27/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
چاوه‌روان ئه‌كرێت شه‌ڕی قورسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له نێوان (یه‌كێتی و گۆران و یه‌كگرتوی ئیسلامی)دا بێت
بۆ پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه
جگه له حه‌سه‌ن شێخ عهیبدوالله دوانی تر پاڵێوراون
دوای ئه‌وه‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه بو به پارێزگا لایه‌نه‌كانی (یه‌كێتی و گۆران و یه‌كگرتوی ئیسلامی) چاویان لێیه‌تی سه‌رۆكایه‌تی پارێزگا بۆخۆیان بێت
كه‌مێك پێش ئیستا ئه‌كاونتی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی سه‌ر به یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان ناوی پاڵێوراوه‌كانی خۆی بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید راگه‌یاند كه بریتین له به‌رێزان
(1- حه‌سه‌ن شێخ عه‌بدالله 2- به‌كر حه‌مه صدیق 3- زمناكۆ عه‌لی)
چاوه‌روان ئه‌كرێت شه‌ڕی قورسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له نێوان (یه‌كێتی و گۆران و یه‌كگرتوی ئیسلامی)دا بێت به‌هۆی بونی رێژه‌ی زۆری ئه‌ندام و لایه‌نگرانیان ، وه پارتی له ده‌ره‌وه‌ی كێشه‌كه دابێت و زۆر خه‌می نه‌بێت چونكه ئه‌ندام لایه‌نگرێكی وای نیه و ناشتوانێت به‌ده‌ستی بێنێت.