ئه‌ی كرێكاری ماندووی ڕێگه‌ی ژیـــن
جـه‌سته شه‌كه‌ت بووی پڕئێش و بـرین
به‌یانــی له‌گــه‌ڵ خــۆری هه‌لاَتــوو
مــاڵ به‌جـێدێڵی له‌بــــۆ كارت زوو
رۆژ له باوه‌شـــی تیشكـی خۆره تـاو
شــه‌و له كـاولاشـت نـامـۆ ڕاكشــاو
رۆژ و شـــه‌و هـه‌رده‌م دڵ نیگـه‌رانی
جه‌سـته‌ت پــڕ ئازار هاوده‌مـی ژانی
تــۆ ئه‌ی كرێكار ئـه‌ی خــاوه‌ن بڕوا
ده‌روون خــــۆڕاگر گیـانت پڕهـیوا
بـۆبه‌رزی ژین و بـۆ جـوانی ته‌مـه‌ن
به مه‌ردی ئه‌ژی تـۆ له گشت زه‌مـه‌ن