27/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
له ئاكامی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێك هاووڵاتییه‌ك گیانی له ده‌ست دا
له ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری بیكاشۆ ته‌كسی له‌سه‌ر ڕێگای هه‌ولێر- خه‌بات، هاوولاَتییه‌ك گیانی له ده‌ست دا و دوو سه‌رنشینی تریش زامدار بوون.
له‌م باره‌یه‌وه ڕائید كاروان شێخ عه‌بدولكه‌ریم وته‌بێژی فه‌رمیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: رۆژی ٢٠١٤/٤/٢٦ پۆلیس له بوونی رووداوێكی وه‌رگه‌ڕان له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر/خه‌بات ئاگادار كرانه‌وه، دوای گه‌یشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو، ده‌ركه‌وت كه ئۆتۆمبێلێك له جۆری بیكاشۆ/ته‌كسی شوفێره‌كه‌ی به ناوی (ف.ح.م) كه سێ سه‌رنشینی له‌گه‌ڵ بووه، وه‌رگه‌ڕاوه و یه‌كێك له سه‌رنشینه‌كان به ناوی (ر.ق.ق)، ده‌ستبه‌جێ له شوێنی رووداو گیانی له ده‌ست داوه و دوو سه‌رنشینه‌كه‌ی تریش به سه‌ختی زامدار بوونه.
وتیشی: پشكنین و هێڵكاری شوێنی رووداو ئه‌نجام درا و دۆسیه‌ی ڵێكوڵینه‌وه‌ش بۆ ئه‌م رووداوه كرایه‌وه و دادوه‌ر بڕیاری دا به ڕاگیركردنی شوفێری تاكسی ناوبراو به‌پێی مادده‌ی 24ی هاتووچۆ و هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی وته‌ی داواكارانی مافی كه‌سی مردوو و وته‌ی شاهێدانی رووداو.
ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر
ئومێد پشده‌ری