29/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
شەپۆلەكانی گەرمای هاوین ئاوارەكانی سوریا گیرۆدەی لەناو چون دەكات !!!
لەم كوردستانه و سەبارەت بە بارو دۆخی ئاوارەكانی سوریا هەواڵی بارودۆخی نالەباری بێ خانە و لانەكانی سوریا دەبیستین ،
ئەم ساڵیش وەك باقی ساڵانی تر وەرزی گەرما دهستی پێكردوهو ژمارەیەكی زۆر لە براو خوشكە موسڵمانەكانمان لەبەر شەپۆلەكانی ئهم گەرمایه و بێ مەكانی و نەبونی ئاوو كارەبای پێویست و نالەباری ژیانیان وەڕەس بووون ،
ئەم بێ خانەو لانانەی لە نێو شارەكانی سوریاوە لە ترسی مەرگی ئازیزانیان ڕوویان لە كوردستان كردوە بەداخەوە لێرەو لەم ئازادیەدا ڕۆڵەكانیان لەبەر چاوی خۆیان لەبرسان یان لەسەرما یان لە گەرما لەبەر چاوی خۆیان دەمرن ،
هەرچەندە لەڕووی دەرونیەوە بەردەوام لە ئارامی بێ بەشن بەڵام بە گۆڕانی وەرزەكان، لەگەڵ كێشە و گرفتی دیكەدا ڕوو بە ڕووی زۆر كارەساتی جۆراو جۆر دەبنەوە كە گەلێك جار گیانیان لێدەستێنێ !
ئەوان لە بەر بێدەرەتانی و نەبونی شوێن و جێ ، شەو و ڕۆژیان لە ژێر نایلۆن و خێوهتهكان و سەر جادە و كۆڵان و شەقامەكاندا بەسەردەبەن ئەمانە ئەگەر گیرۆدەی هەر بەڵاو نەهامەتیەك بن یان بە هەر ئازار و دەردێكەوە بناڵێنن ئێمە وەك موسڵمان بەرپرسیارین چونكە ئەوانیش وەك ئێمە مافی ژیانیان هەیە،
ئهمانه تهنها خهمی ئاوارەكان نیه .... بهڵكو ههندێك لهوانهی كه شهو ڕۆژیان لهسهر جادهو شهقامهكانی شارهكانی كوردستانهو ڕۆژانه دەست لە خەڵكی سڤیل ڕائەیەن هاوڵاتیە ستەم لێكراوەكانی ئەم كوردستانەن، ئەوان زۆرلێكراوانێكن كە ڕاستەو خۆ قوربانی دەستی دەسەڵاتی كوردی و سەرمایەدارانن !
لەم ههرێمهدا كە پڕۆژەی بینا دروستكردن بهردهوامه نەك لەبەر پێداویستی ئەو كەسانەی خانویان نییە بەڵكو بۆ سەوداگەری و دەڵاڵی و قازانج كۆكردنەوەی خۆیانە و ئەو یەكە نیشتەجێیانەی بەبێ كەڵك لێوەرگرتن ماونەتەوە زۆر زیاتر لەو خەڵكانەن كە بێ ماڵ و حاڵن دەبێ بە ملیۆن ئینسان لە بوونی ماڵ و مەسكەنی گونجاو بێ بەش بێت و ژمارەیەكی تریش لە پەنا دیوار و ژێر خێوەتەكاندا ژیان بەسەر بەرن و لە ئاكامدا لەشەوێكی هاوینی گەرمی بێ كارەبادا دەمرن و دەبنە قوربانی ئەم دەسەڵاتە !
بوونی ماڵ و مەسكەن سەرەتایی ترین مافی هەر ئینسانێكە زۆربەی ئەم مرۆڤانەی كە لەمڕۆدا بێ خانە و لانەن و دەبێ بەدەست شەپۆلەكانی گەرمای هاوینەوە ئازار بچێژن، خۆیان لە بنیادنەران و دروستكەرانی گشت ئەو بینا بەرزو پڕ زرق و برقانەی شارەكانن وا سەر لە ئاسمان دەسوون ، هەرئەو كرێكارە لەكار بێكاركراو و لێقەوماوانەن وا گیرۆدەی داوی یەكێك لە نەهامەتیە كۆمەڵایەتیەكانن.
تا كاتێك ئەم دەسەڵاتە لەسەر كاربێت و گشت سەروەت و سامانی میللەت له لایەن تاقمێك تاڵانچی و ئینسان كوژەوە دەستی بەسەردا گیرابێت هەردەبێت خەڵكانیك لە قەراخ جادەكان و ژێر خێوەتهكان و نێو گۆڕستانەكان و لە باشترین حاڵەتدا له نێو كەپر و بەناو ماڵ لەتەنەكە و لایلۆندا بژین !