ئەندامێکی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام بۆ بزاڤ: رۆژ بەرۆژ  لەزیادبوونی  خەڵکیدان و ژمارەیان لە زیادبووندایە
26/04/2014 نوسەر: bzavpress

ئەندامێکی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام بۆ بزاڤ: رۆژ بەرۆژ لەزیادبوونی خەڵکیدان و ژمارەیان لە زیادبووندایە


لە ماوەی رابووردا دەوەڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام..  سەرکەوتنی یەك لە دوای یەکی بە دەستهێناوە.. لەناوچەکانی  عێراق و سوریادا زۆرێك لە کوردەکانی  گرتۆتە خۆی.. سەرچاوەیەك  لەناو دەوڵەتی ئیسلامیەوە  بە بزاڤی پرێس راگەیاند :کە ئەوان جیهاد دەکەن..  مافیا نین تا خەڵکی بەزۆر بانگ بکەن بۆلای خۆیان خەڵکی چۆن ساڵانە دەچن بۆ حەج  بەهەمانشێوە هەستی دینداری و جیهادیان دەجولێت بو مەزڵومی  ئەهلی ئیسلام   و رۆژ بەرۆژ لە زیاد بووندان و لەنێوانی  موئامەری  رۆژئاواو شیعەدایە کە سەرکردە مورتەدەکانی عەلمانی لە مەڕ ووڵاتانی ئیسلامی پیادەی ستراتیژی  رۆژئاوا شیعە دەکەن.. ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرابێت، ئەوەی  بە بزاڤ پرێس راگەیاند: کە کوردەکان لە ناو  بەرەی نوصرەدا چەند ئەمیرێکی کوردیان هەبووە.. پاشان بە رەزامەندی خۆیان  هاتنە ناو دەوڵەتەوە.. هەروەها ئەو سەرچاوەیە  ڕایگەیاند کە زۆربەی موجاهیدانی کورد لە خاکی جیهادا ئەزمونێکی باشیان هەیە  لاوی کورد بەرێزەوە تەماشا دەکەرێن و چاوەڕوانی ئەوەیان لێدەکرێت کە فاتیحی قودس بن وهەروەها ووتیشی: کە زۆرێك لە منداڵی بەرپرسانی  هەرێمی کوردستان لە بەرپرسی حیزبو حوکومی لەناو دەوڵەتدان بەتایبەت بەرپرسەکانی یەکێتی .! ئەوەیشی راگەیاند کە  ئەوان دەزانن ئاسایش لای یەکێتی و پارتی  مەلەفیان بۆ ئەو کوردانە دروستکردوە.

خ.ع