29/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەڵقەی هاوسەرگیری !
ئەڵقی هاوسەرگیری ئەمجارە وەکو هیچ ئەڵقەیەکیتر نیە، شەرکەی ئەپڵ ئەڵقەیەکی دروستکردوە و داهێنانێکی تاەزە زۆر سەیری داهێناوە، کە دوورە لە جۆری کۆمیوتەرو یاریکردن بەکۆمپیوتەر و بەرنامەی تازە، ئەڵقەیەکی دروستکردوە بۆ هاوسەرگیری کە هەمووکات وساتێك هاوسەرەکەی دەزانێت لە کوێیەو بۆکوێ ڕۆیشتوە، چی پایاوەکە یان خانمەکە ئەگەر بیانەوێت دەزانێت هاوسەرەکەی لەکوێیە ئەمەش بۆ ئەوەی کە چیدی کەس نەتوانێت خیانەت لە هاوسەرەکەی بکات !
ئەم ئەڵقەیە کە دوو ئەڵقەن پەیوەستن بەیەکەوەو نەخشەی جێگای یەکتر بۆیەکتر دیاری دەکەن، بۆ ئەوەی کە هەردوو هاوسەر خیانەت لە یەکتری نەکەن، زۆرێك لە زانایانی دەروون ناسی ئەم ئەڵقەیەیان ناوەناوە ئەڵقەی نەهێشتنی خیانەت، لەهەمانکاتدا زانایان دەڵێن ئەم ئەڵقەیە بۆ هەندێك کەس دەبێت بە مایەی دڵنەوایی و شادی و خۆشی لەگەڵ هاوسەرەکەیدا وبۆهەندێكیش دەبێت بە زیندانێك و ناهێڵێت هەواو ئارەزوەکانی بەجێ بهێنێت .
بێگومان ئەم ئەڵقەیەش لە دەرئەنجامی ئەوەهاتوە کە خۆیان دەزانن هاوەسەرگیری پاك وبێ خیانەت زۆرکەمە لە کۆمەڵگای ئەواندا و جۆرێکە بۆ پێکهێنانی خێزان و پتەوکردنی پێگەی کۆمەڵایەتی نێوان کۆمەلگاکەیان .