27/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
گهنجـێك خۆی خنكاند
له گوندی باغه‌مره‌ی شه‌هاب سه‌ر به ناحیه‌ی داره‌توو له هه‌ولێر، گهجێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵ له ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا خۆی خنكاند و پۆلیسی هه‌ولێریش دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ده‌كاته‌وه.
ڕائید كاروان شێخ عه‌بدولكه‌ریم وته‌بێژ و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: له رێكه‌وتی ٢٠١٤/٤/٢٥ پۆلیس له بوونی رووداوێكی خۆخنكاندن له گوندی باغه‌مره‌ی شه‌هاب سه‌ر به ناحیه‌ی داره‌توو ئاگادار كرانه‌وه، بۆیه ده‌ستبه‌جێ پۆلیس گه‌یشته شوێنی مه‌به‌ست و ده‌ركه‌وت كه‌وا گهنجێـــك به ناوی (ز.ع.ع)، ته‌مه‌ن (١٩) ساڵ، له ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیان خۆی به په‌ت خنكاندووه و گیانی له ده‌ستداوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر هه‌روه‌ها ڕوونیشی كرده‌وه، دۆسیه‌ی ڵێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌م رووداوه كرایه‌وه و دادوه‌ر بڕیاری دا به وه‌رگرتنی وته‌ی شایه‌تی رووداو و وه‌رگرتنی وته‌ی داواكارانی مافی كه‌سی مردوو.
ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر
ئومێد پشده‌ری