01/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئێستادا كات گونجاوە بۆ له كۆڵكردنه‌وه‌ی وشەی (ئیسلام) له خۆتان
هەمیشە پێشەنگ بوون لە پێكەوە نەبوون،هەمیشە دەست پێشخەربوون بۆ جیابوونەوە،هەمیشە لە پێشەوە بوون بۆ قه‌بوڵنه‌كردنی ئه‌و هێزه‌ی تر،هەمیشە كارتان كردوە بۆ لەگەڵ یەك نەبوون،هەمیشە،هەمیشە،هەمیشە،ئێوە ئەی ئیسلام بەناو،ئێستە ئیتر كات گونجاووە بۆ (یەكگرتوو و كۆمەڵ) بەڵام بەبێ وشەی گەورەكەی (ئیسلام)..بەڵێ ئێوە بوون پێكەوە بۆ پێكەوەنەبوونی هەرسێ هێزی ئیسلامی،بەڵێ ئێوەن هەمیشە پێكەوەن بەڵام لەگەڵ(عیلمانی) بەڵێ هەمیشە ئێوەن لەگەڵ عیلمانی و دواكەوتوی عیلمانی بوون،بۆ ئیسلام هەر ئیسلام نیە.؟؟چه‌ندین ساڵه یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ ئه‌م نازناوه‌یان له خۆیان ناوه به‌لاَم به بێ كردار به‌ڵكو بۆ خۆڵكردنه چاوی خه‌ڵك،ئه‌ی به‌ڕای ئه‌و دوو حیزبه بزووتنەوەی ئیسلامی لە كوێوە سەرچاوەی وەرگرتوە.؟؟ مەگەر ئیسلام نەبووە.؟؟ ئێوەی بەناو ئیسلام ئێستا ئیتر كات گونجاوە بۆ ئازادی ئێوە بۆ له كۆڵكردنه‌وه‌ی وشه‌ی(ئیسلام) له خۆتان، ئەرێ ئەوەی من ئەیبینم ئێوەش ئەیبین هاوڵاتیانی بەڕێز،ئەزانی من چی ئەبینم لە ڕاگەیاندنی (یەكگرتوو) ئەمە ئەبینم لە فڵان شوێن (یەكگرتوو ئەوەنە دەنگ،پارتی ئەوەنە دەنگ،گۆڕان ئەوەنە دەنگ،یەكێتی ئەوەنە دەنگ،كۆمەڵ ئەوەنە دەنگ) واته ناوی برا (عیلمانیه‌كانیان) ئه‌نوسێت و له پێشه‌وه‌ن بۆ پێكه‌وه بوون، به‌لاَم بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی لای ئه‌و ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی بازنه،كۆمه‌ڵیش به‌هه‌مان شێوه ناوی برا (عیلمانیه‌كانی) ئه‌خوێنێته‌وه بۆ ژماره‌ی ده‌نگه‌كانیان، ئەی حیزبە ئیسلامیەكەی تر لای ئێوە هەیە.؟؟ مەبەستم بزووتنەوەی ئیسلامیە، ئەو حیزبەی هەمیشە درگای كراوە بووە بۆ پێكەوە بوون و پێكەوە یەك ماڵی لە هەر بۆنەوە یادو و كۆبوونەویەكدا،لەهەر كارێكدا كە ئێوە نەبوون... با بزووتنەوەی ئیسلامی یەك دەنگیشی هێنابێت له‌و فلاَن شوێنه پێویسته له‌سه‌رت وه‌ك ئیسلامیه‌ك ناوی بهێنی لەسەرت دەبێتە فەرزێكی برایی بۆ ئەوەی ئەویش بنوسی،خوێنەرانی خۆشەویست خۆ ئێستە تێدەگەن مەبەستم چی یە.؟؟ بەڵی یەكگرتوو و كۆمەڵ بوون،به‌لاَم بەبێ (ئیسلامی)،بەڵێ هەمیشە ئێوەن، بۆ تەنها جارێكیش لە سەركردایەتی یەكگرتوو و كۆمەڵ، بزووتنەوەی ئیسلامی بە هاوبەشی خۆیانیان نەزانیوە،ئه‌گه‌ر وایه كوا پێكه‌وه خیتابی سیاسیتان له بۆنه و یاده‌كاندا.؟؟؟(برایەكی دەوڵەمەند و برایەكی هەژار) لای خودا هەر ئیسلام و موسڵمانە بەڵام لای ئێوە(.............!!!) بۆ یەكگرتوو پێویستە ئیتر بەخۆتا بچیتەوە،یان ئیتر وشەی ئیسلام لە كۆڵی خۆت بكەرەوە (ئەرە ئەمە ئیسلامی پێ دەوترێت یان عیلمانی بەلاًم لە دوورەوە) كۆمه‌ڵیش بۆخۆی هه‌راسان بوو له ناو ناتۆره له بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئیتر تۆش كاتت به‌سه‌ر چوو بۆ ئه‌و نازناوه‌ی له خۆت ناوه.