01/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
نامەیەکی کراوە.. بۆ دەسەڵاتدارنی نوێ
كلمة حق عند سلطان جائر...
بۆ ئەم حوکومەتە نوێیە و پەرلەمانەکەی و ئەنجومەنی پارێزگاکەی
بزانین خاوەنی بەڵێن و پەیمانەکانتانن ئەم کارەنە لەبیر مەکەن.
بەرێزانی دەسەڵاتدار.. ئێوە دەزانن زۆرێك باستان لە پرۆژە کردوە بۆ خەڵکی هەرێم، بۆزانیاریتان هەندێك پرۆژە هەیە کە ئێوەی بەرێزو حیزبەکاناتان هیچ باستان نەکردوە پێویستە ئاگاداری بن.. هەر دەسەڵاتێك ئاگای لە هەژارەکانی ووڵاتەکەی نەبوو ، لە دوجاردا شۆرشتان بەسەردەکەن چی تر بڕوا بە پەیمانو بانگەشەکانتان ناکەن.
داواکاری من بۆ هەژارانە و بۆ ئەوانەیە کە لەم کۆمەڵگایە پەرواێز خراون و یان بێسەروشوێن کراون.. هەموو کەسوکاری خۆمانن، بەڵام لە ئەنجامی سەردەمانێکی رقن و قیزەون ئێستا هەموو لە جێگاو مەنزڵێك دوور لەو کۆمەڵگایە و بێنازن..
لەوانە..
- بە دەیان خێزان و لاوی ئەم هەرێمە کە ئێوە دەسەڵاتدارن تێدا ئاوارەو هەڵهاتوون لە دەسەڵاتی یەکێیتی و پارتی؛ لە ووڵاتی ئێران و هەندێكیان کۆماری ئێران لەزیندانەکانیان خزاندنی و هەندێکیان حوکوم هەتاهاتی و یان حوکمی لە سێداردانیان بۆ دەرچووە.. هەندێکیان دوورخراونەتەوە بۆ دوورگەکانی خواری ئێران و دەست بەسەرکراون خۆیان و خانەوادەکانیان و هەندێکی تریان گیرۆدەن لە شارو لادێکاندا بێ بژێوی ژیانی کولە مەرگی ژیان بەسەر دەبەن.. تکایە خەمی ئەو خەڵکە بخۆن کە بەەدیان خێزان و سەدان لاون.
- دەیان لاو گەنجی ئەم هەرێمە لە ئاسایشەکانی یەکێتی وپارتی خزێنراون بەناوی دەزگای دژە تیرۆرو پاراستن هەموو لاوی ناو زانکۆکان و یان خەڵکی گشتین ، یاخود خەڵکی ناو بازاڕ بە تۆمەتی ئیسلامی بوون ئیرهاب کە زۆرێکیان لێیان دراوە تا ئیستاش کەسوکاریان بۆیان نیە سەردانیان بکەن. تکایە خۆتان بە شوێنیاندا بڕۆن لیژنە لەوبارەوە دروست بکەن ناوەکانیان دیارن..بەتایبەت لە سلێمانی گەرەکی ڕاپەرین و لە هەولێریش ناحیەی قوشتەپە کە زۆرترین کەس لەوناوچانە گیراون.
- بەدەیان خەڵکی خاوەن پیشەی باش و دەست ڕەنگین و خاوەن سەرمایەو کۆمپانیا.. هەموو کارەکانیان لە لایەن ئاسایشەوە بلۆك کراوە لای یەکێتی و پارتی بەبیانوی جۆروجۆرو ڕێگەیان پینادەن کار بکەن و مۆری کارکردنیان نادەنێ و بە بیانوی تەزویراتەوە ئەوەی سەر بە یەکێتی و پارتی نەبێت ناهێڵن مۆری فەرمی کارەکانیان دەربهێنن و دەیان بیانو دەدۆزنەوە. تکایە هاوکاری ئەو خەڵکە بکەن، ئەم جۆرە کارانە مەهیڵن ئاسانکاری بۆ خەڵکی بکەن..
- دەیان کەسی نێوان شەری ناو خۆی یەکێیتی وپارتی ولایەنکانی تر لەو نێوەندەدا بێسەرو شوێن کراون ئێستاش کەسوکارەکانیان چاوەڕوانی تەرمەکانیان و یان چارەنوسیان دیاری بکەن.. هەیە ئافرەتەو چاوەڕوانی هاتنەوەی مێردەکەیەتی کەچی تا ئیستاهیچ نازانێت.. بێجگە لەوەی کە دەزانریت زۆرێك لەو کەسانە کوژراون و بەدەستی حیزبەکان لە ناوچوون تکایە ئاشکرای بکەن بۆ ئەوەی هیچ نەبێت قەسامی شەرعیان بۆ دەربێت کاری یاسییان بۆ بکرێت!، هەندێك لەو ئافرەتانە ئێستاش ناتوانن هاوسەرگیری تر بکەن لەبەر ئەوەی چارەنوسی هاوسەرەکەی یەکەمی دیاری نەکراوە.. کە ئەمە کارەستێکی زۆری دروست کردوە لەناو دەیان خێزانی هەرێمدا.. لەگەڵ ووردەکاری زیاتری ناو ئەوکێسانە ، کە پێویستی بە دروستکردنی لیژنە هەیە بۆ چارەسەرکردنی..
- بە دەیان لاوی ئەم کوردستانە بەهۆکاری نەبونی پرۆژە بۆلاوەکان و زاڵبوونی حیزبایەتی و کاری ناپەسەندی یەکێتی و پارتی لە ڕابووردودا.. لە ئێستادا بە سەدان لاوی ئەم هەرێمە لە سوریان .. زۆربەیان دەیانەوێت بگەڕێنەوە لە ترسی دەسەڵاتی یەکێتی وپارتی ناتوانن بگەرێنەوە، یاخود تەرمی ئەو کەسانەی کە لەسوریا کوژراون لە جەنگی بەشاردا پێویستە بهێنرێتەوە بۆ ناوکەسوکاریان، بەچاوی سوك تەماشای کەسوکاریان نەکرێت، پاشان وازهێنانن لەبانگکردنی کەسوکاری ئەولاوانە کەچوونەتە سوریا، کەسوکاریان بڵێن چی؟! ئەمە کلتورەی بەعسە دووبارە نەکرێتەوە لەهەرێمدا.
- نەهێشتنی ئیمزا کردن لە ئاسایش لەسەر ئیسلامیەکان هەفتانە یاخود مانگانە کە ئەمە بەزاندنی کەرامەتی مرۆڤەکانە..
- هاوکاری کردنی بوارە ئیسلامیەکان و هەڵگرتنی سانسۆر لەسەریان.. وەك چۆن ڕێکخراوە مەدەنیەکان ئازادکراوە.. سەنتەرو پەیمانگا ئەهلیەکان بۆ چالاکی ئیسلامەتی ئازاد بکەن و سانسۆری لەسەر هەڵبگرن.
لەکۆتایدا هیودارم ئەم کارانە چارەسەر بکەن تاچوار ساڵی تر تەماشاتان دەکەین ئێوە خۆتان قسەکانتان بۆخۆتان کردۆتە سەنگی مەحەك ئەگەر وابوو دادپەروەربوون ئەو دەنگە کپکراوەی کە دەنگی بۆ نەداون ئەمجارە زیاد دەکاتو دەنگی دەخاتە پاڵ ئەو لایەنەی کە هاوکاری ئەو خەڵکە ڕەشو روتە بکات.
رۆژنامەنوس
ماکوان کەریم
یەك ی ئایار ساڵی ٢٠١٤