25/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
داهاتوی فه‌یسبووک
به پێی توێژینه‌وه‌یه‌کی زانکۆی برنستۆنی ئه‌مه‌ریکی بۆ په‌یوه‌ندیه‌کان ده‌ڵێت له 3 ساڵی داهاتودا فه‌یسبووک 800 ملیۆن به‌شداربوو له‌ده‌ست ده‌دات .
فه‌یسبووک له ساڵی 2003 دا دروست بوو تاکو 2008 سه‌ره‌تای گه‌شی بوو که مانگانه 80 ملیۆن که‌س سه‌ردانی ده‌رکرد ، به‌ڵام دوای 2008 تاکو 2011 به‌شداربوانی گه‌یشته یه‌ک ملیار ئه‌مه‌ش زۆرترین ڕێژه‌ی سه‌ردانی تۆڕی جاڵجاڵۆکه‌ی گرته‌وه و بوو به پێویستیه‌کی گه‌لان و ئه‌وه‌ی که فه‌یسبووکی نه‌بێت به نه‌خوێنده‌واری داده‌نێن .
له کۆتای توێژینه‌وه‌که‌دا دا که کۆتای مانگی ڕابردوو بوو ژماره‌ی پێوانه‌ی شکاند و 1.19 ملیار سه‌ردانی هه‌بوو ،
توێژنه‌وه‌کان ده‌ڵێن فه‌یسبووک له ئێستادا بۆته نه‌خۆشی و ملیۆنانی به‌خۆیه‌وه گیرۆده کردوه به‌ڵام له 3 ساڵی داهاتودا هه‌ر ساڵه و200 ملیۆن به‌شداربوو له‌ده‌ست ده‌دات به‌هۆی وازهێنانی هه‌رکه‌سێک که‌سانی تر به دوای خۆیدا دێنێت و ئه‌م واز هێنانه له ئێستاوه ده‌ستی پێکردوه‌و زۆر له به‌شدار بوان پرۆفایهکهیان داده‌خه‌ن و به فرێندی ناو فه‌یسبووکیش ده‌ڵێن که چیتر فه‌سیبووک به‌کارناهێنن له‌به‌ر زۆر کات گرتن و گیرۆده بوون وه‌ک ماده هۆشبه‌ره‌کان .