26/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئۆباما : دەبێ ئیسرائیل و فەلەستین بسازێن
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێ، تەنیا دەرگایەک هەبێ بۆ گرەنتی نەوەکانی داهاتووی فەلەستین و ئیسرائیل،گەیشتنە بە ڕێککەوتنی هەردوولا و سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی.
لە میانی گەشتەکەی بۆ وڵاتانی ئاسیا و زەریای ئارام، باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە کۆریای باشوور و لە سیۆلی پایتەخت، چاوی کەوت بە پارک گیون های سەرۆکی ئەو وڵاتە. دواتر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجامدا،
ئۆباما لە پرسی پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرزەنشتی "نەبوونی ئیرادەی بڕیادان لای ئیسرائیل و فەلەستینییەکان"ی کرد لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکانی ئاشتیدا.