سیاسه‌تێكی باش نییه ئه‌ندامی كۆن كه هه‌م لێهاتوونو هه‌م له‌گه‌ڵ هه‌موو ناڕه‌حه‌تییه‌كانی حزب بوون كه‌چی بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نێكی تر لاواز بكرێت كه‌سانێك بهێنرێنو له‌سه‌ر شانی ئه‌ندامه كۆنه‌كان بازیان پێبدرێت. وه‌ك وتم ئه‌و رۆژانه به‌و به‌كارهێنانه هه‌ڵه‌یه‌ی سیاسه‌تی ده‌رگای كراوه ناڕه‌حه‌ت بووم به‌ڵام كه‌سانێك هه‌بوون كه له‌و ده‌رگایه هاتنه ژووره‌وه‌و پۆستی به‌رزیان وه‌رگرت جێگه‌ی رێزی شه‌خسیم بوون بۆیه قسه‌م نه‌كرد.
به‌ڵام ئه‌م جاره كارێكی تر كراوه كه ئه‌ویش هه‌ر به هه‌ڵه ده‌زانم. مامۆستا عه‌لی باپیریش ده‌زانێت كه بنه‌ماڵه‌چێتی یه‌كێك بوو له‌و شتانه‌ی وای لێكردین له بزووتنه‌وه‌ی یه‌كبوون ده‌ربچین بێئه‌وه‌ی په‌شیمان بینه‌وه‌و سیانزه ساڵه په‌شیمان نین‌و سیانزه ساڵه ده‌ڵێین كارێكی باشمان كردووه. كه‌واته پۆستی وه‌زیری كشتوكاڵ بۆ زاوا ئه‌گه‌ر به‌لای كه‌مه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوبهه‌ی بنه‌ماڵه‌چێتی ده‌بوایه وردتر بیری لێبكرایهتهوه.. به‌ڵێ! به‌لای كه‌مه‌وه شوبههیهو به‌ئه‌كیدی ده‌رگایه‌كی خراپ ده‌كاته‌وه‌و ده‌بێته سابیقه‌یه‌كی خراپ. به‌شێكی نه‌هامه‌تییه‌كانی نیزامی سیاسیی ئیسلامیش لابردنی شوورا و دامه‌زراندنی فه‌رمانڕه‌وایی بنه‌ماڵه بوو، ئینجا ئایا ڕه‌وایه له‌م سه‌رده‌مه بۆی بگه‌ڕێینه‌وه؟
------
دووه‌م: شه‌ڕی ناڕه‌وای یه‌كگرتوو به گۆڕان
ئه‌وه‌ی نووسینه‌كانمی خوێندبێته‌وه ده‌زانێت چه‌ند جارێك به‌رگریم له یه‌كگرتوو كردووه، شتیشم نووسیوه سه‌باره‌ت به دوو جار په‌لاماردانی باره‌گاكانیان له بادینان، جاری یه‌كه‌میش ئه‌وه‌یان بوو كه كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڕیاری دا بچێته ناو لیستی پارتی‌و یه‌كێتی بۆ په‌رله‌مانی عیراق‌و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی به مامۆستا عه‌لی باپیرم وت ده‌نگتان بۆ ناده‌م، دواییش بانگه‌شه‌م بۆ یه‌كگرتوو دهكردو ده‌نگم بۆ ئه‌و دا.
ئه‌و كاته یه‌كگرتوو شایه‌نی به‌رگری لێ‌كردن بوو، به‌ڵام ببوورن! ئه‌مجاره شهڕهكهتان ڕه‌وا نییه‌و شه‌ڕێكی حزبیی پوخته‌و پێم ناخۆشه ئهندامهكانتانو خه‌ڵكی تر له‌و شه‌ڕه تێوه‌بگلێنن.
ناشزانم چ خێرێكی دنیا‌و قیامه‌ت هه‌یه له‌و كاره‌ی یه‌كگرتوو به گۆڕانی ده‌كات؟ هێنده‌ی ده‌زانم به‌ر له‌وه‌ی ئه‌ندامانی یه‌كگرتوو هێرش بكه‌نه سه‌ر گۆڕان ئه‌میان هیچی نه‌وتبوو. هه‌موو گوناهه‌كه‌ی ئه‌وه بوو وتووێژی له‌گه‌ڵ پارتی، كه هه‌موومان پێمان ڕه‌فزه، كردبوو. به‌ڵام گۆڕان وه‌ك براوه‌ی دووه‌م مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه، خۆ ناكرێت مه‌رجی موعاره‌زه‌یی له‌سه‌ر دابنێین.
ئه‌وه‌ی ده‌یبینم شه‌ڕی ئه‌ندامانی یه‌كگرتوو به گۆڕان شه‌ڕێكی سیاسی‌و حزبییه، شه‌ڕی ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه ده‌یانه‌وێت خۆیان به موعاره‌زه پیشان بدهنو قه‌ره‌بووی ده‌نگه فهوتاوهكانو ئه‌ندامه فهوتاوهكانیان بكه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌وه خراپتر ئه‌وه‌یه ئاین به‌و شه‌ڕه سیاسییه تێوهبگلێنرێتو هه‌رچییه‌ك له‌سه‌ر گۆڕان كۆكراوه‌ته‌وه قسه‌یه‌ك بێت له‌ملا كه به هه‌ڵه ته‌فسیر كراوه‌و هه‌ڵه‌ی چاپێك بێت له‌ولا كه كراوه‌ته هه‌ڵه‌ی ئه‌نقه‌ست. خۆ ئه‌گه‌ر گۆڕان دوژمنی ئاین بوایه ده‌بوایه ده‌یان شتی ڕاسته‌قینه‌مان ببینایه. خۆ ئه‌گه‌ر بڵێین حه‌قیقه‌تی گۆڕان له دواڕۆژ ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه قسه‌یه‌كی دوور له ئیسلام ده‌ڵێین چونكه ئیسلام فێری نه‌كردووین حوكم له‌سه‌ر غهیبو داهاتوو و ناو دڵه‌كان بكه‌ین، پاشان هه‌ر ئێمه نه‌بووین كه ڕه‌خنه‌مان له‌و عه‌لمانییانه ده‌گرت كه ده‌یانوت، تا ئێستاش ده‌یڵێن، ئه‌گه‌ر ئیسلامییه‌كان حوكمیان بكه‌وێته ده‌ست ده‌بنه دیكتاتۆر؟ خۆمان نه‌بووین ده‌مانوت ئه‌مه حوكمه له‌سه‌ر دواڕۆژ بۆیه حوكمێكی دروست نییه؟ ئه‌مڕۆ ئه‌مڕۆیه، سبه‌ینێش نه‌هاتووه تا قسه‌ی له‌باره‌وه بكه‌ین.
ده‌ڵێن هه‌رچی دژ به ئیسلام‌و ئیسلامییه‌كانه له‌ناو گۆڕان كۆبۆته‌وه، منیش ده‌پرسم: له‌و كاته‌وه‌ی گۆڕان دروستبووه چیتان له‌و كه‌سانه بیستووه؟ حه‌ز ده‌كه‌ین بكه‌ونه قسه؟ ئه‌ی چیمان بوتایه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه له‌ناو یه‌كێتی بمانایهو وه‌كو جاران بوونایه؟ پاشان ئایا ئه‌وه زوڵم نییه له باقیی ئه‌ندامانی گۆڕان؟ پێویسته بزانین كه زۆرێك له‌وانه‌ی شوێنی گۆڕان كه‌وتوون په‌یوه‌ندییان به یه‌كێتییه‌وه نییه. زۆرێك له‌و كه‌سانه هیچ له‌و گرێیانهیان نییه به‌رامبه‌ر ئیسلام‌و ئیسلامییه‌كان، بگره سیاسه‌تی گۆڕان به‌رامبه‌ر ئیسلامییه‌كان كاری له‌وانیش كردووه‌و زیاتر له‌جاران ئه‌وانی له‌و گرێیه دوورخستۆته‌وه.. ئێستاش چیمان ده‌وێت؟ ئه‌وانه ببنه دوژمنی ئیسلامییه‌كان؟ له هه‌ركوێیه‌ك ریشدارێك یان موحهجهبهیهكیان بینی توانجی لێ بده‌ن؟ به‌م جۆره‌ش گۆڕان به كۆنه‌كان‌و تازه‌كانیشه‌وه وه‌كو یه‌كێتیی لێ بێت كه سه‌دو یه‌ك گورزی ناوخۆیی به‌ركه‌وتبوو كه‌چی زوو زوو هه‌واڵی له‌دژی ئیخوانی میسر بڵاوده‌كرده‌وه؟ هه‌مووشی له‌پای چی؟ سێ چوار كورسی؟
كاتی خۆی كه گه‌رمه‌ی هێرشی یهكێتیو پارتی بوو له‌سه‌ر ئیسلامییه‌كان ئیسلامییه‌كان، به‌خۆمه‌وه كه شتی توند‌و زه‌قم له‌سه‌ریان ده‌نووسی، پێیان خۆش بوو ئه‌و هێرشانه كه‌م بنه‌وه، ئێستاش كه به‌شێكی یه‌كێتی جیابۆته‌وه‌و پشتی كردۆته كلتووری ئه‌و حزبه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی له‌گه‌ڵ ئیسلامییه‌كان كردۆته‌وه‌و راگهیاندنهكهشی له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته نوێیه لایه‌نگرانی په‌روه‌رده كردووه.. بێین‌و له‌به‌ر ژماره‌یه‌ك دهنگو چه‌ند كورسییه‌ك دوژمن بۆ خۆمان دروست بكه‌ین‌و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌و ئایته كار بكه‌ین: (ادفع بالتی هی احسن فاذا الذی بینك وبینه عداوة كانه ولی حمیم) واته وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خراپه به چاكه‌و ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سه‌ی دوژمنایه‌تیی له‌گه‌ڵت هه‌یه وه‌كو دۆستێكی نزیك ده‌بێت.. له‌جیاتی ئه‌وه بێین ئه‌وه‌ی دۆستایه‌تیی نیشان داوه بیكه‌ینه دوژمن؟
ئه‌مه‌ی ئه‌ندامانی یه‌كگرتوو ده‌یكه‌ن شه‌ڕكردنه به ئاگر، دروستكردنی دوژمنه، تێكدانی حاڵه‌تێكی نوێیه له قبووڵكردنی ئیسلامییه‌كان، به‌داخیشه‌وه ئیخوانه‌كانی میسر به لهخۆڕازیبوونو خۆپهسهندكردنهكهیان پشتیان كرده خه‌ڵكی تر‌و كارێكان كرد ئه‌وانه‌ی دژ به حوكمی سوپا بوون ناچار بوون ده‌ستوه‌ردانی ئه‌و سوپایه له سیاسه‌ت قبووڵ بكه‌ن، به‌وه‌ش پیلانی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی بۆیه كارێكی ئاسان.